مه‌دد چییه له قورئان و حیکمه‌تی چییه .؟ سلاوتان ماموستای به ریز . ماندوو نه بن.خودا تاعات و عیباداتو لی قه بوول بکا له سوره کانی قورئانی پیر‌وز عه لامه تی"مه د" که له سه ر هیندێک له وشه‌کاندایه ئایا ئه‌و عه‌لامه‌ت له نیو زمانی ئاسایی عه‌ره‌بیدا هه‌یه ؟ و یان تایبه ته به قورئانی پیرۆز و ئه‌گه‌ر تابیه‌ته حیکمه‌تی چییه؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نیشانه‌کانی مه‌دد له قورئاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه به پیته‌کانی مه‌دده‌وه که بریتین له پیته‌کانی( ا ، و ، ي )، ئه‌م پیتانه‌ش مه‌رجی خۆیان هه‌یه، ده‌بێت له پێشی ئه‌لیف(ا) پیتێک هاتبێت سه‌ره(الفتحة) له‌سه‌ر بێت، له پێشی واو(و)یش پیتێک هاتبێت بۆر(الضمة)ی له‌سه‌ر بێت له پێشی یائ(ي)یش پیتێک هاتبێت ژێر(الکسرة)ی له ژێر بێت.. ئه‌م پیتانه پێیان ده‌وترێ پیته درێژکراوه‌کان واته ده‌نگیان به‌رده‌وام ده‌بێ و له‌گه‌ڵ هه‌وا له ناخه‌وه دێن به‌ناو گه‌روو و ده‌مدا به‌ره‌و ده‌ره‌وه.. که‌مترین درێژکردنه‌وه بۆ پیته‌کانی مه‌دد دوو یه‌که(حرکة)یه که پێی ده‌وترێ مه‌ددی ئاسایی یان سروشتی(مد الطبیعي).. مه‌ددی تریس هه‌ن زیاتر له دوو درێژ ده‌کرێنه‌وه، درێژه‌ی ئه‌وانه ده‌توانی لێره بخوێنیته‌وه مه‌دده‌کان و مه‌ددی فه‌رعی و چه‌ند جۆرێکی تری مه‌دد . ئه‌م بابه‌تانه‌ش له ژێر باسی ته‌جویدی قورئان باس کراون ته‌نها په‌یوه‌ندی هه‌یه به قورئانه‌وه. حیکمه‌تی خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌م مهددانهوه ئه‌وه‌یه که وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمانی خوایه، خوای گه‌وره داوای لێ کردووین که قورئان بخوێنینه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی دابه‌زیوه‌ته سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم)، له پێغه‌مبه‌ری خواوه گێڕاوه‌ته‌وه که ئه‌و به هێواشی و له‌سه‌رخۆیی قورئانی خوێندووه و ئه‌و مهددانهشی درێژکردۆته‌وه.. وه‌ختی خۆی قورئان به بیستن وه‌رده‌گیرا، هاوه‌ڵه‌کان له ده‌می پێغه‌مبه‌ری خوایان ده‌بیست و وه‌کو خۆی فێری ده‌بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و شه‌هیدبوونی زۆرێک له قورئانخوێن و ئه‌وانه‌ی له سنگیاندا بوو، ئیتر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنه‌وانه گۆڕانی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت هاتن نووسییانه‌وه وه‌ک شێوه‌ی یاسا، که ئێستاش به ناوی ته‌جوید له‌به‌ر ده‌ستماندایه. که‌واته ده‌توانین بڵێین که ئه‌و مه‌دد و یاسایانه‌ی تر هه‌مووی وه‌سیله‌ن بۆ گه‌یشتن به جێبه‌جێکردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی خوا که بریتییه له ڕهوانخوێندنهوهی قورئان. حیکمه‌تی تری ئه‌و مه‌دد و حوکمانه‌ی تریش تامی قورئانخوێندن شیرین‌تر ده‌کات، واته هۆکاره بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی زیاتری قورئان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.