به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌م کاره ڕووی باش و ڕووی ناپه‌سه‌ندیسی هه‌یه، ڕووه په‌سه‌نده‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نییه‌تت وابێت له پێشدا گوێی لێ بگری و بیر له ئایه‌ته‌کان بکه‌یته‌وه، پاشان که خه‌ریکی خوێندنه‌وه بیت نییه‌تت وا بێت له ماڵه‌که‌دا قورئانخوێندن به‌رده‌وام هه‌بێ چونکه شه‌یتان و جنۆکه‌ی بێباوه‌ڕی پێ دوور ده‌خرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌که‌ت و مایه‌ی خێر و خۆشییه، ڕووه ناپه‌سه‌نده‌که‌شی ئه‌وه‌یه که قورئان بۆ ئه‌وه هاتووه گوێی لێ بگرین و بیر له ماناکانی بکه‌ینه‌وه هه‌تاوه‌کو کارمان تێ بکات و له ژیانماندا ڕه‌نگ بداته‌وه، قورئان زۆر لێدان به‌بێ بیرلێکردنه‌وه کاردانه‌وه‌ت که‌م ده‌کاته‌وه به‌رامبه‌ری، وا ڕادێی هه‌ر ده‌نگی بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێبیست و تێفکرانت هه‌بێ له‌گه‌ڵی، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ناباشه و مه‌ترسی ئه‌وه ده‌کات له‌و که‌سانه نه‌بیت که وه‌ختێ ئایه‌ته‌کانی قورئان ده‌خوێنرێ پێست و دڵیان ڕا ده‌چڵه‌کێ و ترس و خوشوع ده‌یانگرێ، یاخود باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات و له خوا زیاتر نزیک ده‌بنه‌وهإِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ [الأنفال:٢] واته: ته‌نها باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه ئه‌وانه‌ن کاتێک یادی خوا ده‌کرێ دڵیان ڕاده‌چڵه‌کێ و کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی خوایان بۆ ده‌خوێنرێته‌وه باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات و پشتیشیان ته‌نها به خوا ده‌به‌ستن. له‌م ئایه‌ته‌وه ئاشکرایه ئه‌گه‌ر به دڵ و هۆشه‌وه گوێ له ئایه‌ته‌کانی خوا نه‌گرین ناگه‌ینه ئه‌وه‌ی دڵمان ڕاچڵه‌کێ یاخود باوه‌ڕمان زیاد بکات.. پاشان حیکمه‌تی هاتنه‌خواره‌وه‌یقورئان بۆ ئه‌وه بووه له ئایه‌ته‌کانی وردبینه‌وه و په‌ند و ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێكِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ[ص:٢٩]. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌نده‌ی موسوڵمان ڕۆژانه کاتێکی تایبه‌ت دابنێ بۆ بیرکردنه‌وه و تێڕوانین له ئایه‌ته‌کانی خوا، ئیتر مه‌رج نییه هه‌ر کاتێکی تر گوێی له قورئانخوێنێک بێت گوێبیستی ببێ.. به‌و نییه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ش وه‌ک باسمان کرد بۆ به‌ره‌که‌ت و وه‌ده‌رنانی شه‌یتان له ماڵه‌کان ده‌کرێ قورئان لێ بدرێ، به‌ڵام تێبێنی ئه‌وه بگرێ که له کاتی قورئانلێدانه‌که سه‌رپێچی خوا نه‌کرێ، بۆ نمونه له ژوورێک قورئان لێ بدرێ و له ژوورێکی تر هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سه‌وه ته‌له‌فیزۆنی هه‌ڵکردبێ و دیمه‌نی ناشیاو و گۆرانی حه‌رام ده‌نگی بێت!! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.