به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بۆ قورئانخوێندن مه‌رج نییه ئافره‌ت خۆی داپۆشێ و له‌چک بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌دب و ڕێزگرتن خۆی داپۆشێ خوای گه‌وره به‌و نییه‌ته‌ی پاداشتی زیاتر ده‌کات، به پانتۆڵیش یان بیجامه و ماکسییه‌ک مادام له ماڵی خۆیدایه و نامه‌حره‌می لێ نییه، بۆی هه‌یه یادی خوا بکات و قورئانیش بخوێنێت، پیاوانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌روو ناوکیان و خواروو ئه‌ژنۆیان دیار نه‌بێت ده‌توانن قورئان بخوێین، به‌ڵام هه‌تاوه‌کو شه‌رم و ئه‌ده‌بیان زیاتر بێت به‌رامبه‌ر قورئانی خوا نیشانه‌ی ته‌قوا و ئیمانه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.