به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و جۆره به خوێندنه‌وه حیساب نابێت، واته پاداشتی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی له‌سه‌ر وه‌رناگیرێت؛ پێی ده‌وترێت (إستعراض) واته بهدڵداهێنانی قورئان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیمامی شافیعی -ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت- شه‌وێکیان سێ جار هه‌موو قورئانی به‌دڵیدا هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌حکامی شه‌رعی لێ ببینێته‌وه. به‌ڵام وه‌کوو یادی خوا حیسابه و پاداشتی یادکردنی هه‌یه، یاخود که‌سێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بیر له ئایەتهکان بکاته‌وه، ته‌نها به دڵی خۆیدا ده‌هێنێت و لێیانده‌ڕوانێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.