پرسیار: ئایا ده‌زانی بۆچی زۆربه‌ی به‌سه‌رهات و چیرۆكه قورئانیه‌كان وه‌ك چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران علیهم السلام دووباره ده‌بنه‌وه له قورئانی پیرۆزدا؟
وه‌ڵام: له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه كه گرنگترینیان بریتیه له‌مه: چیرۆكه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه جارێ به درێژی و تفصيل و جارێك به كورتی و مختصر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر جارێك له لایه‌نێكی ئه‌و چیرۆكه ده‌دوێت. به نموونه: به‌سه‌رهاتی إبراهيم عليه السلام دووباره بۆته‌وه له‌م سوره‌تانه‌ی لای خواره‌وه: ١- سورة البقرة؛ لێره‌دا زیاتر تیشك ئه‌خاته سه‌ر دروست كردنی المسجد الحرام له‌لایه‌ن ابراهیم ه‌وه علیه السلام له‌گه‌ڵ اسماعیلی كوڕی علیه السلام له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دوعای خاشع. ٢- سورة الأنعام: لێره‌دا زیاتر تیشك ئه‌خاته سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یهێنێته‌وه بۆ گه‌له‌كه‌ی له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی خودای گه‌وره . تێڕوانین له دروستكراوه‌كانی. ٣- سورة هود؛ لێره‌دا زیاتر له‌و موژده‌یه ده‌دوێ كه ملائكه دایان به إبراهيم عليه السلام كه بريتى بوو له‌وه‌ی خودای گه‌وره كوڕێكی پێ ده‌به‌خشێت كه بریتیه له پێغه‌مبه‌ر اسحاق علیه السلام ٤- سورة إبراهيم؛ زیاتر باس له‌و دوعایانه ده‌كات كه كردوویه‌تی بۆ خێزان و منداڵه‌كه‌ی كه دایكه هاجه‌ر و اسماعیل پێغه‌مبه‌ره علیهما السلام كاتێك ژه به‌جێیان ده‌هێڵێت له نزیك المسجد الحرام. ٥-سورة الحجر: لێره‌دا زیاتر باسی ئه‌و گفت‌و گۆیه ده‌كات كه ڕووی دا له نێوان ملائكه وابراهیم دا علیه السلام كاتێك وویستیان عه‌زابی قه‌ومی لوط عليه السلام بده‌ن. ٦- سورة مريم: لێره‌دا زیاتر باسی ئه‌و ئامۆژگاریه جوانانه ده‌كات كه ئامۆژگاری باوكی ده‌كرد كه بت تاش بوو. ٧- سورة الأنبياء: لێره‌دا زیاتر باسی به‌سه‌رهاتی شكاندنی بته‌كان ده‌كات و وه چۆن كه‌وتنه مناقه‌شه له‌گه‌ڵی دا و دواتر هه‌وڵی سوتاندنیان دا و دواتر خوای گه‌وره ڕزگاری كرد و ئاگره‌كه‌ی بۆ سارد كرده‌وه. ٩-سورة الشعرا‌ء: دوباره باسی هه‌ندێ موناقه‌شه ده‌كات كه ڕووی داوه له‌نێوان خۆی و قه‌ومه‌كه‌یدا و له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی تر له‌و دووعا خاشع انه‌ی كه فه‌رموویه‌تی علیه السلام. ١٠- سورة الصافات: زياتر باسى تاقی كردنه‌وه‌كه‌ی ابراهیم ده‌كات علیه السلام بۆ سه‌ربڕینی اسماعیلی كوڕی علیه السلام _______ بۆیه گه‌ر بته‌وێت له به‌سه‌رهاتی إبراهيم عليه السلام شاره‌زا بیت یاخود هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكی تر علیهم السلام ده‌بێت كۆی به‌سه‌ر هاته‌كان له قورئان یه‌ك خه‌یت و خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكه‌یت تێبینی: هه‌ندێ ورده‌كاری هه‌یه له لایەك باس نه‌كراوه یان به كورتی باس كراوه وە ەا لایه‌كی تر ڕوون كراوه‌ته. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ئه‌م قورئانه وا دابه‌زیوه له‌لایه‌ن (الله تعالی وه) كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناخی مرۆڤه‌كاندا ده‌كات خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مووی هه‌ر یه‌ك جۆر بوایه له خوێندنه‌وه‌یان وه‌ڕه‌س ده‌بووین. ئه‌مه‌ش اعجازی قورئان ده‌ر ده‌خات كه به چه‌ندین شێواز یه‌ك به‌سه‌ر هاتمان بۆ باس ده‌كات كه هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌كه‌ین له خوێندنه‌وه‌یان. ئامادەكردنی: مامۆستا ئارامی نەحو. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.