به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بۆ مه‌به‌ستی فێربوون ڕێگا زۆره و جۆره، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش باسی ده‌که‌ن شێوه‌یه‌کی باشه(که‌واته جائیزه)، به‌ڵام باشتر وایه قورئانخوێنێک هه‌ڵبژێری که شاره‌زا بێ و خوێندنه‌وه‌که‌ی فێربوونیی بێ واته له‌گه‌ڵ فێرت بکات چۆن قورئان بخوێنیته‌وه، نه‌وه‌ک له‌به‌ر ده‌نگخۆشی ته‌نها هه‌ڵی بژێری، ئه‌و قورئانخوێنانه‌ی زۆر باشن بۆ فێربوون وه‌کو(حوذهیفی و حوصهری و مینشاوی و ..)، باشتر وایه لاپه‌ڕه لاپه‌ڕه یان که‌متر له گه‌ڵی بڕۆی و چه‌ند جار دووپاتی بکه‌یته‌وه، ئه‌م ڕێگایه ته‌نها ناتگه‌یه‌نێته فێربوونی سه‌دده‌رسه‌د، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆت توانای وه‌رگرتنت به‌هێز بێت ڕه‌نگه بتوانی له(٨٠-٩٠%) خوێندنه‌وه‌که‌ت ڕه‌وان ببێت، ئه‌وه‌ی تریشی له‌لای شێخێک خوێندنه‌وه‌که‌ت بخه‌یته ڕوو و ئه‌ویش که‌موکوڕییه‌کانت ئاشکرا بکا و ههڵهکهنات ڕاست بکه‌یته‌وه.. ماوه‌ته‌وه بڵێین؛ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌نگه تۆماره‌که‌دا خۆشت بیڵێیته‌وه، ئه‌وا پاداشتی خوێندنه‌وه و فێربوونت و بینینت بۆ ده‌نووسرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها گوێ بگرێ و ته‌ماشا بکه‌ی، ئه‌وا پاداشتی فێربوون و بیستن و بینینت بۆ ده‌نووسرێ. چونکه جیاوازی هه‌یه له پاداشتی خوێندنه‌وه و گوێگرتن.. هه‌ردووکیشیان داواکراوه و چاکه به‌ڵام گوێگرتن جێی خوێندنه‌وه ناگرێته‌وه و خوێندنه‌وه پاداشتی زۆرتره، مه‌گه‌ر هه‌ندێ جار که‌سێک گوێ بگرێ به نییه‌تی بیرکردنه‌وه و وریابوونه‌وه و ترسانی دڵ له خاوه‌نی قورئانه‌که(الله) و ئه‌گه‌ر که‌سێک به گوێگرتن بگاته ته‌قوا و ترسی خوا ئه‌مه‌ش نیعمه‌ت و به‌ره‌که‌تی گوێگرتنه، بێگومان به خوێندنه‌وه‌ش به‌نده ده‌توانێ بگاته ته‌قوا و خوشوع به‌ڵام وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو" إني أحب أن أسمعه من غيري" واته/ من پێم خۆشه له غه‌یری خۆمه‌وه گوێم لێ بێت. وا دیاره گوێگرتن کاریگه‌ری زیاتر هه‌یه قوهک له خوێندنه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌رج نییه هه‌موو کات. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.