حوکمی قامەت کردن بۆ نوێژی تاك بۆ ئافرەت و پیاو.؟ بسم اللە الحمد للە و الصلاة علی رسول الله و علی آله و صحبه اجعمین وەك و ئاشکرایە قامەت کردن بۆ نوێژی بەکۆمەڵ پێویستە و بەشێك لە زانایان فەرموویانە (فرض کیفاية)یە ① واتە پێویستە مسوڵمانێك قامەت بکات هەتاوەک ولەسەر مسوڵمانانی تر نەمێنێت بەڵام سەبارەت بە نوێژی تاك قامەت کردن سوننەتە لەسەر ڕای جمهوری زانایان ② ئەم قامەت کردنی نوێژی تاکە بۆ پیاو و ئافرەتە بێ جیاوازی پرسیار کرا لە (ئەنەسی کوری مالیك) - خوا لێی ڕازی بێت کە ئایا ئافرەتان قامەت کردنیان لەسەر پێویستە ؟ فەرمووی نەخێر بەڵام ئەگەر بێت و بیشیکەن هەر درووستە و هیچی تێدا نییە چونکە خۆی لەخۆیدا زیکرە ③ ئیمامی احمد و شافعی - ڕەحمەتی خوایان لێبێت- دەربارەی قامەت کردنی ئافرەتان فەرموویانە : درووستە و کارێکی شەرعییە ئەگەر بێت و ئەنجامی بدەن ئەگەر نەشیان کرد هەر درووستە ④ دەربارەی قامەت کردنی ئافرەتان پرسیار کرا لە - ابن عثيمين - ڕەحمەتی خوای لێبێت ئەویش فەرمووی : درووستە بۆ ئافرەت کاتێك نوێژی کرد لە ماڵەکەیدا قامەتی بۆ بکات و ئاساییە ئەگەر قامەتیش نەکات هەر درووستە ⑤ کەواتە سوننەتە بۆ ئافرەتان و پیاوان کاتێك کە نوێژی تاکیان کرد قامەتی بۆ بکەن شێوازی وتنەکەی : اللە اکبر .... اللە اکبر اشهد ان لا الە الا اللە ... اشهد ان محمد رسول اللە حی علی الصلاة .... حی علی الفلاح قد قامت الصلاة .... قد قامت الصلاة الله اكبر... الله اكبر لا اله الا الله و آخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمين #واللە_اعلم_وباللە_التوفیق _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ ① : (📚الشرح الممتع : 2 / 38 ) (📚توضيح الإحكام : 1/424) (📚 فتاوى الجنة الدائمة : 6/54) ② : (📚المجموع للنووي : 3/82) ، (📚فتح العزيز : 3/136) (📚بدائع الصنائع 1/147) (📚الشرح الكبير : 1/425) (📚بداية المجتهد : 1/107) (📚نيل الأوطار : 2/10) (📚مجموع الفتاوی و الرسائل ابن عثيمين : 12/161) ③ : اسنادە صحيح (📚 مصنف عبدالرزاق : 4928) (📚 سنن الدارقطني : 1311) (📚 الٲوسط لابن المنذر : 2027) (📚 تمام المنة : 153) ④ : (📚فقه السنة : 1/102) (📚جامع احکام النساء : 1/303) ⑤ : (📚مجموع الفتاوی و الرسائل ابن عثيمين : 12/160)