سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سوترەی نوێژ چییە و حوکمی چییە.؟
سوترەی نوێژ چییە و حوکمی چییە.؟ وە چۆن جێبەجێ دەبێت ؟؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1431




سوترەی نوێژ چییە و حوکمی چییە.؟  وە چۆن جێبەجێ دەبێت ؟؟


بسم الله الحمد للە و الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه ٲجمعین.


ناساندنی سوترە / 
ئەو شتەیە کە نوێژخوێن دەیخاتە بەردەمی خۆی کاتێك نوێژ دەکات بۆ ئەوەی هیچ شتێك بەبەردەم نوێژەکەیدا تێپەڕ نەبێت .. وە بۆ ئەوەی چاویشی لەوە زیاتر تێپەر نەبێت و بیر و خەیاڵی بەلای شتی تردا بڕوات


حوکمی سوترە /
ڕای یەکەم // 
بەشێك لە زانایان پێیان وایە کە سوترە واجبە نابێت بێ ئەوە نوێژ بکرێ
ئەمەش ڕای ئیمامی (شوکانی)① و ئیمام (ئەلبانی)②یە‌ -رحمهما اللە- 


بەڵگەشیان ئەم فەرموودەیەیە


کە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی :


"بەبێ سوترە نوێژ مەکەن " ③


ڕای دووەم // کە ڕای پەسەند و ڕای جمهوری زانایانە وەك ئیمامی (نەوەوی)④ و (ابن عثيمين)⑤ و (ابن باز) ⑥... هتد کە پێیان وایە سوترە سوننەتێکی مؤکەدەیە و واجب نییە و دەفەرموون :


ئەو فەرمانەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆ سوننەتە نەك واجب 


بەڵگەشیان ئەمەیە


" جارێکیان ابن عباس بە سواری گوێدرێژێکەوە هات بۆ (مینا) و بینی کەوا پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) پێش نوێژی بۆ خەڵکەکە دەکات و هیچی لەبەردەما نەبوو " ⑦


جا کاتێك پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمانی بە شتێك دەکات و هەندێ جار خۆی نایکات مانای وایە کە سوننەتە و واجب نییە


سوترە بەچی جێبەجێ دەبێ وە دەبێ چەند بەرز بێت؟ /


دار یان دیوار و پایەی مزگەوت دەبنە سوترە یان هەر شتێکی تر بەرزتر بوو لە بستێك کە (بە ئەندازەی بەرزاییەکەی پشتی وشتر) دەکات


" پرسیار کرا لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) کە ئەندازەی بەرزایی سوترە چەندێک بێت باشە ئەویش فەرمووی بەئەندازەیی بەشە بەرزاییەکەی پشتی وشتر) " ⑧


لە نوێژی جەماعەت تەنها پێش نوێژ سوترەی دەوێ و خۆی دەبێتە سوترە بۆ هەموو ئەوانەی لە دوایی خۆیەوە نوێژ دەکەن /


" پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) کە پێشنوێژی نوێژی جەژنی دەکرد لە دەشت تەنها خۆی ڕمێکی دادەچەقاند وەك و سوترە " ⑨


ئایا پەت و سەهم دەبنە سوترە /
نەخێر پەت و سەهم هەرگیز نابنە سوترەو ئەو فەرموودانەی لەوبارەیەوە هاتوون هەمویان لاوازن و کاریان پێ ناکرێت ⑩


#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق
__ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ 
① : (📗 نیل الٲوطار - 4/204)


② : (📗 صفة الصلاة النبي للٲلباني - ص 82)
(📗 تمام المنة - ص 300) 


③ : (📗صحيح ابن خزيمة - 771) (📗 صحيح ابن حبان - 2400) (📗 المستدرك للحاكم - 862) 


④ : (📗روضة الطالبين - 1/398)


⑤ : (📗فتاوی الٲرکان الٳسلام - ص 343 - سؤال - 267) 


⑥ : (📗 مجموع فتاوی و مقلات متنوعة - 11/96) 


⑦ : متفق علیە (📗 صحيح البخاري - 493) ( 📗 صحيح مسلم - 1124)


⑧ : (📗صحيح مسلم - 1113)


⑨ : (📗 صحيح البخاري - 494)


⑩ : (📗 ضعيف جامع الصغير - 801) (📗 مشكاة المصابيح - 1/781)

  ژمارەی بینین 1003

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram