بۆچی پێغەمبەر ﷺ لە ژیانیدا بانگی نەداوە ؟! هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم خاڵانە : ① ئەگەر هاتبا و بانگی فەرمووبا ئەو کاتەی کتە دەگەیشتە (اشهد ان محمد رسول اللە) ئەو کات جۆرێك دەبوو لە وەسف کردنی خۆی بە ئاشکرا و مەدح کردنی خۆی و بانگەشەکردن بۆ خۆی کە ئەمەش پێچەوانەی ڕەوشتی بەرزیان بووە هیچ کەسێك نەبووە هێندەی بەڕێزیان خۆ بە کام زان بێت بۆیە بانگی نەفەرمووە ② ئەگەر بانگی فەرمووبا و ئەو کاتەی کە دەگەیشت بە (حی علی الصلاة) یان (حی علی الفلاح) (وەرن بۆ نوێژ) (وەرن بۆ سەرفرازبوون) ئەمەش دەبێتە فەرمان فەرمانی سەروەریش فەرمانێکی ئاسایی نییە دەبێتە امر و تاوانی جێبەجێی نەکردنەکەی چەند قات دەبێت زۆر زۆر بە خراپی لەسەر گوێگر دەکەوت و دوچاری سزای سەختی خودا دەبوو بەهۆی بەدەم نەچوونی فەرمانی سەروەرەوە بۆیە بانگی نەفەرمووە ③ پلە و پایەی ئیمام و ئەرکەکەی و لێپرسراویەکەی گەورەترە و گرنگترە تا بانگبێژ و کارە سەرەکییەکەی سەروەر ئیمام و پێشەوایە نەك بانگبێژ و زۆر مەشغوڵ سەرقاڵ بووە بە ئەرکەکەی خۆیەوە هەر بۆیە دەرفەتی نەبووە هەر بۆیە هیچ کام لە خەلیفەکانی ڕاشدینیش بەهۆی سەرقاڵی کارەکەیانەوە بانگیان نەداوە ④ پلەی بانگبێژیش یەکجار گەورەیە یەکێکە لەهەرە پیرۆزترین کارەکان خێرێکی زۆری هەیە سەروەر نەهاتووە خۆی ئیمام بێت وهەرخۆشی بانگبێژ هەر بۆیە ئەو خێر و گەورەیی و مەکانەی بۆ باقی تری مسوڵمانان جێهێشتووە تا نسیبی ئەوان بێت. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.