ئه‌و مه‌رجانه چین كه ده‌بێ له یه‌كێكدا هه‌بێ ئیجازه‌ی قورئان ده‌دات؟ وه بۆ یه‌كێكیش كه وه‌ری ده‌گرێت .؟ پرسیار: ئه‌و مه‌رجه داواكراوانه چین بۆ یه‌كێك كه ڕێگه‌و ئیجازه‌ی قورئان خوێندن ئه‌دات؟ وه ئه‌و مه‌رجانه‌ش چین كه ده‌بێ له كه‌سێكدا ببن كه ئیجازه‌ی قورئان خوێندن وه‌رده‌گرێت؟ وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوا، دروودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال و ئاوه‌رانی پاشان له دواییدا: ئه‌وه‌ی كه دێته پێشێ بۆ خۆێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز‌و ڕوخسته پێدانی به خه‌ڵكی، پێویسته له كه‌سانی پارێزكارو خواناس و پارێزگاریكهرو به‌رده‌وام بن له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كتێبی خوا (سبحانه‌وتعالی)، ده‌بێ یاسا‌و ڕێسای خوێندنه‌وه به ته‌واوی بزانن وشاره‌زا بن، شاره‌زا بن به ڕه‌سمی قورئان و زه‌بتكردنی.. ڕازاوه بن به ڕه‌وشتی قورئان و خۆیان به ئادابی قورئان ڕابێنن و له سه‌ری بن، بانگخواز بن بۆ په‌یڕه‌وی قورئان و شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی قورئان.. وه هه‌رده‌بێ وه‌رگرتنی قورئان له ده‌می پیاوانێكی ڕاست بێ كه به ته‌واوی ڕشته-سند-كه‌یان له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی الله علیه وسلم وه‌رگرتبێ، جا هه‌ر له كۆنه‌وه زانایان وتویانه: { "نه قورئان له مهصحهفی (واته هه‌ر یه‌كێك هه‌ر قورئانی پێ بێ و بیخوێنێ) وه‌ر ده‌گیرێ و نه زانستیش له ڕۆژنامه‌وان"}. ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئیتقانی قورئانی نه‌كردووه‌و به باشی شاره‌زای نیه بۆی نیه خۆی بێنێته پێش و ده‌ست بكات به فێركردنی خه‌ڵكی و ڕێپێدان و ڕوخسه‌تی قورئان خوێندن بدات به خه‌ڵكی، چونكه ڕێپێدان مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شێخه ڕێی داوه به‌م قوتابیه كه ئه‌م ماده‌یه بڵێته‌وه‌و ئه‌ویش ڕێ به كه‌سانی تر بدات، وه مافی وه‌رگرتنی ئه‌م ماده‌یه‌ی وه‌رگرتووه پاش ئه‌وه‌ی ماندوو بووه تیایدا و به هه‌قی خۆی شایه‌نی بووه. جا ئه‌گه‌ر هه‌ر شێخێك به ته‌واوی شاره‌زا نه‌بووه فێری نه‌بووه، بۆی ڕه‌وا نیه مۆڵه‌ت به كه‌سانی تر بدات چونكه كه‌سێك خۆی خاوه‌ن شتێك نه‌بێ ناتوانێ بیبه‌خشێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌رگرت و به مافی خۆی بووه خاوه‌نی، ئه‌وه ئیتر ئه‌بێته كه‌سێك كه ئه‌هلی ئه‌وه‌یه كه كتێبی خوا سبحانه‌وتعالی فێری خه‌ڵكی بكات، ئه‌ویش ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێا بێ كه ئاماژه‌مان بۆ هه‌ندێكیان كرد، جا ئه‌مه ئه‌سڵ و بنچینه‌یه له زاراوه‌ی زانایانی خوێندنهوهداو ده‌بێ به‌و شێوه بێ، به‌ڵام هیچ ڕێگرێك نیه كه قوتابی ئه‌و سوره‌تانه یان ئه‌و به‌شانه‌ی له قورئانی پیرۆزدا كه وه‌ری گرتوون و باش ئهحكامهكانیان ده‌زانێ به خوێندنه‌وه‌و له به‌ر كردنیشهوه، له سه‌ر ده‌ستی شێخه‌كه‌ی وه‌ریان بگرێت و پاشانیش فێری كه‌سانی دیكه‌ی بكات یان له دامه‌زراوه‌یه‌كی فێرگهریدا بیانڵێته‌وه... وه به‌مه‌ش بتوانێ گهواهینامهیهك به ده‌ست بێنێ... چونكه له بوخاریدا هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: { بلغوا عني ولو آية } { ئه‌گه‌ر ئایهتێكیش بێت له منه‌وه بیگه‌یه‌نن } وه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: { ليبلغ الشاهد منكم الغائب } { با ئه‌وه‌ی كه حازره به‌وانه بگه‌یه‌نێ كه حازر نین و له‌وێ نین } بوخاری و مسلم ڕیوایه‌تیان كردووه. به‌ڵام له زاراوه‌ی قورئان خوێناندا (القراء) وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره له گهواهیدانانه (الشهادات) به مۆڵه‌تپێدان وه‌رناگیرێت به‌و مانایه‌ی كه ئه‌وانه له سه‌ری ڕێكه‌وتوون و پێناسیان كردووه. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن د. عبدالله الفقیه به‌رپرسی به‌شی فه‌توا له ماڵپه‌ڕی (الشبكة الاسلامية) له ژێر ژماره (30605) له به‌رواری (10 صفر 1424) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.