سووره‌تی(التوبة) بۆچی بیسمیللای له‌گه‌ڵ نییه .؟ سلام عليكم باوه‌ر بكه‌ن حه‌ز ده‌كه‌م هه‌رده‌م گفتوگوتان له‌گه‌ڵ بكه‌م پرسياره‌كم هه‌يه ئايه گوتنى بسم الله الحمن الرحيم له سوره‌تى ته‌وبه حه‌رامه؟ 2 ئايه بو ئه م سووره ته بى بسم الله الرحمن الرحيم ه 3 ئايه هيج دوعايه ك هه يه له كاتى بيش خويندنى ئه م سووره ته به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بیسمیللاکردن(بسملة) له سه‌ره‌تای سووره‌تی(التوبة) ناردوسته چونکه خوای گه‌وره وا ویستی لێ بووه، زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌و سووره‌ته هه‌ڕه‌شه و وه‌عیدی بۆ کافران و مونافیقه‌کان تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ده‌ستی پێ نه‌کردووه، به‌ڵام زانایانی خوێندنه‌وه و فوقه‌ها ده‌فه‌رموون له ناوی سووره‌تی(التوبة) ده‌شێت بیسمیللا بکرێت.. که‌سێک ئه‌گه‌ر سووره‌تی(التوبة) بخوێنێ به ئیستیعازه(أعوذ بالله من الشیطان الرجیم) ده‌ست پێ ده‌کات و دوای بێ بیسمیللا له ئایه‌تی یه‌که‌مه‌وه ده‌خوێنێت.. خۆ ئه‌گه‌ر پێشتر سووره‌تی(الأنفال)ی ده‌خوێند و گه‌یشته(التوبة) ئه‌وا بێ ئیستیعازه و بیسمیللا کۆتایی (الأنفال) به(التوبة)ه‌وه گرێ ئه‌دا و هیچیان له نێواندا ناڵێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.