ناسیخ و مه‌نسوخ له جوانیی حوکمی خوایه نه‌وه‌ک هه‌ڵه‌ی قورئان .؟ سلام علیکم و رحمة الله به‌رێزان تکایه زوو جوابم به‌نه‌وه که‌سێک ئه‌مه‌ی بڵاو کردۆته‌وه گوایه ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که قورئان هه‌ڵه‌ی تیایه هه‌رچه‌نه من خۆم باوه‌ر به‌وشتانه ناکه‌م به‌ڵام عه‌ره‌بیم باش نیه تێی ناگه‌م تکایه ئه‌مه ئه‌ڵێ چی و باسی چی ئه‌کات ؟؟ قال لي أبي بن كعب كم تعدون سورة الأحزاب ؟ قلت : إما ثلاثا وسبعين آية أو أربعا وسبعين آية قال : إن كانت لتقارن سورة البقرة أو لهي أطول منها وإن كان فيها لآية الرجم قلت : أبا المنذر وما آية الرجم قال : إذا زنى الشيخ والشيخة فارجموهما البتة نكالا من الله والله عزيز حكيم الراوي: زر بن حبيش المحدث: ابن حزم - المصدر: المحلى - الصفحة أو الرقم: 11/235 خلاصة حكم المحدث: إسناده صحيح كالشمس. خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌م شێوه‌یه هاتووه" حدثنا : حمام ، نا : إبن مفرج ، نا : إبن الأعرابي ، نا : الدبري ، نا : عبد الرزاق ، عن سفيان الثوري ، عن عاصم بن أبي النجود ، عن ذر بن حبيش قال : قال لي أبي بن كعب : كم تعدون سورة الأحزاب ؟ ، قلت : أما ثلاثاًً وسبعين آية أو أربعاًً وسبعين آية قال : أن كانت لتقارن سورة البقرة أو لهي أطول منها وأن كان فيها لآية الرجم قلت : أبا المنذر وما آية الرجم قال : إذا زنى الشيخ والشيخة فأرجموهما البتة نكالا من الله والله عزيز حكيم" ، قال علي : هذا إسناد صحيح كالشمس لا مغمز فيه. مانای فه‌رمووده‌که: زیرری کوڕی حوبه‌یش ده‌فه‌رموێت؛ ئوبه‌ی کوری که‌عب پێی وتم؛ ئایه‌ته‌کانی سووڕه‌تی(الأحزاب) چه‌ند ده‌ژمێرن؟ منیش وتم؛ حه‌فتا و سێ یان حه‌فتا و چوار. فه‌رمووی؛ ئه‌و سووڕه‌ته له کاتی خۆیدا به هێنده‌ی سووڕه‌تی(البقرة) یان زیاتر ده‌بوو، ئایه‌تی ڕهجمیشی تێدا بوو، وتم کامه ئایه‌ت ئایه‌تی ڕه‌جم؟! فه‌رمووی؛ ئه‌گه‌ر پیاوی پیر و ژنی پیر زینایان کرد، بهردهبارانایان بکه‌ن، سزا و تۆڵه‌یه له خواوه و خوای گه‌وره به‌ده‌سته‌ڵات و لێزانه(ئایه‌ته‌که).. عه‌لی فه‌رمووی؛ ئیسناده‌که‌ی دروسته وه‌کو خۆر دیاره و هیچ تانه و عه‌یبێکی تێدا نییه. له‌وه‌ی به‌ڕێزیشت داتبه‌زاندووه، له پێگه‌ی(الدرر السنية)ی ئه‌لبانی هاتووه که ئیبن حه‌زم له(المحلى) وای فه‌رمووه که فه‌رمووده‌یه‌کی دروسته وه‌کو ڕۆژ دیار و بێ تانه‌یه. ئێمه لێره‌دا وه‌ڵامی ئه‌و ناحه‌زان و دوژمنانی ئیسلامه له دوو خاڵدا ده‌ده‌ینه‌وه؛ یه‌که‌م: ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌گه‌ر له‌لای هه‌ندێ زانای وه‌ک ئیبن حه‌زم-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- به دروست زانراوه، له‌لای زۆر زانای تری فه‌رمووده به‌لاواز دانراوه، به تایبه‌تی ڕووی تری زۆره و ئه‌وانه‌ی گێڕاویانه‌ته‌وه له‌لای زانایانی فه‌رمووده ناسراون و زۆربه‌یان ڕشته(سند)ه‌کانیان له فه‌رمووده‌ی لاوازدا جێکردۆته‌وه، ده‌توانین هه‌ندێک له‌وانه بهێنینه‌وه، وه‌کو: حَدَّثَنَا ابْنُ الْمُثَنَّى ، قَالَ : حَدَّثَنَا هِشَامُ بْنُ عَبْدِ الْمَلِكِ , قَالَ : حَدَّثَنَا شُعْبَةُ , عَنْ عَاصِمِ بْنِ بَهْدَلَةَ , قَالَ : سَمِعْتُ زِرًّا , قَالَ : قَالَ أُبَيُّ : كَمْ تَعُدُّونَ سُورَةَ الأَحْزَابِ ؟ قَالَ : قُلْتُ : ثَلاثًا وَسَبْعِينَ آيَةً , قَالَ : " إِنْ كَانَتْ لَتُضَارِعُ سُورَةَ الْبَقَرَةِ , وَإِنْ كَانَ فِيهَا آيَةُ الرَّجْمِ : إِذَا زَنَى الشَّيْخُ وَالشَّيْخَةُ فَارْجُمُوهُمَا أَلْبَتَّةَ " .حديث موقوف. فه‌رمووده‌ی مه‌وقوف واته؛ وته‌ی هاوه‌ڵه و هی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نییه، ئیمام ئه‌حمه‌دیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- عاصيمی کوری بههدهلهی به لاواز له ده‌رخکردن ناسیوه ئه‌گه‌رچی ڕاستگۆش بووه، واته توانای ده‌رخی به‌هێز و به دیقه‌ت نه‌بووه که ئه‌وه‌ش مه‌رجێکی فه‌رمووده‌ی دروسته له‌لای فه‌رمووده‌ناسان. یان فه‌رمووده‌ی " حَدَّثَنَا عَبْد اللَّهِ ، حَدَّثَنِي وَهْبُ بْنُ بَقِيَّةَ ، أَخْبَرَنَا خَالِدُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ الطَّحَّانُ ، عَنْ يَزِيدَ بْنِ أَبِي زِيَادٍ ، عَنْ زِرِّ بْنِ حُبَيْشٍ ، عَنْ أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ ، قَالَ : كَمْ تَقْرَءُونَ سُورَةَ الْأَحْزَابِ ؟ قَالَ : بِضْعًا وَسَبْعِينَ آيَةً ، قَالَ : لَقَدْ قَرَأْتُهَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِثْلَ الْبَقَرَةِ ، أَوْ أَكْثَرَ مِنْهَا ، وَإِنَّ فِيهَا آيَةَ الرَّجْمِ ." مسند أحمد بن حنبل الحكم: إسناد ضعيف فيه يزيد بن أبي زياد الهاشمي وهو ضعيف الحديث. ئیمام ئه‌حمه‌د-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی؛ لاوازه چونکه یه‌زیدی کوڕی ئهبوزیادی تێدایه له ڕشته‌که‌ی، ئه‌ویش فه‌رمووده‌ی لاوازه، ئیبن مه‌عین له باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی؛ ئه‌م پیاوه ناکرێته به‌ڵگه! ئیبن موباره‌ک فه‌رموویه‌تی؛ فڕێی بده، مه‌به‌ست؛ هیچی لێ وه‌رناگیرێ له فه‌رمووده‌دا!! دووه‌م: له حاڵه‌تێک هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ش دروست و ڕاست بن، هیچ کێشه و دژواری و تانه‌یه‌ک ناخاته سه‌ر دین و ئیسلامه‌که‌مان! چونکه ئه‌وه ده‌که‌وێته ژێر باسی ناسیخ و مه‌نسوخ که دوو حوکمن په‌یوه‌ندی هه‌یه به قورئانی پیرۆزه‌وه، مه‌نسووخ؛ حوکمێکی شه‌رعییه پێشوه‌خت هاتووه، ناسیخش حوکمێکی دواتره ئه‌وه‌ی پێشووی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ده‌یسڕێته‌وه، ئه‌وجا یان ته‌نها حوکمه‌که‌ی به‌ڵام ئایه‌ته‌که ده‌مێنێته‌وه یاخود حوکم و ئایه‌ته‌که‌ش یاخود حوکمه‌که‌ی ده‌مێنێ و نووسینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی له قورئاندا ناهێڵێت.. ئه‌م باسه‌ش شتێکی شاراوه نییه و ئه‌گه‌ر ڕوون بکرێته‌وه زانستمان پێی هه‌بێت له به‌هێزی و مایه‌ی لێزانی و لێبورده‌یی قورئانهکهمانه نه‌وه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌کو ناحه‌زان له نهفامێتییانهوه وا ده‌زانن توانیبێتیان هه‌ڵه و نووقسانیان له قورئاندا دۆزیبێته‌وه!! ده‌توانیت له‌م وه‌ڵامه ١٤٠٢بخوێنیتهوه. حێکمه‌تی ئه‌م دوو حوکمه‌ش زۆره له‌وانه: ١. بانگه‌واز و فه‌رمانه‌کان به هه‌نگاو و به قۆناغ هاتوونه خوار؛ هه‌تاوه‌کو باوه‌ڕ نه‌چه‌سپی نوێژ فه‌رز نه‌کرا، هه‌تاوه‌کو نوێژیش نه‌چه‌سپی ڕۆژوو فه‌رز نه‌کرا.. مه‌ی و خهمریش به هێواشی و به‌چه‌ند قۆناغێک حه‌رام کرا ئه‌وه‌یش له‌به‌ر ڕه‌حمه‌ت و ئاسانیی شه‌ریعه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به توندی و زۆره‌ملێ دینیان له‌سه‌ر دانهسهپێت له کاتێکدا جارێ بیروباوه‌ڕیان دانه‌مه‌زراوه! ئه‌مه‌ش وه‌ک پیلانێک له هه‌موو کات و ساتێک ده‌کرێت ڕه‌چاوی خه‌ڵکی تێدا بکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێکی مه‌یخۆر کاتێک ده‌یه‌وێت به‌ڕاستی ڕوو بکاته هیدایه‌ت و ئیسلام هیچ حیمکهتێکی تێدا نییه له قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌یه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌ستپێ بکه‌ین! به‌ڵکو جارێ له دامه‌زراندن و پته‌وبوونی ئیمانه‌وه ده‌ستپێ ده‌که‌ین له‌گه‌ڵی، ئیتر ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستی و خواویستی بۆ دروست بوو، بۆخۆی هه‌موو قه‌ده‌غه‌یه‌ک ده‌وه‌ستێنێت! هیچ حیکمه‌تیش نه‌ده‌بوو له پێشدا دوایین فه‌رمان له باره‌یه‌ک بهاتایه به‌ڵام پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به قۆناغ له‌گه‌ڵیان بڕۆشتایه، ئه‌وکاته هه‌موو که‌س ده‌یانزانی دوایین فه‌رمان چییه و ئیتر چ مانایه‌ک ده‌مایه‌وه بۆ هه‌نگاوه‌کان و قۆناغه‌کان!!؟ به‌ڵکو ئه‌وه‌ی قورئان هێناوێتی له‌و باسانه‌ی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتوون له چه‌ند قۆناغ و ماوه‌یه‌کدا، هه‌مووی مایه‌ی ئاماده‌سازی و خاترکاری ئه‌و خه‌ڵکه بووه که خوای گه‌وره مه‌به‌ستی بووه لێزانانه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکات. ٢. ناسیخ و مه‌نسوخ نیشانه‌یه بۆ هه‌بوونی سیفه‌تی و عیلم و حیکمه‌تی خوای گه‌وره، ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بووایه به حاڵی خه‌ڵکی بۆچی یهکاودهست دوایین حوکمی له‌و باسانه‌دا بۆ نهئهناردن!؟ به‌ڵام ئه‌و موراعاتی کردوون و لێبوره‌یی نواندووه به‌رامبه‌ریان له کاتێکدا ئاگاداری دڵ و ده‌روون و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی لێزانی و کارجوانیی خوای په‌روه‌ردگاره. ٣. نیشاندانی نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره له‌سه‌ریان له‌کاته‌دا، به‌تایبه‌تی له‌و باسانه‌دا که حوکمه‌که‌ی له قورسه‌وه گۆڕاوه بۆ سووکتر و سووک. هه‌روه‌کو چاوه‌ڕێی ئافره‌تێک که مێرده‌که‌ی مردووه بۆ شووکردنه‌وه له ساڵێکه‌وه بۆ چوار مانگ و ده ڕۆژ. پاشان جگه له‌وه‌ی باسمان کردووه که سڕینه‌وه‌ی حوکمی ئایه‌تێک یان خوێندنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی ته‌نها تایبه‌ت بووه به هه‌ندێ له یاساکانی مامه‌ڵکردن و حوکمه شه‌رعییه‌کان، با ناحه‌زان ئه‌وه‌ش بزانن که ئه‌م حوکمه خواییه ته‌نها له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) و ماوه‌ی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئاندا هه‌بووه، له دوای دابه‌زینی دوایین ئایه‌ت و مردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئیتر هیج گۆڕانکاری و سڕینه‌وه و زیادکردن و که‌مکردنێک له قورئاندا نه‌کراوه و ڕووی نه‌داوه! که‌واته دیسان ئه‌و ڕاستییه دووپات ده‌بێته‌وه که ئه‌و حوکم گۆڕین و سڕینه‌وانه ویستێکی خوایی بووه له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا.. قورئانیش فه‌رمایشتی خوای گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر به ویست و بڕیاری خۆی له ڕێی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه هه‌ندێ حوکم بگۆڕێت به ئایه‌تی دیکه و فه‌رمان بدات هه‌ندێ له‌وه‌ی پێشتر هاتۆته‌خوار نه‌نووسرێته‌وه و نه‌خرێته سه‌ر قورئان، هیچ سه‌رسوڕمان و نووقسانییه‌ک ناخاته سه‌ری! ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش هێناویانه‌ته‌وه به نووسین له قورئاندا نه‌ماوه ئه‌گینا حوکمه‌که‌ی به‌رده‌وامه و کاری پێ ده‌کرێت، ئه‌ویش به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم)، چونکه وه‌حی دوو سه‌رچاوه‌یه، قورئان و فه‌رمووده، به هه‌ردووکیان ته‌واو ده‌بێت، ئایه‌تی رهجمیش ئه‌گه‌رچی له قورئاندا نه‌ماوه به‌ڵام له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و کرداری پێغه‌مبه‌ردا ماوه‌ته‌وه، وه‌کو زۆر حوکمی تری شه‌ریعه‌ت که ته‌نها له فه‌رمووده‌دا دابه‌زیون. مالیک له کتێبی(الموطأ)دا له عومه‌ری کوڕی خه‌تتابه‌وه هێناویه‌تی که ده‌فه‌رموێت: إياكم أن تهلكوا عن آية الرجم، أن يقول قائل: لا نجد حدين في كتاب الله، فقد رجم رسول الله صلى الله عليه وسلم ورجمنا، والذي نفسي بيده، لولا أن يقول الناس: زاد عمر في كتاب الله تعالى، لكتبتها: الشيخ والشيخة فارجموهما البتة. واته/ نه‌که‌ن ئایه‌تی ڕه‌جم به‌تاڵ بکه‌نه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌کێک بڵێت: نایبینینه‌وه دوو حه‌ددی زینا له کیتابی خوا، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ڕه‌جمی کرد و ئێمه‌ش ڕه‌جممان کرد، سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت خه‌ڵكی بڵێن عومه‌ر زیادی کرد له کتێبی خوا، ئه‌وه ده‌م نووسی: پیاوی پیر و ژنی پیر ئه‌گه‌ر زینایان کرد ڕه‌جمیان بکه‌ن. ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش که وته‌ی ئوبه‌ی کوری که‌عبه-خوا لێی ڕازی بێت- یه‌کێکه له قورئانخوێنه گه‌وره‌کانی هاوه‌ڵان، ته‌نانه‌ت جارێکیان خوای گه‌وره فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) ده‌کات بچێته لای ئوبه‌ی و قورئانی له‌لا بخوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئوبه‌ی سه‌رنجێکی هه‌بێت له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌که‌ی پێی بڵێت. هاوه‌ڵێکی ئه‌وه‌نده شاره‌زا له قورئاندا ئه‌گه‌ر لێی مه‌علووم نه‌بووایه به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خۆی ئه‌و ئایه‌تانه لابراون که پێشتر دابه‌زیوون، کارێکی قه‌بووڵنه‌کراو ده‌بوو به‌لایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موویان ئه‌مینی وه‌حی بوون، بڕوای ته‌واویشیان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) هه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه کاتێک پێیان ده‌وترێ له‌مه‌ودوا ئه‌و ئایه‌تانه نه‌نووسرێنه‌وه چونکه به فه‌رمانی خوا هه‌ڵگیراونه‌وه، ده‌ستبه‌جێ گوێڕایه‌ڵ بوون و هیج گومان و دوودڵییه‌کیان بۆ دروست نه‌بووه! شایه‌نی باسه سڕینه‌وه‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانی خوایی ته‌نها له ئیسلامدا نه‌بووه، به‌ڵکو له ئینجیل و ته‌وڕاتیش هه‌بووه، وه‌کو سڕێنه‌وه و قه‌ده‌غه‌کردنی زه‌ماوه‌ند(زواج)ی نێوان خوشک و برا که له سه‌رده‌می ئاده‌مدا-سه‌لامی خوای لێ بێت- ڕێپێدراو بووه له ته‌وڕاتدا، یاخود سڕینه‌وه‌ی حه‌ڵاڵبوونی ماره‌کردنی دوو خوشک که له‌سه‌رده‌می یه‌عقوبدا دروست بووه، له ئینجیلیش وه‌کو ئه‌وه‌ی سڕینه‌وه‌ی حوکمی خواردنی هه‌ندێ ئاژه‌ڵ که پێشتر حه‌رام کرابوو له شه‌ریعه‌تی موسادا. یاخود ماره‌کردنه‌وه‌ی ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو.. له کۆتاییدا؛ ده‌مانه‌وێت ئه‌وه دووپات بکه‌ینه‌وه که ئه‌م زانست و حوکمه خواییه(الناسخ والمنسوخ) ویستی خوای گه‌وره خۆی بووه، مایه‌ی جوانی و لێزانی په‌روه‌ردگار و شهریعهتهکهیهتی نه‌وه‌ک نووقسانی و عه‌یب! چونکه ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌نده‌ی به‌نده‌کانی تێدایه، ڕاستییه‌کانیش وه‌کو ڕۆژی ڕووناک دیارن، به‌ڵام ناحه‌زان و نهگبهتانن پێیان خۆشه له ئاوی لێڵ و گومان و تاریکیدا بمێننه‌وه! سوود له‌م وه‌ڵامه‌ش به زمانی عه‌ره‌بی وه‌ربگره: وه‌ڵامی گومانی ئه‌وه‌ی سووره‌تی ئه‌حزاب به‌هێنده‌ی(البقرة) بووه . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.