مانای ئایەتی لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَأْكُلُوا جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًا .؟ السلام عليكم. له م ئه م ئايه ته خواى كه وره فه رموويه تى( لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَأْكُلُوا جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًا ) ئاياماناى ئه م ئايه ته ئه وه يه بياو و ئافره تي نا مه حرم ده كريته وه بيكه وه نان بخؤن؟؟ به هيواى رونكردنه وه كى ته و او . به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: ئەم ئایەتە هەروەکو قەتادە و ضەحاک-ڕەحمەتی خوایان لێ بێت- دەفەرموون لەبارەی خەڵکانی ناوچەیەک لە ناوچەکانی کینانە هاتەخوارەوە، عادەتیان وابوو بە تەنیا نانیان نەدەخوارد، بەڵکو شەرمیان دەکرد و زۆر جاران هەتاوەکو ئێواران تێدەپەڕی نانیان نەدەخوارد بەڵكو میوانێک هەبێت و لەگەڵیان نان بخوات، کاتێک کەسیان نەدەبووە میوان ئەوجا نایان دەخوارد. عەطائیش-ڕەحمەتی خوای لێ بێت- فەرموویەتی لە بارەی خەکانێکی پشتیوانەکان(خەڵکی مەدینە) هاتە خوارەوە کە هەرگیز بە تەنیا و بەبێ میوان نانیان نەدەخوارد ئەگەر میوانیان ببوایە، خوای گەورەش فەرمووی هیچتان لەسەر نابێتە گوناهە ئەگەر بەجیا و بە تەنها نانی خۆتان بخۆن یاخود لەگەڵ میوانەکانتان. پەیوەندی نییە بە دانیشتنی تێکەڵی نێوان ئافرەتان و پیاوانی نامەحرەم! ئەسڵەن پێشی ئیسلام لە نەریتی عەرەب وابووە پیاوان و ژنانیان پێکەوە نان نەخۆن کاتێک دەبوونە میوانی یەکتر، ئیتر چؤن لە ئیسلامدا ڕێگە بدرێت نامەحرەمەکان پێکەوە لەسەر یەک سفرە کۆبنەوە!؟ خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.