به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر به زوبان بیڵێیته‌وه له‌گه‌ڵی حیسابی خه‌تمت بۆ ده‌کرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها گوێگرتن بێت ئه‌وا حیسابی خه‌تمی گوێگرتنت بۆ ده‌نوسرێ. به‌ڵام باشتر وایه گوێی لێ بگری ئایه‌ت ئایه‌ت یان لاپه‌ڕه لاپه‌ڕه ئه‌وجا تۆ بیڵێیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به باشی گوێی لێ بگری هه‌روه‌ها پاداشتی خه‌تمی بیستن و خوێندنه‌وه‌شت بۆ بنووسرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستاکه به‌رنامه‌ی باش بۆ خزمه‌تی قورئان دروست کراون، بۆ نمونه ده‌توانی ماوه‌ی وه‌ستان به دڵی خۆت درێژ بکه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش بوارت بۆ ئاسان ده‌کات هه‌تاوه‌کو به هێمنی و بێ په‌له‌کردن بتوانی له دوای قورئانخوێنه‌که تۆیش بیخوێنیته‌وه. سوود له‌م ماڵپه‌ڕه وه‌ربگره تحفيظ القرا‌ن یاخود تۆمارگه‌ی قورئان . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.