چه‌ند پرسیارێک له‌باره‌ی سوژده‌ی خوێندنه‌وه(التلاوة) .؟ وێڕای سڵاو بۆ ئێوه و ئاواتی سه‌ركه‌وتن. دوو پرسيارم هه‌بوو تكايه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه. 1) ده‌بێ بۆ هێندێك له ئاياتی قورئانی پيرۆز سوجده به‌رين، تكايه ئه‌و ئاياته كه پێويسته سوجده‌يان بۆ به‌رين بۆمان بڵێن و چۆنێتی به‌جێهێنانی سوجده و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ چ بگوترێ؟ 2) ده‌ڵێن له كاتی سوجده دوعا زۆتر قه‌بووڵه، ده‌بێ ئايا مه‌به‌ست سوجده له كاتی نوێژكردنه يان پاش نوێژكردن له حاڵه‌تی سوجده‌بردن؟ تكايه بۆمان ڕوون بكه‌نه‌وه. سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه به وردی جوابی پرسياره‌كانی پێشتر‌و داوه‌ته‌وه. خودای ميهره‌بان ئاگادار‌و بێ و له به‌ڵا و موسيبه‌ت بتانپارێزیێ. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: شوێنه‌کانی سوژده‌بردن له کاتی خوێندنه‌وه‌ی قورئان(١٥) جێگه‌ن، عه‌مری کوڕی عاص-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) دایناوه به(١٥) سوژده و له‌وانه‌ش؛ سیانیان له سووره‌ته درێژه‌کان و سووره‌تی حه‌جیش دووی تێدایه"عن عمرو بن العاص رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم أقرأه خمسة عشر سجدة، منها: ثلاث في المفصل وفي الحج سجدتان." رواه أبو داود والحاكم وابن ماجه والدراقطني وحسنه المنذري. له‌و(١٥) سوژده‌یه دانه‌یه‌کی له‌لای ئیمامی شافیعی سوژده‌ی شوکره. سوننه‌ته کاتێک موسوڵمانێک ئه‌و ئایه‌ته ده‌خوێنێت یاخوود گوێبیستی ده‌بێت، سوژده به‌رێ، ڕوو ده‌کاته ڕووگه(قبلة) و ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ر ده‌کات و پاشان وه‌کو هه‌موو سوژده‌یه‌کی تر سه‌ری ده‌خاته زه‌وی، پاشان دوعایه‌کان ده‌خوێنێ و ئه‌وجا ئه‌ڵلاهوئه‌کبه‌ر ده‌کات و داده‌نیشێ و سه‌لامیش ناداته‌وه. سوننه‌ته ئه‌م دوعایانه بخوێنێت" سجد وجهي للذي خلقه، وشق سمعه وبصره بحوله وقوته، فتبارك الله أحسن الخالقين"." رواه الحاكم . واته/ سوژده‌ی برد ڕووم(ته‌عبیره له خۆت) بۆ ئه‌و خوایه‌ی دروستی کردووه، بیستن و بینینی تێدا خولقاندووه ته‌نها به توانا و ده‌سته‌ڵاتی خۆی، بۆیه به‌رز و بڵندی و پاکی له هه‌موو نووقسانییه‌ک بۆ خوای باشترینی دروستکاره‌کان. هه‌روه‌ها"اللهم اكتب لي بها عندك أجراً، واجعلها لي عندك ذخراً ، وضع عني بها وزراً، واقبلها مني كما قبلتها من عبدك داود عليه السلام." أخرجه الترمذي و الحاکم و صححه. واته/ ئه‌ی په‌رستراوم به‌م سوژده‌یه‌م پاداشتێکم بۆ بنووسه له‌لای خۆته‌وه، بیکه گه‌نجینه‌یه‌ک بۆم له‌لای خۆت، هه‌روه‌ها مایه‌ی لابردنی گوناهێک، لێشم قه‌بووڵ بفه‌رموو هه‌روه‌کو چۆن له به‌نده‌ی خۆت داوود-سه‌لای خوای لێ بێت- قه‌بووڵ فه‌رموو. ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌مانه‌ی بۆ له‌به‌ر ناکرێت، ده‌توانێت به‌کوردی بیانڵێت یاخوود هه‌روه‌کو هه‌ندێ زانایان فه‌رموویانه؛ له‌باتی ئه‌وه بڵێ(سبحان ربي الأعلى). له نوێژیش به ته‌نیا بێت یان به‌کۆمه‌ڵ، کاتێک ئایه‌تێکی سوژده ده‌خوێنرێت سوننه‌ته سوژده ببرێت ڕاسته‌خۆ له دوای ته‌وابوونی ئایه‌ته‌که و پاشان هه‌ستانه‌وه بۆ ته‌واوکردنی ئایه‌ته‌کانی دواتر یاخوود چوونه کڕنووشه‌وه(رکوع). به‌لای هه‌ندێ له زانایان فه‌رزه، بۆیه ئه‌وه‌ی پێی وایه فه‌رزه ئه‌وا پێویستی ده‌کات له‌سه‌ر خۆی بۆ هه‌موو ئایه‌ته‌کان سوژده به‌رێت، به‌ڵام ڕای به‌هێز و ته‌واوتر ئه‌وه‌یه که سوننه‌ته، چونکه له پێغه‌مه‌بری خوای(صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕنه‌وه که جار هه‌بووه سوژده‌ی بردووه و جاریش هه‌بووه نه‌یبردووه، هه‌تاوه‌کو موسوڵمانان بزانن فه‌رز نییه. ئه‌گه‌ر له ناو نوێژ بووه هه‌ڵبه‌ت به ده‌ستنوێژه‌وه‌یه، به‌ڵام له ده‌روه‌ی نوێژ فه‌رز نییه ده‌ستنوێژی له‌گه‌ڵ بێت، واته ده‌شێت به‌بێ ده‌ستنوێژ به‌ڵام بێگومان باشتره و خێری زیاتر ده‌بێت. له‌مه‌وه له‌سه‌ر ڕای ئه‌وانه‌ی که بۆ ئافره‌تی بێ‌نوێژ به(حیض و نفاس) ڕازین قورئان بخوێنیت(وه‌کو ئیبن ته‌یمییه) له‌به‌رخۆوه یاخوود له‌به‌ر په‌ڕاوی قورئانه‌وه به ده‌سته‌وانه‌وه(ده‌ستکێش)، به‌جائیزیشی ده‌بینین سوژده‌ی تیلاوه ببرێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه. ڕای جومهور وایه که سوژده‌ی تیلاوه و شوکریش وه‌کو نوێژ دایانناوه، بۆیه وه‌کو نوێژ مه‌رجی ده‌ستنوێژیان بۆ گرتووه. به‌ڵام هه‌روه‌کو ئیبن ته‌یمییه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- به‌ڵگه‌ی ئیبن عومه‌ر-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌هێنێته‌وه که سوژده‌ی بردووه به بێ ده‌ستنوێژ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌س ده‌فه‌رموێ به‌ده‌ستنوێژه‌وه و له‌سه‌ر پاکی بێت باشتر و خێرتره، به‌ڵام دیسان وازنه‌هێنانیش لێی له‌لایه‌ن که‌سێک که به‌ده‌ستنوێژ نییه باشتره و خێرتره. ئه‌و جێگه‌یانه‌ی سوژده‌ی خوێندنه‌وه‌یان(التلاوة) هه‌یه، ئه‌مانه‌ن: [الأعراف:٢٠٥] ، [الرعد:١٦] ، [النحل:٤٩] ، [الإسرا‌ء:١٠٩] ، [مریم:٥٨] ، [الحج:١٨] ، [الحج:٧٧] ، [الفرقان:٦٠] ، [النمل:٢٥] ، [السجدة:١٥] ، [ص:٢٤] ، [فصلت:٣٧] ، [النجم:٦٢] ، [الإنشقاق:٢١] ، [العلق:١٩] . سه‌باره‌ت به پرسیاری دووه‌متان؛ ئه‌سڵ له عیباده‌تدا بڕانه‌وه‌یه، واته له‌لای خوای گه‌وره‌وه دیاری کراوه، بۆیه زانایان ده‌فه‌رموون سوژده‌ی به‌ته‌نیا مه‌گه‌ر سوژده‌ی تیلاوه و سوژده‌ی شوکور بێت، ئه‌گینا که‌سێک بێ له‌م دووانه سوژده به‌رێ و له خوا بپاڕێته‌وه تێیدا، ئه‌وه ئه‌سڵێکی نییه و بێ بنچینه‌یه، بۆیه باشتر وایه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی نوێژ له خوا ده‌پاڕێینه‌وه، له سوژده‌دا نه‌بێ به‌ڵکوو ده‌سته‌کانمان به‌رز بکه‌ینه‌وه یاخوود به‌بێ ده‌ستبه‌رزکردنه‌وه‌ش له پشتی نوێژه فه‌رزه‌کان. به‌ڵام هه‌رچی سوژده‌ی ناو نوێژه، ئه‌وه بۆمان هه‌یه دوعای تێدا بکه‌ین به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) که ده‌فه‌رموێت"ألا وإني نهيت أن أقرأ القرآ‌ن راكعا أو ساجدا فأما الركوع فعظموا فيه الرب عز وجل وأما السجود فاجتهدوا في الدعا‌ء فقمن أن يستجاب لكم" رواه مسلم. واته/ من ڕێگریم لێکراوه قورئان بخوێنم له کاتێکدا له کڕنووشم یان سوژده، هه‌رچی کڕنووشه، خودا تێدا به گه‌وره ڕابگرن، هه‌رچی سوژده‌شه(ناو نوێژ) زۆر دوعای تێدا بکه‌ن، چونکه نزیکه لێتان قه‌بووڵ بکرێت. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌کاتی سوژده‌دا به‌نده زۆر له خواوه نێزیک ده‌بێته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.