ئایا قورئان هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانیی تێدایه .؟ سه لامی خواتان لێ بێت، من زۆر له زمانی عه ره بیدا باش نیم ، زه حمه ت نه بێت ئه توانن وه ڵامی ئه مه ی خواره وه م بده نه وه ،من خؤم الحمدلله بێ گومانم له راستی قورئانی پیرۆز به ڵام حه ز ئه که م وه ڵامه که ی بزانم،خوا جه زاتان باته وه : أخطاء لغوية في القرآ‌ن 1.البقرة آية 196 (تلك عشرة كاملة)، والصواب: تلك عشرٌ كاملة . 2.الأعراف آية 160 (اثنتي عشرة أسباطا)، والصواب: التذكير في الأول والإفراد في الثاني ، أي: اثني عشر سبطا. 3. النساء آية 162 (والمقيمين الصلاة والمؤتون الزكاة)، والصواب: والمقيمون ا لصلاة. 4. المائدة آية 69 (والصابئون والنصارى)، والصواب: والصابئين. 5. المنافقون آية 10 (وأكن من الصالحين)، والصواب: وأكون بالنصب. 6. آل عمران آية 59 (ثم قال له كن فيكون)، والصواب: فكان. 7. الصافات آية 130 (سلام على إلياسين)، والصواب: إلياس. 8. التين آية 2 (وطور سينين)، والصواب: سيناء. 9. الحج آية 19 (هذان خصمان اختصموا في ربهم)، والصواب: اختصما في ربهما. 10. الحجرات آية 9 (وإن طائفتان من المؤمنين اقتتلوا فاصلحوا بينهما)، والصواب: اقتتلتا أو: بينهم. 11. الأنبياء آية 3 (وأسروا النجوى الذين ظلموا)، وا لصواب: وأسر النجوى. به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی ئه‌و خاڵانه بده‌ینه‌وه، پێم باشه ڕاستییه‌ک هه‌یه بیخه‌ینه‌ڕوو؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که زانستی ڕێزمانیی عه‌ره‌بی له‌پێش ئیسلامدا نه‌بووه، واته ئه‌و ڕێزمانه‌ی که ئه‌مڕؤ له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه پێشتر عه‌ره‌ب وه‌ک زانستێکی نووسراوه ته‌نانه‌ت به‌ده‌میشیانه‌وه نه‌بووه! ڕاسته که زمانی عه‌ره‌بی زمانێکی زۆر به‌هێزه‌و بگره جارانیشی له ئێستا به‌هێزتر بووه.. هه‌روه‌ها کاتێک قورئانیش داده‌به‌زی دیسان ئه‌م زانسته هه‌ر ناوی نه‌بوو، عه‌ره‌ب ئه‌وکاته خاوه‌نی وێژه‌و ئه‌ده‌ب و شیعر‌و په‌خشان و زمانه‌وانییه‌کی به‌هێزبوون، بۆیه کاتێک قورئانیش که به‌زمانی ئه‌وان ده‌هاته خوار پاڵه‌وان و شاسواره‌کانی بێباوه‌ڕانیس نه‌یانده‌توانی ڕه‌خه‌نه له‌و قورئانه بگرن، ئه‌وان بازاڕی تایبه‌تییان هه‌بوو بۆ زۆرانبازی توانای ئه‌ده‌بی و وێژه‌یی له ناو خۆیاندا، که‌چی کاتێک قورئان پێشبڕکێی ده‌کردن و پێی ده‌وتن ئه‌گه‌ر بڕوا ناکه‌ن که ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه نییه ده‌ی بتوانن هاوشێوه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌و قورئانه پێکبهێنن! پاشان بۆی که‌م کردنه‌وه بۆ (10) سووڕه‌ت، پاشان بۆی که‌م کردنه‌وه بۆ یه‌ک سووڕه‌ت، به‌ڵام هه‌ر نه‌یانتوانی، له‌عه‌ره‌بی ئه‌و کاته هه‌بوون ته‌نها له‌به‌ر توانای به‌لاغه‌ت و وێژه‌یی ئه‌و قورئانه موسوڵمان بوون، که‌واته بێگومانه که ئه‌گه‌ر قورئان که‌م وکورتیه‌کی زمانه‌وانی تێدا بووایه ئه‌وا عه‌ره‌بی ئه‌و کاته زووتر پێیان ده‌زانی.. پاشان زانستی ڕێزمانی عه‌ره‌بی له‌دوای چه‌رخی هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) ده‌ستی پێکردو پاڵپشتی یه‌که‌می داڕشتنی ئه‌و زانسته‌ش له‌قورئانه‌وه سه‌ری کێشا.. به‌مانای ئه‌و یاسا‌و بنه‌ما ڕێزمانییانه کاتێک داده‌ڕێژران له داڕشتن و ئه‌ده‌بیاتی قورئانه‌وه سه‌رچاوه‌یان ده‌کێشا.. که‌واته سه‌یره به‌ڕاستی که ئێستا کۆلکه به‌ناو شاره‌زایانێکی ڕێزمانی ده‌یانه‌وێ ڕه‌خنه له قورئانێک بگرن که له‌کاتێکدا قورئان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی و یه‌که‌می له‌دایکبوونی ئه‌و زانسته‌یه، ئه‌وانه یان دووجار نه‌شاره‌زان یاخود گیلن و له‌به‌ر بوخزیان به‌رامبه‌ر به دینی خوا به‌رپێی خۆیان نابینن و به‌م ڕه‌خنانه‌یان له‌خۆ سووک کردنیان هیچی تریان بۆ نامێنێته‌وه. ئیستاش با بێینه سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و گومان و به‌ناو هه‌ڵانه‌ی که دوژمنانی ئیسلام هه‌ڵیان به‌ستووه. 1/ له سووڕه‌تی [البقرة: 196]دا هاتووه تلك عشرة كاملة ، به قسه‌ی ئه‌وان ده‌بوو له‌باتی عشرة (عشر) بوایه! به‌ڵێ خۆی له ڕێزمانی عه‌ره‌بیدا هه‌میشه ژماره‌و ژمێرراو پێچه‌وانه‌ی یه‌کن له نێر‌و مێیدا، واته ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ی ده‌ژمێردرێت بۆنمونه وشه‌یه‌کی مێینه بێت ئه‌وا ده‌بێت ژماره‌که نێرینه بێت، وه‌ک (عشرة دراهم) له‌به‌رئه‌وه‌ی وشه‌ی (دراهم) نێرینه‌یه بۆیه (عشرة)به‌مێینه هاتووه، ئه‌وجا مه‌به‌ستی ئه‌وانیش له‌وه‌دایه که مادام كاملة وشه‌یه‌کی مێینه‌یه بۆیه ده‌بوو بگوترابا(عشر). بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش زۆر ئاسانه.. ده‌وترێت لێره‌دا ئه‌و ژماره‌یه بۆ كاملة نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ڵکو بۆ وشه‌یه‌کی تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه که نادیاره ئه‌ویش وشه‌ی (أیام)ه چونکه پێشتر باس له ڕؤژ(یوم)ده‌کات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت هه‌رکه‌سێک نه‌یتوانی له‌به‌ر نه‌خۆشی یان هه‌ر عوزرێک سه‌ری تاشی له ئیحڕامدا ئه‌وا با سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت له حه‌ج و حه‌وتیش که‌گه‌رایه‌وه، ئه‌وه هه‌مووی ده ڕۆژ ده‌کات.َ صِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ که‌واته ئه‌وعَشَرَةٌ بۆ أَيَّامٍ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هیج هه‌ڵه‌یه‌کی تێدا نییه. 2/ له سووڕه‌تی [الأعراف: 160]دا هاتووه اثنتي عشرة أسباطا، ده‌بوو به‌ڕای ئه‌وان وه‌ها بوایه (اثني عشر سبطا)، واته به‌نێرکردنی وشه‌ی یه‌که‌م و به تاک کردنی وشه‌ی دووه‌م له‌باتی به کۆکردنی. وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش به‌م جۆره‌یه؛ چونکه ته‌مییزی اثنتي عشرة بریتی نییه له أسباطا هه‌تاوه‌کو به تاک بهاته‌یه(سبط)، ته‌مییز؛ ناوێکه به‌کاردێت بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستێک که مانای زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆیه به‌به‌کارهێنانی مه‌به‌سته‌که دیاری ده‌کرێت.. لێره‌شدا ته‌مییزه‌که بریتییه له (قطعة) که دیار نییه‌و له وقطعناهمه‌وه وه‌رگیراوه،له ڕێزمانی عه‌ره‌بیدا له ژماره‌ی یازده‌وه هه‌تاوه‌کو نه‌وه‌تونۆ ته‌مییزی تاک(مفرد)ی بۆ به‌کاردێت، که‌واته ئه‌گه‌ر وشه‌یأسباطا ته‌مییزی ئه‌و ژماره‌یه بووایه ئه‌وا به‌ڵێ هه‌ڵه ده‌بوو، به‌ڵام وه‌ک وتمان ته‌مییزه‌که نادیاره(مستتر)ه‌و بریتییه له وشه‌ی(قطعة). پاشان ئیمامی قورطوبی له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌ته ده‌فه‌رمویت: ئه‌گه‌ر ته‌مییزی ئه‌و ژماره‌یه له‌و ئایه‌ته (سبط) بووایه ئه‌وا بۆ قورئانێکی ئاوه‌ها به‌لیغ ده‌بووه که‌موکورتی، چونکه ئه‌گه‌ر بگوترایه (اثني عشر سبط) ئه‌وا ته‌نها دوانزه کوڕه‌که‌ی یه‌عقوبی ده‌گرته‌وه سه‌لامی خوای لێبێت، به‌ڵام خوای گه‌وره وشه‌ی أمما له دواوه هێناوه که مه‌به‌ستی میلله‌تانێکی زۆر ده‌گرێته‌وه، که‌واته چۆن ئه‌وه له ته‌نها(سبط)دا یه‌کی ده‌گرته‌وه که به‌مانای یه‌ک کوڕ ده‌کات و واته ته‌نها دوانزه کوڕ، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌وه‌و میلله‌ته‌ی له‌چی که هه‌ر یه‌که‌یان بۆی دروست بوو؟! وه بۆیه اثنتي عشرة به مێینه‌یی هاتووه چونکه ئه‌و ژماره‌یه بۆ وشه‌یأمماکه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له پێشتریش وتمان که ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ژمێردرێت نێرینه بوو ئه‌وا ژماره‌که به مێینه‌یی بۆی به‌کاردێت، که‌واته بۆیه اثنتي عشرة هاتووه له‌باتی(اثنی عشر).. 3/ بۆچی هاتووه له[النساء:162] دا والمقيمين الصلاة والمؤتون الزكاة، که ده‌بوو به( والمقيمون الصلاة) بهاتایه!؟ ده‌ڵێین له‌به‌رئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه‌ی ڕاپه‌ڕێنه‌رانی نوێژ به مه‌نصوبی هاتووه ته‌نها بۆ بایه‌خ پێدان وگرنگییه له‌ناو عیباده‌ته‌کانی تردا، ئه‌وه‌ش له‌عه‌ره‌بی هه‌یه‌و پێی ده‌وترێت(نصب علی المدح)، المقيمين لێره‌دا (مفعول به)یه بۆ فرمانێکی نادیار که ته‌قدیر ده‌کرێت به(وأمدح). 4/ هاتووه له[المائدة:69] الصابئون والنصارى، که‌ده‌بوو(الصابئين) بێت. ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر له‌و ڕسته‌یه ته‌نها یه‌ک ناوی گه‌یه‌ندراو(إسم موصول) هه‌بووایه ئه‌وا به‌ڵێ ئه‌وه (والصابئون) هه‌ڵه‌ده‌بوو، به‌ڵام ه‌ی تریش هه‌یه‌و مه‌رجیش نییه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر(إن)ه‌ی سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌که، واته (والصابئون) سه‌ر به ڕسته‌ی یه‌که‌م نییه که به(إن) ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵکو (والصابئون) ڕسته‌یه‌کی تره‌و(مبتدأ)یه‌و خه‌به‌ره‌که‌شی نادیاره که بریتییه له(کذلک)، واته (والصابئون کذلک)، ئه‌و (و)ه‌ش که له‌پێش(والصابئون)ه‌وه هاتووه له‌ڕووی خستنه‌سه‌ری ڕسته‌یه‌ک بۆ ڕسته‌یه‌کی تر هاتووه‌و ئه‌وه‌ش هه‌مووی له‌ڕێزمانی عه‌ربیدا هاتووه‌و نامۆ نییه. مانای ئایه‌ته‌که به‌م جۆره‌یه؛ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕداربوون و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که یه‌هودی بوون هه‌روه‌ها گاوره‌کانیش ئه‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان به‌خوای تاک وته‌نها هێنابێت و وه‌باوه‌ڕیان به‌ڕۆژی دوایی هێنابێت و کرده‌وی چاکه‌ش بکه‌ن، ئه‌وه پاداشتیان له‌لایه‌ن خواوه ده‌بێت و با هیج ترس و خه‌مێکیشیان نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که(صابئن) واته ئه‌وانه‌ی که هیج دینێکیان نییه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌ک باوه‌ڕداران بکه‌ن ئه‌وانیش به‌هه‌مان مه‌به‌ست ده‌گه‌ن.. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌وانه(یه‌هود وگاوره‌کان و صابیئه‌کانیش) ده‌بێت وه‌ک موسوڵمانان بن له باوه‌ڕهێنانی ته‌واو به‌خوای تاقانه‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم). له‌کۆتایی؛ برا گیان له‌به‌ر ده‌رفه‌تی کات، به‌ڕاستی به پێویستمان نه‌بینی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و درۆ‌و نیازپیسیانه‌ی ناحه‌زانی ئیسلام بده‌ینه‌وه، چونکه به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌و به‌ناو ڕه‌خنانه‌یان ته‌نها له نه‌زانیی یاخود مه‌رامی پیسیانه‌وه سه‌رده‌کێشێت، وه من پێت ده‌ڵێم که جگه له‌م یازده جێگه‌یه ه‌ی تریشیان وتوه، به‌ڵام به‌ڕاستی کاری گڵاوی ئه‌مانه وه‌ک ئه‌وه وایه چرایه‌کیان به‌ده‌سته‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێت ڕووناکی خۆری پێ بشارنه‌وه.. به‌ڕاستی سه‌یره ڕه‌خنه له قورئانێک ده‌گرن که له‌وان به‌هێزتر نه‌یتوانیوه‌و بگره لێشیان موسوڵمان‌بوون، هه‌روه‌ها سه‌یره که ڕه‌خنه له خوای دروستکه‌ری هه‌موو بوونه‌وه‌ر ده‌که‌ن که زمانه‌کانیش هه‌ر خوای گه‌وره خۆی دروستی کردوون، ئایا سه‌یرو سه‌رسوڕمان نییه خوای خولقێنه‌ری زمانه‌کان ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت له‌لایه‌ن دروستکراوێکی خۆی که ئاده‌میزاده!!! وه من ئامۆژگاری برای خۆم ده‌که‌م که هه‌رگیز به‌لای گومان و پیلانی ناحه‌زانی ئیسلامه‌وه نه‌چین، به‌تایبه‌تی که‌سێک که شاره‌زایی نه‌بێت، نه‌وه‌ک په‌نا به‌خوا دڵ گۆڕانی به‌سه‌ر بێت و له دوایشدا پشت‌کردن له‌م دینه که ته‌نها ڕاستییه‌که ماوه‌ته‌وه له‌م دونیا پڕ سته‌م و گومڕاییه‌دا. وه ئه‌گه‌ر زۆر پێویستیت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گومانانه هه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانی ئاگادارمان بکه‌یته‌وه له به‌شی په‌یوه‌ندی به‌ده‌نگی ئیسلامه‌وه، هه‌تاوه‌کو بۆت ته‌واو بکه‌ین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.