له ئایه‌ته‌کانی باسی مورته‌د و جۆره‌کانی .؟ ئایا له قورئانی پیرۆزدا باسی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که له ئیسلام هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه واته (مورته‌د) ده‌بن ئه‌گه‌ر هه‌یه تکایه پێم بڵێن له چ ئایه‌تێک و له چ سوره‌تێكدایه و چه‌ند جۆر (مورته‌د) مان هه‌یه؟؟؟؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له قورئاندان له زۆر جێگا باسی مورته‌د هاتووه، له‌وانه: ١/ َلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ* لاَ تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ[التوبة:٦٥ و ٦٦]. گاڵته‌کردن به خوا و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و قورئان و ته‌نانه‌ت هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر-خوا لێیان ڕازی بێت- یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی موسوڵمانی پێ ده‌چێته ده‌ره‌وه له ئیسلام و حوکمی پاشه‌گه‌زبوونه‌ی(المترد) بۆ ده‌چه‌سپێ. هه‌روه‌کو له جه‌نگی ته‌بووک هه‌ندێ له موسوڵمانه‌کان گاڵته‌یان کرد به هاوه‌ڵه‌کان و تیان"ما رأينا مثل قرائنا هؤلاء أرغب بطوناً ولا أكذب ألسناً ولا أجبن عند اللقاء". وتیان؛ نه‌مانبینوه وه‌کو قورئانخوێنه‌کانمان، زۆر حه‌زیان له ورگتێری و زماندرۆیی و ترسنۆک له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بێت. له‌سه‌ر ئه‌وه، بوونه کافر و هیچیان به ئیسلامه‌وه نه‌ما. ٢/ َن كَفَرَ بِاللّهِ مِن بَعْدِ إيمَانِهِ إِلاَّ مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالإِيمَانِ وَلَـكِن مَّن شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْراً فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِّنَ اللّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ[النحل:١٠٦]. واته/ هه‌رکه‌سێک کوفر بکاته‌وه له دوای باوه‌ڕه‌که‌ی مه‌گه‌ر زۆری لێ بکرێ و دڵی ئارام بێ به باوه‌ڕ ئه‌گینا ئه‌وه‌ی دڵی بۆ کوفر بکاته‌وه و قه‌بووڵی بکا، ئه‌وا له‌سه‌ریان هه‌یه توڕه‌یی خوا و بۆیان هه‌یه سزایه‌کی مه‌زن. ٣/ كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْماً كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمْ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ، أُوْلَئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ خَالِدِينَ فِيهَا لا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ الْعَذَابُ وَلا هُمْ يُنْظَرُونَ[آل عمران: ٨٦-٨٧]. ٤/ إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا ثُمَّ آَمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْراً لَمْ يَكُنِ اللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلا لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلاً[النساء: ١٣٧]. ده‌رچوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ش له ئیسلام، به دڵ و زمان و کرده‌وه‌ش ده‌بێت. دڵ وه‌کو ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خوا به‌درۆ بخاته‌وه، یان ڕه‌قی له خوا بێته‌وه.. زمانیش وه‌کو ئه‌وه‌ی جنێو بداته خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) یان گاڵته‌یان پێ بکات. به کرده‌وه‌ش وه‌کو ئه‌وه‌ی له دوای ئیسلامه‌تی سووکایه‌تی به قورئان بکات، فڕێی بدات یان بیدڕێنێ. هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ش له ئیسلام حوکم و شه‌ڕی له بێباوه‌ڕ قورس‌تر و زۆرتره. هه‌رچیش له دوای ئیمان کوفری لێ بینرا، مه‌رج نییه حوکمی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌سه‌ر بدرێ، چونکه ڕێگرییه‌کانی به کافرکردن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی نازانێت(الجهل)، یان زۆرلێکراوه(مکره) یاخوود فه‌رمان و وته‌یه‌کی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به شیوه‌یه‌کی تر حاڵی ده‌بێت(التأویل)، یان به هه‌ڵه(الخطأ) شتێکی لێ ڕووده‌دات. هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ش هێندێکیان سه‌ختره له ئه‌وانی تری، وه‌کو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی شه‌رخواز(المرتد المحارب). هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ش دوو جۆره: هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ته‌نها یان ڕووت(الردة المجردة)، ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه که چاوه‌ڕوانی و داوای تۆبه‌ی لێ ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی کرد ناکوژرێ، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵۆزیش(الردة المغلظة) به‌ڵگه له‌سه‌ری هاتووه به کوشتنی و هیچ ده‌قێکی شه‌رعی و کۆده‌نگی زانایانیش نه‌هاتووه له‌سه‌ری که حوکمی کوشتنی له‌سه‌ر لابچێت. جۆری دووه‌م داوای تۆبه‌شی لێ ناکرێ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.