به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ته‌فسیری قورئان یان گوێگرتن لێی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان نییه، ئه‌ی ئه‌وه نییه که به‌تایبه‌تی له‌م چه‌رخه‌دا ته‌فسیری قورئان وه‌رگێڕڕاوه‌ته زۆر له زمانه‌کانی جیهان، خۆ ئه‌گه‌ر ناشیاو بوایه ده‌بوو بواترایه که‌س نابێت له‌قورئان بگات هه‌تاوه‌کو نه‌زانێت به‌دروستی قورئان بخوێنێته‌وه! به‌ڵام بێگومان شاره‌زایی له ڕیوایه‌ته خوێندنه‌وه‌کان و هه‌روه‌ها زمانی عه‌ره‌بی ڕێگا ئاسانتر ده‌کات بۆ تێگه‌یشتنی ڕوونتر له‌ده‌قه قورئانییه‌کان. ئه‌مه‌و له‌لایه‌کی تره‌وه، ده‌بێت ئه‌وه بزانین که فێربوون و خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌دروستی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێک، که‌مترینه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له گوناهباری ڕزگارمان ببێت، پێویسته له‌دوی شێخێک یان مامۆستایه‌کی شاره‌زا له بواری خوێندنه‌وه‌ی قورئان بگه‌ڕێین هه‌تاوه‌کو له‌گه‌ڵی خۆ ماندوو بکه‌ین بۆ وه‌رگرتنی خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست که له‌لای خوای گه‌وره قه‌بووڵ بێت. واته ئه‌و که‌سه‌ی له‌هه‌وڵداندایه ئه‌وه گونابار نییه وبه‌ڵكو دوو خێریشی ده‌گات هه‌تا فێر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی دوور ده‌گرێت و ده‌ڵێت فێر نابم یان هه‌ر نایه‌وێت هه‌وڵ بدات هه‌ڵبه‌ت گوناهباره.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً[الزمر:٤]. واته/ قورئان باش بخوێنه‌وه، خوێندنه‌وه‌یه‌ک که دروست بێت و دووربێت له هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ک و شایسته بێت بۆ قورئان. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان له خوێندن و لێکؤلێنه‌وه‌یه له‌ئایه‌ته‌کانی قورئان، ئه‌وا بێگومان وه‌ک وتمان بۆ تێگه‌یشتن له مانا و واتاکانی قورئان ده‌بێت شاره‌زاییمان هه‌بێت له زمانی عه‌ره‌بی و هه‌موو خوێندنه‌وه‌کان(القراءآت العشر) پاشان هه‌موو کتێبه‌کانی ته‌فسیر، به‌بێ ئه‌وانه ناتوانین وه‌ک پێویست له‌ئایه‌ته‌کانی قورئان بگه‌ین، به‌گه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت که له‌ڕێی ته‌فسیرێکی ئاسانه‌وه بگه‌ینه تێگه‌یشتنێک لێیان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.