بهناوی خوای بهشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: ئەگەر کەسێك نەیزانی قیبلە لە کوێوەیە پێویستە هەوڵی دۆزینەوە بدات ئیتر بە قیبلەنما بێت یان بەهۆی مزگەوتەوە بێت یان بە پرسیارکردن بێت .. یان بەهۆیی نێوان ڕۆژهەڵات ڕۆژئاواوە بێت چونکە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا قیبلەیە ئەی ئەگەر کەسێك هیچ کام لەوانەی بۆ نەڕەخسا و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواشی نەزانی و لێ ون بوو ؟! ئەگەر کەسێك نیشانەکانی دۆزینەوەی قیبلەی لێ ون بوو یان بۆی نەڕەخسا وەك ئەوانەی باسمان کرد ئەوا بە اجتهاد و بیروبۆچوونی خۆی دیاری دەکات وە دواتر هەوڵەکەی بەچی گەیشت ئەوە بۆ ئەو لایە دەبێت نوێژ بکات و ئەگەر لە ناو نوێژەکە قیبلەی بۆ دەرکەوت یان لەناو نوێژەکە یەکێكی دڵنیا وتی قیبلە لە فڵان شوێنە ئەوا با لەناو نوێژەکە ڕوو وەربگێڕێت و ڕوو وەرچەرخێنێت بۆ مەبەستەکەی بەبێ ئەوەی نوێژەکەی ببڕێت خۆ ئەگەر دوای نوێژەکە بۆی دەرکەوت قیبلە شوێنێکی ترە و ئەم بەهەڵە دیاری کردووە و ئەوە دووبارە کردنەوەی لەسەر نییە و نوێژەکەی هەر ڕاست و درووستە (واللە اعلم وباللە التوفیق) هەروەك و لە [ 📚فقه السنة لسيد سابق : 1/96 ]دا هاتووە