سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  قورئانخوێندن به‌ ڕاکشان جائیزه‌.؟
ئایا به‌ درێژبوونه‌وه‌(ڕاکشان) قورئان بخوێنیه‌ووه‌ دروسته‌ ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 966



به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
به‌ڵێ دروسته‌ چونکه‌ قورئانخوێندیش یادی خوایه‌، یادی خواش وه‌کو خۆی ده‌فه‌رموێ له‌ وه‌سفی خاوه‌ن ژیریی و هۆشمه‌نده‌کان که‌ ئه‌وان یادی خوا ده‌که‌ن له‌ ڕاوه‌ستان و به‌ دانیشتن و به‌ ڕاکشانیشه‌وه‌الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَىَ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ[آل عمران:١٩١]. 

به‌ڵام سه‌رنجت ڕاده‌کێشین بۆ دوو خاڵ: 
١. له‌ ئادابی قورئانخوێندنه‌ هه‌تا بتوانی به‌ جوانترین شێوه‌ بیخوێنیته‌وه‌، باشترین شێوه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌ دانیشتنه‌وه‌ بێ و ڕووه‌ و قیبله‌ که‌ به‌گه‌وره‌ڕاگرتنی قورئانی تیدا ده‌ربکه‌وێ. 
٢. ئه‌گه‌ر ڕاکشان ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌ به‌کاربهێنی که‌ ماندووی یان نه‌خۆشی، یان کاتێک به‌له‌به‌ر ده‌یخوێنی، له‌سه‌ر په‌ڕاویش با به‌دانیشتن بێت.. 
ئه‌مانه‌ش ته‌نها له‌ ڕووی زیاتر نیشاندانی ئه‌ده‌ب نه‌وه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه‌!

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

 

  ژمارەی بینین 900

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram