به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 1- سوجده‌ى قورئان خوێندن (التلاوة):- ئه‌م سوجده‌یه له‌كاتى قورئان خوێندندا ده‌برێت له‌هه‌ندێك شوێندا خه‌تێك دراوه له‌ژێر ووشه‌یه‌ك ..هه‌ركات گه‌شتیته ئه‌و شوێنه وئه‌و ئایه‌ته‌ت ته‌واوكرد ده‌بێت سوجده‌ى تیلاوه به‌ریت..چۆنێتیكه‌ى ئه‌وه‌یه كه یه‌ك سوجده به‌ریت وله‌سه‌ره‌تادا پێویست ناكات بڵێیت الله اكبر وه‌نابێت له دواى سوجده‌كه‌ش سلام بده‌یته‌وه وه‌كو سه‌لامى نوێژ..به‌ڵكو یه‌كسه‌رده‌چیت بۆسوجده و دوعاكه ده‌خوێنیت ویه‌كسه‌رهه‌ڵده‌سیته‌وه‌وده‌ست ده‌كه‌یته‌وه به قورئان خوێندن . . ئه‌مه‌ش دوعاى سوجده‌ى تیلاوه‌یه . ((سجد وجهی للذی خلقه ،وشق سمعه وبصره بحوله وقوته ،فتبارك الله احسن الخالقین)) . واتا(ڕووى كڕنوشم برد بۆئه‌وخوایه‌ى كه‌دروستى كردوم بینین وبیستنى بۆداڕشتووم وپێ به‌خشیوم به‌تواناوبه‌ویستى خۆى ،پاكى وبێگه‌ردى وبێ كه‌م وكورتى بۆئه‌وخوایه‌یه كه‌چاكترینى به‌دیهێنه‌رانه)).. . . 2- سوجده‌ى سه‌هو:- ئه‌مه تایبه‌ته به‌نوێژه‌وه الله اكبر ده‌كه‌یت وده‌چیته سوجده دووجار دواتریش سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه ..وله سوجده‌كه‌دا ده‌ڵێت (سبحان ربی الاعلى وبحمده) .. تێبینى / ئه‌م سوجده‌یه له‌كاتى دروست بوونى گومان له‌كاتى نوێژدا ده‌برێت ،ئه‌گه‌ر به‌گومانى خۆت نوێژه‌كه‌ت ركعاتى كه‌م كردووه ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ى سه‌لام بده‌یته‌وه ئه‌م كرِنۆشه ده‌به‌یت ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر گومانت برد رِكعاتى زیادت كردووه ئه‌وه دواى ته‌واوكردنى ته‌حیات وسه‌لام دانه‌وه ئه‌م سوجده‌یه ده‌به‌یت . . . 3- سوجده‌ى شكور:- ئه‌مه تایبه‌ته به بیستنى هه‌واڵێكى خۆش یان ئه‌نجامدانى كارێكى باش یان سه‌ركه‌وتنت له‌ئیشێكدا .. یه‌ك سوجده ده‌به‌یت وسى جار ده‌ڵێت (سبحان ربی الاعلى) ..له‌سه‌ره‌تادا الله اكبر ى ناوێت وله‌دواتریشدا سه‌لام دانه‌وه‌ى ناوێت..ئه‌گه‌رهه‌ردووعایه‌كى تریش كه‌ده‌یزانیت وتایبه‌ته به‌سوپاسكردنى خواى گه‌وره‌وه ئه‌وه ده‌توانیت بیخوێنیت... وصل اللە وسلم علی نبینا محمد... خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.