مانای چییه هیچ که‌س ناتوانێ وێنه‌ی قورئانێک دابنێ .؟ سه‌لاموعه‌له‌یک؛ خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی هه‌موو گرۆهی فریشته و ئاده‌میزاد کۆبنه‌وه ناتوانن قورئانێک بنووسن به‌و شێوه‌ی قورئانی پیرۆز، من تێناگه‌م یانی له چ ڕوویه‌که‌وه ناتوانن؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: قورئانی پیرۆز ڕاسته له ڕوواڵه‌تدا و به‌رچاودا کۆمه‌ڵێک ڕسته و وشه‌یه که هه‌ر به پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه، به‌ڵام له ڕاستیدا پێش ئه‌وه‌ی نوسراوێک بێت له دوو توێی په‌ڕاوێکدا وشه‌یه‌ک بوون خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی، هه‌ر بۆیه له عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه‌ت وایه قورئان سیفه‌تی خوایه و دروستکراو نییه وه‌کو دروستکراوه‌کانی تری خوای په‌روه‌ردگار له ئاسمان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه.. قورئانی خوا ئه‌گه‌ر دروستکراو نییه و سیفه‌تی خوا بێت چۆن مرۆڤه‌کان و جنۆکه و فریشته‌کان که هه‌موویان دروستکراوی خوا بتوانن نووسراوێک بنووسن هاوشێوه‌ی قورئان بێت له تواناکانی به‌لاغه‌ت و ڕه‌وانی و ڕێزمانی و ئه‌و هه‌موو باس و خواسانه‌ی له خۆی گرتوون!!؟ هه‌رگیز ناکرێ دروستکراوێک وته‌یه‌ک یان به‌رهه‌مێکی هه‌بێت له هی دروستکه‌ره‌که‌ی جوانتر بێت یان هاوشانی بێت!! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قورئانی پیرۆز موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ئوممه‌تی ئیسلامه وه‌کو چۆن هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر موعجیزه‌یان بووه، موعجیزه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه جگه له خوا هه‌موو ده‌سه‌وسان و بێ ده‌سته‌ڵاتن له ئاستی ئه‌وه‌دا وێنه‌ی موعجیزه‌یه‌ک بخولقێنن. توانا بێوێنه‌کانی قورئان له بواری به‌لاغه‌ت و ڕێزمان و ئیعجازی زانستی و ئیعجازی غه‌یبی و زۆری دیکه‌یه. له باره‌ی به‌لاغه‌ت و ڕێزمانییه‌وه، زانایانی زمانزانی و ڕێزمانی له کۆن و نوێ‌دا زۆرێک هه‌بوون ویستیان بێنه مه‌یدانی ئه‌و ته‌حه‌دایه‌وه به‌ڵام هه‌موویان له کۆتاییدا دۆڕاویی و شکستییان بۆ مایه‌وه و هه‌ندێکیشیان په‌شیمان بوونه‌وه و تۆبه‌یان کرد. نمونه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ئیعجازی زمانه‌وانی، وه‌کو وشه‌ی(سنة) و (عام) که هه‌ردووکیان به مانای ساڵ دێت، به‌ڵام له زمانی عه‌ره‌بیدا یه‌که‌میان زیاتر به‌کار دێت له گرانی و ناڕه‌حه‌تی و نه‌بوونیدا و دووه‌میشیان بۆ خۆشگوزاری و ساڵانی خێر و ئاوه‌دانی، ده‌بینین له ئایه‌تی وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ[العنکبوت:١٤]، باس له‌وه ده‌کات پێغه‌مبه‌ر نوح(سه‌لامی خوای لێ بێت) هه‌زار ساڵ به وشه‌ی(سنة) له ناو گه‌له‌که‌یدا بوو جگه له په‌نجا ساڵ نه‌بێت به وشه‌ی(عام)، ئه‌و وردبینییه لێره‌دا له به‌لاغه‌ت و جوانی قورئاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، مانای ئه‌وه‌ی تێدایه پێغه‌مبه‌ر نوح(٩٥٠) ساڵ له ناخۆشی و بانگه‌واز و ناڕه‌حه‌تی بوو له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌ی به‌ڵام ئه‌و(٥٠) ساڵه‌ی تر ئه‌و کار و ئه‌رک و ماندووبوونه‌ی نه‌بووه. ئیعجازی زانستی زۆر له قورئاندا به‌رده‌وام سه‌رهه‌ڵده‌دات و نهێنییه‌کانی ته‌واو نابێت، وه‌کو وردبینی له باسی دروستبوونی کۆرپه و منداڵ له سکی دایک، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش زانستی ئه‌مڕۆ باسی لێ ده‌کات، یاخود باسی شاخه‌کان و گه‌ردوون و با و زه‌وی و ئاسمان و ..تاد چه‌نده‌ها ڕاستی زانستی تێدایه و زانستی ئه‌مڕۆ تازه په‌یان پێ بردووه و قورئانیش پێشی (١٤) سه‌ده باسی کردووه.. که‌واته ده‌توانین بڵێێن قورئانی پیرۆز له هه‌موو لایه‌نێکییه‌وه ته‌حه‌دایه هه‌تاوه‌کو ڕۆژی قیامه‌ت که هیچ که‌س و لایه‌نێک ناتوانێت به وێنه‌ی قورئان یان به وێنه‌ی ته‌نها سووره‌تێکی قورئان بنووسێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.