ئه‌م دوو ئایه‌ته دژواری یه‌ک نین .؟ سلام علیكم به‌ریزان خواى گه‌وره ده‌فه‌رمویت(ان الله لا یغفر ان یشرك به ) له سوره‌تیكى تردا ده‌فه‌رمویت(ان الله یغفر الذنوب جمیعا) ته‌وافقى ئه‌م دوو ئایه‌ت چۆنه؟ چونكه به ڕووكه‌ش ئه‌و دوو ئایه‌ته دژ به یه‌كن. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له ئایه‌تی یه‌که‌مإِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاءُ..[النساء:٤٨] هه‌روه‌ها جارێکی تر دووباره بۆته‌وه له هه‌مان سووره‌ت له ئایه‌ت[١١٦]دا، مانای ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره له گوناهی هاوبه‌شدانان(الشرک) بۆی خۆش نابێت ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌سه‌ری مرد و به موشریکی گه‌ڕایه‌وه بۆلای. به‌ڵام ئه‌گه‌رکه‌سێک گه‌ڕایه‌وه بۆلای و یه‌کخواپه‌رست بوو و موشریک نه‌بوو، ئیتر ده‌که‌وێته‌وه ویستی خۆی ده‌رباره‌ی گوناهه‌کانی تر، له کێ بیه‌وێ خۆش ده‌بێت له کێش بیه‌وێت خۆش نابێ و سزای ئه‌دا به هێنده‌ی گوناهه‌کانی. که‌واته‌وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاءُ که دوا به‌دوای بڕگه‌که‌ی ئێوه هاتووه، بۆ باوه‌ڕداری یه‌کخواپه‌رسته، ئه‌گه خوا ویستی لێ بێت له هه‌موو گوناهێکی ئه‌و که‌سه خۆش ده‌بێت مادام شه‌ریکی بۆ بڕیار نه‌داوه. به‌ڵام ئایه‌تی دووه‌متُقلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ[الزمر:٥٣] ئه‌وه بۆ ئه‌م دونیایه و هه‌موو گوناه و تاوانێکیش ده‌گرێته‌وه به هاوبه‌شدانانیشه‌وه بۆ خوا(الشرك) مادام هێشتا نه‌مردووه و له ژیانه، بۆی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه و له موشریکه‌وه ببێته یه‌کخواپه‌رست و خوای گه‌وره‌ش قه‌بووڵی ده‌کات، هه‌روه‌کو چۆن به درێژایی ژیان له موشریکه‌کان خۆش بووه کاتێک ئیمانیان به یه‌کخوایه‌تی هێناوه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.