به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نه‌خێر ئه‌و ڕوِوداوه یه‌ك جار ڕِویداوه، به‌ڵام خوای گه‌وره له‌زۆر شوێن له قورئاندا كه به‌سه‌رهاتێك ده‌گێرِێته‌وه‌و دووباره‌و سێ باره‌ی ده‌كاته‌وه له‌هه‌ر شوێنێك كه باسی ده‌كاته‌وه ته‌ركیز ده‌خاته سه‌ر به‌شێكی به‌سه‌رهاته‌كه و ڕوِوداوه‌كانی به‌سه‌ر هاته‌كه كۆپله كۆپله به پێی پێویست ده‌خاته ڕِوو، وه‌زه‌قترینی ئه‌م شێوازه نمایش كردنه له گێڕِانه‌وه‌ی چیرۆكی حه‌زرتی موسى(علیه السلام) له‌گه‌ڵ فیرعه‌ون به‌دیار ده‌كه‌وێت، كه له چه‌ندین شوێندا خوای گه‌وره باسی كردووه و له هه‌ر شوێنێكیشدا تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نێكی ململانێ و گفتوگۆكانیان. وه سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابیشتان هه‌ر هه‌مان شێوازه به‌ڵێ وه‌كو ووتمان ئه‌م چیرۆكه یه‌كجار ڕوِویداوه، به‌ڵام گفتوگۆ و مناقه‌شه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له گه‌ڵ شه‌یتان ته‌نها یه‌ك ڕِسته یان دوو ڕِسته نه‌بووه، به‌ڵكو خایاندوێتی و قورئانیش ئاماژه به‌م حه‌قیقه‌ته ده‌كات و له هه‌ر شوێنێك تیشك ده‌خاته سه‌ر به‌شێكی قسه و گفتوگۆكان، بۆیه شه‌یتان له ئایه‌تی یه‌كه‌مدا به گشتی به‌راوردێك له نێوان مه‌عده‌نی خۆی كه ئاگره له گه‌ڵ مه‌عده‌نی ئاده‌م كه خۆڵه ده‌كات، وه‌ده‌ڵێت منێك كه له ئاگر دروست كراوم باشترم له كه‌سێك كه له خۆڵ دروست كراوه وه بۆیه كڕِنووشی به‌ر نابه‌م، وه پاشانیش بۆ زیاتر سوكایه‌تی پێكردنی ئاده‌م و به‌رگری كردن له بۆچونه سه‌قه‌ته‌كه‌ی، شه‌یتان زیاتر ده‌چێته ناو باسه‌كه‌ی پاساوی كڕِنووش نه‌بردنه‌كه‌ی ده‌خاته ڕِوو وه ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه ئاده‌م له قوڕِێكی ترشاوی به چه‌ند قۆناغ تێپه‌رِبوودا دروست بووه بۆیه شایه‌نی ئه‌وه نیه كه من كڕِنووشی بۆ به‌رم. وه‌هیچ دژواریه‌ك له نێوان ئه‌م ده‌قانه‌دا نیه و به‌ڵام پێویستی به فه‌همێكی قوڵه و قورئانیش كتێبی چیرۆك نیه تا به‌سه‌رهاته‌كان و هه‌موو قسه‌كان و ڕِووداوه‌كان به‌دوای یه‌كدا بخاته ڕِوو، به‌ڵكو قورئان به‌رنامه‌ی ژیانه و به‌ڵگه‌ی په‌روه‌ردگاره به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه وه به‌پێی پێویست و به‌ڕِێژه‌ی گونجاو له گه‌ڵ سیاقی قسه‌كان بۆ زیاتر قه‌ناعه‌ت پێكردنی خه‌ڵكی چه‌ند جار ئه‌ڵقه‌كانی به‌سه‌رهاته‌كان و قسه و ڕِووداوه‌كانی ده‌خاته ڕِوو به‌ڵام به‌شێوازی جیاواز. والله أعلم بالصواب. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.