په‌یوه‌ندی ناسیخ و مه‌نسووخ له‌گه‌ڵ حیکمه‌ت و زانیاری خوادا.؟ السلام علیكم به‌ریزان هه‌ندی له سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان باس له(نسخ التلاوة) ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له قورئاندا چه‌ند ئایه‌تێك هه‌بووه به‌ڵام دواتر لابراوه. ئه‌م بۆچوونه چه‌ندێك ڕاى زانایانى له‌گه‌له؟ ئایا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى حكیمی و علیمی خواى گه‌وره و ڕؤحى ئیسلام نییه؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی جه‌نابت باسی لێوه ده‌كه‌یت زۆر ڕِوون نییه، كه ئایا مه‌به‌ستت له (نسخ التلاوة) چییه؟ جا ئێمه بۆ ڕِوونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی پێویست، زیاتر بابه‌ته‌كه‌ت بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه: سه‌باره‌ت به‌بوونی نه‌سخ له فه‌رمووده‌كانی په‌روه‌ردگاردا، سێ جۆر نه‌سخمان هه‌یه: جۆری یه‌كه‌م: (نسخ الحكم والتلاوه) واته لابردن و سڕِینه‌وه‌ی خوێندنه‌وه و حوكمی ئایه‌ته‌كه، نمونه‌ی ئه‌م به‌شه‌ش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه حه‌زره‌تی عائیشه-ڕه‌ِزای خوای لێ بێت- بۆمان ده‌گێرِێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: " كَانَ فِیمَا أُنْزِل مِنْ الْقُرْآنِ : عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ یُحَرِّمْنَ ، ثُمَّ نُسِخْنَ بِخَمْسٍ مَعْلُومَاتٍ". واته/ له‌و ئایه‌تانه‌ی كه له قورئاندا هه‌بوون، (١٠) ده جار شیر خواردنی هه‌ر ئافره‌تێك حه‌رامی دروست ده‌كرد له‌نێوان ئه‌و ژنه شیرده‌ره و مناڵه شیره‌خۆره‌كه‌دا، پاشان ئه‌م ئایه‌ته و حوكمه‌كه‌ی سڕانه‌وه و بوون به (٥) پێنج جار، جا ئیستا نه‌ئه‌م ئایه‌ته له‌قورئاندا ماوه و نه‌كاریش به‌حوكمه‌كه‌ی ده‌كرێت، بۆیه به‌م جۆره ده‌وترێت (نسخ الحكم والتلاوة)، وه ئه‌مه‌ش قورسترین جۆری نه‌سخه. جۆری دووه‌م: (نسخ الحكم دون التلاوة) واته: لابردن و سڕینه‌وه‌ی كاركردن به حوكمی ئایه‌ته‌كه و ته‌نها مانه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌ی، نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌یش، وه‌ك ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِینَ یُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيذَرُونَ أزوَاجًا وصِیَّه‌ً لأزْوَاجِهِمْ مَتَاعًا إِلى الْحَوْلِ غَیْرَ إِخْرَاجٍ[البقرة:٢٤٠]. واته/ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه مێرده‌كانیان ده‌مرن تا ساڵێك نه‌فه‌قه و شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌سه‌ر مێرده‌كانیان ده‌مێنێت ئه‌گه‌ر ماڵی ژن و مێردایه‌تی به‌جێ نه‌هێڵن واته تا ساڵێك له‌عیده‌دا ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێیان هێشت هیچ مافێكیان له‌ماڵی مێرده‌كانیان نامێنێت، ئه‌م ئایه‌ته پێش هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی میرات دابه‌شكردن هاتۆ‌ته خواره‌وه، تا ئێستاش له‌قورئاندایه و ده‌خوێنرێته‌وه وه‌كو هه‌ر ئایه‌تێكی تر و خوێندنه‌وه‌ی به‌عیباده‌ت ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام كاری پێ ناكرێت، عیده‌ی ئافره‌تی مێردمردووش له‌ساڵێكه‌وه كراوه‌ته چوار مانگ و ده رِۆژ و له‌و ماوه‌یه‌شدا جگه له میرات و قه‌رزی ماره‌یی یان هه‌ر قه‌رزێكی تر هیچ مافێكی نه‌فه‌قه‌ی له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی نامێنێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئایه‌تێكی تر كه خوای گه‌وره تێیدا ده‌فه‌رمووێت وَالذِینَ یُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيذَرُونَ أَزْوَاجًا يتَرَبَّصْنَ بأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَة‌َ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا[البقرة:٢٣٤]. واته/ ئه‌و پیاوانه‌ی كه ده‌مرن و خێزانه‌كانیان له پاشیان جێ ده‌مێنن تاچوار مانگ و ده رِۆژ له عیده‌دا ده‌بن و به‌شی خۆیان میرات ده‌به‌ن و نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ر مێرده‌كانیان نامێنێت، وه ئێستا كار به‌حوكمی ئه‌م ئایه‌ته ده‌كرێت. جۆری سێهه‌م: (نسخ التلاوه دون الحكم) واته: سڕِینه‌وه و هه‌ڵگرتنی خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه و هێشتنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی، نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیمامی عومه‌ر ڕِه‌زای خوای لێ بێت بۆمانی ده‌گێرِێته‌وه و ده‌فه‌رموێت" والذی نفسی بیده ، لولا أن یقول الناس زاد عمر فی كتاب الله لكتبتها " الشیخ والشیخة إذا زنیا فارجموهما البته" فإنا قد قرأناها"ا واته/ سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نه‌یوتایه عومه‌ر شتی بۆ قورئان زیاد كردووه، ئه‌وه‌م له قورئاندا ده‌نووسیه‌وه كه ده‌فه‌رموێت "پیاوی خێزاندار و ژنی مێرددار ئه‌گه‌ر زینایان كرد رِه‌جمیان بكه‌ن" چونكه ئه‌وه به‌شێك بوو له قورئان و ده‌مانخوێنده‌وه، وه ئێستا نه ئه‌م ئایه‌ته و نه‌هیچ ئایه‌تێكی تر سه‌باره‌ت به‌رِه‌جم له قورئاندا نییه و نا خوێنرێته‌وه، به‌ڵام كاریش به‌حوكمی ڕِه‌جم له ئیسلامدا هه‌ر ده‌كرێت. وه هه‌رچه‌ند بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌نێوان زانایاندا سه‌باره‌ت به حوكمی نه‌سخ له فه‌رمووده‌كانی په‌روه‌ردگاردا به‌ڵام بۆچوونی دروست كه زۆرینه‌ی زانایانی له‌سه‌رن ئه‌وه‌یه كه‌نه‌سخ به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هه‌یه و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه و نمونانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد. وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ئه‌مه تا چه‌ند له‌گه‌ڵ عیلم و حیكمه‌تی خوای گه‌وره یه‌ك ده‌گرێته‌وه: ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه نه‌سخ ته‌نها له لایه‌نی ئه‌حكام دا دروست ده‌بێت، واته نه له لایه‌نی ئه‌خبار و نه له‌عه‌قائیددا دروست نابێت، واته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه و نابێت خوای گه‌وره هه‌واڵێكمان پێ بدات و پاشانیش هه‌ر خۆی بڵێت ئه‌و هه‌واڵه وانه‌بوو یان به‌شێوه‌یه‌كی تر بوو، یان له‌بواری عه‌قائید و مه‌سه‌له‌كانی جیهانی په‌نهان(الغیب) و جیهانی مه‌لائیكه‌ت و جنۆكه و هتد، ناكرێت نه‌سخ له‌م مه‌سه‌لانه‌شدا ڕِوو بدات به كۆی ده‌نگی زانایان. كه‌واته نه‌سخ ته‌نها له‌لایه‌نی ئه‌حكام و شه‌ریعه‌تدا ڕِوو ده‌دات كه ئه‌میش په‌یوه‌ندی به‌كار و كرده‌وه‌ی له ئه‌ستۆگران(مکلفین) و خه‌ڵك و ئه‌و بارودۆخه‌ی تێیدا ده‌ژین هه‌یه، وه ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كانه، هه‌روه‌ك چۆن په‌روه‌ردگار شه‌ریعه‌ته‌كانی ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بوری نه‌سخ كردۆته‌وه كه هه‌مووی فه‌رمووده‌ی خۆی بوون، ئاوه‌هاش ده‌گونجێت به‌شێكی له قورئان نه‌سخ كردبێته‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی، وه په‌روه‌ردگار ئاماژه‌ی به‌م حه‌قیقه‌ته كردووه له قورئاندا كه ده‌فه‌رموێتمَا نَنْسَخْ مِنْ آَيه‌ٍ أَوْ نُنْسِهَا نأْتِ بِخَیْرٍ مِنْهَا أَوْ مِثْلِهَا[البقرة:١٠٦]. واته/ هیچ ئایه‌تێك نه‌سخ ناكه‌ینه‌وه و نایسڕِینه‌وه یان له بیرتی نابه‌ینه‌وه مه‌گه‌ر ئایه‌تێكی به‌سوودتر ده‌خه‌ینه جێگه‌ی و دایده‌به‌زێنیین. كه‌واته ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی كه له حوكمه‌كاندا دروست ده‌بن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كان دروست ده‌بن، و بۆ ڕِه‌چاوكردنی ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ن كه به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤكاندا دێن، و ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره له پله‌کاری(تدرج) له شه‌ریعه‌تدا. وه به‌ڵگه‌یه‌كی تره له سه‌ر علیم و حیكمه‌تی خوای گه‌وره نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. والله أعلم. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.