به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵی دروسته به‌تایبه‌ت زانایانی قورئان ده‌فه‌رموون که‌سێک بیه‌وێت قورئان له‌به‌ر بکات با له‌سه‌ر قورئان بیستن بخه‌وێت چوونکه تاکه ئامرازی مرۆڤ که ناخه‌وێت گوێچکه‌کانن که‌واته ئاسان ده‌بێت بۆ له‌به‌ر کردن وه پێغه‌مبه‌ریسه‌روه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت " لا تجعلوا بيوتكم مقابر فإن الشيطان ينفر من البيت الذي تقرأ فيه سورة البقرة "رواه مسلم (ج١/ ٥٣٩برقم ٧٨٠) واتا : ماڵه‌کانتان مه‌که‌ن به گۆڕستان چونکه شه‌یتان له‌ماڵێک ڕاده‌کا‌ته ده‌ره‌وه که سوڕه‌تی البقرة ی تێدا بخوێندرێت وه‌هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌یه‌کی تردا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : " مثل البيت الذي يذكر الله فيه و البيت الذي لا يذكر الله تعالى فيه كمثل الحي و الميت "رواه مسلم (ج١/ ٥٣٩ برقم ٧٧٩) . واتا : نمونه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی که زیکری خوای تێدا ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵه‌ی تیایدا ناکرێت وه‌ک نمونه‌ی مردوو زندوو وایه . ئینجا گه‌وره‌ترین زیکر خوێندنی قورئان چ به‌خۆت بیخوێنیت چ له ناو ماڵتدا بخوێنرێت و گوێ بگریت . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.