سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا مەبەست لە نوێژی ( ٱلْوُسْطَىٰ ) چ نوێژێکە.؟
٭ ئایا مەبەست لە نوێژی ( ٱلْوُسْطَىٰ ) چ نوێژێکە...؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1393




٭ ئایا مەبەست لە نوێژی ( ٱلْوُسْطَىٰ ) چ نوێژێکە...؟!

🎯سەرەتا سەبارەت بەمانای ـ الوسطی ـ ابن عثيمين لە تەفسيری سورة البقرة (2/178) ئەڵێت : مەبەست لە ـ الوسطی ـ بریتییە لە ـ الفضلى ـ کە باشترینە ـ و مەبەست لە ناوەند نییە لەنێوان دوو شتدا.

🔹لەقورئاندا خوای بەرزو بڵند ئەفەرمووێ : [[ حَٰفِظُوا۟ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ وَقُومُوا۟ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ ]] ـ البقرة ۲۳۸

واتا : که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و پارێزگاری له‌ ئه‌نجامدانی نوێژه‌کاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ند هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ستن به‌ ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کان بۆ خوا به‌گه‌ردن که‌چیه‌وه‌. 

🔸 خوای گەورە لەدوای فەرمانکردن بەپارێزگاری کردن لە 5 نوێژە فەرزەکە ـ ٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ ـ تایبەت تر ئەکات کە زۆر وریای بین ، ئەمەش دیارە گرنگی خۆی هەیە 💯

🔹 بۆدیاری کردنی ـ ٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ ـ جیاوازی هەیە لەنێوان ئەهلی عیلمدا ، بەڵام لەهەموو ڕا جیاوازەکاندا دوو ڕای تێدایە گرنگن و جێی قسەلەسەر کردنن ئەوانیش :

💥 قسەی یەکەم ئەڵێن : نوێژی بەیانییە
ئەمەش قسەی ـ أبي أمامة ، وأنس ، وجابر ، وأبي العالية ، وعبيد بن عمير ، وعطاء ، وعكرمة ، ومجاهد و غەیری ئەمانیشە ڕەزای خوایان لێ بێت ، وەئەمە قەولی ئیمامی مالک و شافعیە
📖 💴فتح الباري " (8/196) باختصار.

💥 قسەی دووەم ئەڵێن : نوێژی عــەســـرە
ئەمەیان قسەی زۆرینەی ئەهلی عیلمە ، و قسەی ڕاستە لەبەر ئەوەی بەڵگەی صحیحی حدیثی لەسەرە

🔸 وەکوو ئیمامی الترمذي و النسائي ئەیگێڕنەوە پرسیار لە ئیمامی علی کرا لەسەر نوێژی وسْطَىٰ ووتی ئێمە وامان ئەبینی کە نوێژی بەیانی بێت هەتا ئەوکاتەی گوێم لەپێغەمبەری خوا بوو صلى الله عليه وسلم لە ڕۆژی ئەحزاب ووتی : ⚡(شَغَلُونَا عَنْ الصَّلَاةِ الْوُسْطَى ، صَلَاةِ الْعَصْرِ) سەرقاڵیان کردین لەنوێژی وسْطَى ، نوێژی عەسر .

🔹 ابن مسعود و أبو هريرةش ئەمە ئەڵێن ، وە لە مذهبی ئیمامی أبي حنيفة و ئیمامی ئەحمەدیش ئەمە بە ڕاست ئەزانن کە نوێژی عەسرە

🔸 وە ئیمامی الترمذي ئەڵێت ئەمە قسەی زۆرینەی زانایانی صحابەکانە
ئیمامی الماوردي ئەڵێت ئەمە قسەی زۆرینەی تابیعییەکانە
وە ابن عبد البر ئەڵێت ئەمە قسەی زۆرینەی ئەهلی ئەثەر و ئەهلی حەدیسە.✔
📖 فتح الباري " (8/196) .

🔹 ئیمامی النووي لە کتێبی 📖 " المجموع " (3/61) ئەڵێت : ئەوەی کە فەرموودە صحیحەکان لەخۆبگرێ ئەوەیە کە صَّلَاةِ الْوُسْطَى نوێژی عەسرە .

والله أعلم

  ژمارەی بینین 866

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram