به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوێندنه‌وه‌ی قورئان ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خۆوه(ئه‌وه له‌به‌رته) به‌بێ دهستلێوهدانی په‌ڕاوه‌کان بێت دروسته، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له قورئان بخوێنیته‌وه یاخود هه‌مووی وه‌ک خه‌تمێک، هه‌روه‌ها دروسته ئه‌گه‌ر له شاشه‌ی کۆمپیته‌ر و ئایفۆن و مۆبایله‌وه بخوێنرێ چونکه ئه‌وانه حوکمی وه‌کو قورئانی پهڕواێک(کتێب) نییه، ته‌نها ئه‌گه‌ر پیاوان بێ‌نوێژ(له‌شگرانی گه‌وره؛ جه‌نابه‌ت) بن بۆیان نییه قورئان بخوێنن، له عه‌لییه‌وه-خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رموویه‌تی" كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقرئنا القرآ‌ن ما لم يكن جنبا" رواه الترمذي. واته؛ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) قورئانی بۆ ده‌خوێندین له هه‌موو حاڵه‌تێکی ته‌نها مه‌گه‌ر له‌شگرانی هه‌بووبێت. بۆ ئافره‌تانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه ئه‌گه‌ر جهنابهتی هه‌بوو به‌هۆی جیماع و خه‌وبینین و هاوشێوه‌کانیان، به‌ڵام بێ‌نوێژی به حه‌یز و نیفاس، جێی خیلافی زانایانه و له‌سه‌ر بۆچوونی په‌سه‌ند بۆیان دروسته بیخوێنن له شاشه ئه‌له‌کترۆنییه‌کان و هه‌روه‌ها به ناڕاسته‌وخۆیی له‌ڕێی پهڕاوهوهیش وه‌کو به‌کارهێنانی ده‌سته‌وانه(ده‌ستکێش). دیسان بۆ پیاوانیش دروسته به‌بێ ده‌ستنوێژ له په‌ڕاوه‌وه قورئان بخوێنن ئه‌گه‌ر ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی لێ بده‌ن وه‌کو هه‌بوونی ده‌سته‌وانه یان هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌کان به‌هه‌ر شتێک خۆی ڕاسته‌وخۆی نه‌کات.. شایه‌نی باسه زانایانی هه‌موو چوار مه‌زهه‌به‌که به گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌کده‌نگن که دروست نییه بۆ که‌سێک بێ‌نوێژ بێت به جهنابهتی بچووک(نه‌بوونی ده‌ستنوێژ) و جهنابهتی گه‌وره ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی بدات له په‌ڕاوی قورئان، ئیبنوعهبدولبیر-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ئه‌و کۆده‌نگییه‌ی باس کردووه و ده‌فه‌رموێت وأجمع فقهاء الأمصار الذين تدور عليهم الفتوى وعلى أصحابهم بأن المصحف لا يمسه إلا الطاهر.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.