دوعاکردن له دوای خوێندنی هه‌موو قورئان فه‌رز نییه، سوننه‌تیش نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌بینراوه له پێغه‌مبه‌رمانه‌وه(صلى الله عليه وسلم) کارێکی وه‌ها کرا بێت! هه‌ر بۆیه هه‌ندێ زانایان به بیدعه‌ی ده‌زانن، فه‌رموویانه دوعای له هه‌ندێ حاڵه‌تدا قه‌بووڵه، وه‌کو دوای نوێژه فه‌رزه‌کان، کاتی ڕۆژوو شکاندن، دوای ده‌ستنوێژ، له سوجده‌دا، له دوابه‌شی سێیه‌کی شه‌و، له کاتی گه‌یشتن به دوژمن و جیهاد...تاد. به‌ڵام فه‌رمووده‌یه‌کی دروستمان نییه باس له‌وه بکات که ئه‌گه‌ر له خه‌تمی قورئان بوونه‌وه دوعا بکه‌ن یان دوعایه‌کی تایبه‌ت.. هه‌ندێ له زانایانی تریش به په‌سه‌ند و چاکی ده‌زانن، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌وه فه‌رمووده‌ی " اقرؤوا القرآ‌ن وسلوا الله به قبل أن يأتي قوم يقرؤون القرآ‌ن فيسألون به الناس " رواه أحمد والطبرانی ده‌هێننه‌وه. واته؛ قورئان بخوێنن و دوای له خوا پێ بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی که‌سانێک بێن قورئان ده‌خوێنن و له خه‌ڵکی داوای پێ ده‌که‌ن!. هه‌رچه‌نده ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون نییه له‌سه‌ر دوعای خه‌تمی قورئان، ده‌کرێ هه‌ر چه‌ند ئایه‌تێکیش بخوێنی دوعای پێ بکه‌ی.. له به‌ڵگه‌کانی تر کاری گه‌وره‌مان ئه‌نه‌سی کوری مالیکه-خوای لێ ڕازی بێت- وه‌ختێ له خه‌تمی قورئان ده‌بۆوه، ماڵ و منداڵی کۆده‌کرده‌وه و دوعای ده‌کرد. له زانایانی سه‌رده‌میش ئه‌بووبه‌کر زه‌ید-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- پێی شه‌رعییه و به کاری پێشینانی بینیوه، و ئیبن بازیش-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- له ناو نوێژدا(وه‌کو له ته‌راویح) دیسان به جائیزی بینیوه و فه‌رموویه‌تی که ئه‌وه له پێشینانمان کارێکی به‌رده‌وام بووه.. به‌ڵام ده‌فه‌رموێ باشتر وایه کورت بێ و ئه‌و دوعایانه بێت که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) کردوونی(له ته‌راویح).. که‌واته خۆبه‌ستنه‌وه به دوعایه‌کی دیاریکراو بۆ خۆی بیدعه‌یه و نه‌بووه! ده‌کرێ بۆ خۆت(ته‌نانه‌ت به کوردی) کامه دوعات پێ خۆشه یان پێویسته، ئه‌وانه بکه‌ی، یاخود له هه‌ندێ دوعای کاریگه‌ر لێیان هه‌ڵبژێره و بیانکه، له‌باتی ئه‌وه‌ی هه‌موو جار خۆت به کۆمه‌ڵه دوعایه‌کی نووسراوه یان چاپکراو له دوای قورئانه‌که‌وه بخوێنیته‌وه!