سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   نوێژی ئیستيخارە چیە.؟
بۆ کــردنــی کارێك یان نەکــردنی کە نەزانـــی دەرئەنجامەکەی چیە و باشــی و خەراپــی کارەکە نەزانــی پرس بە خوای ( عالم الغیب ) بکەیت.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2524


ـنوێژی ئیستخارە چیە؟

ئیستخارە واتە پرس کــردن بە خوای پەروەردی گار
بۆ کــردنــی کارێك یان نەکــردنی کە نەزانـــی دەرئەنجامەکەی چیە و باشــی و خەراپــی کارەکە نەزانــی پرس بە خوای ( عالم الغیب ) بکەیت.

ــ نوێژی ئیستخارە جۆن دەکرێت ؟
دوو ڕەکعەت نوێژە کە هەر وەک دوو رەکعەتی نوێژی بەیانیە بەڵام نیەتەکەی ئەڵێیت : ( نیەتمە دوو ڕەکعەت نوێژی ئیستخارە ئەکەم ) سوونەتە لە ڕەکعەتی یەکەم دوای فاتیحە ( قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ ) بخوێندرێت لە ڕەکعەتی دووەم دوای فاتیحە ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) بخوێندرێت .

ــ بۆچــی ئەکرێت ئەم نوێژە ؟
هەر کارێك کە بتەوێ ئەنجامی بدەیت ئەتــوانــی نوێژی ئیستخارەی بۆ بکەیت ، بەڵام زیاتر بۆ کارێك گونجاوە کە دوو دڵ بیت و نەتوانی بڕیاری دروست و یەکلاکەرەوە بدەیت یـان نەزانــی چۆن بڕیار بدەیت و دلنیا نەبیت لە دەرئەنجامەکەی .
بەڕێزان ئیستیخارە بۆ هەلبژاردن و یەکلا کردنەوەی نێوان دوو شتە بۆ نمونە :
ئەم سەفەرە بکەم یان نەیکەم
ئەم خانوە بکڕم یان نەیکڕم
تەقدیمی ئەم کجە بکەم بۆ زەواج یان نەیکەم
ناکرێت کجێک یان کوڕێک ئیستخارە بکات بە نیەتی ئەوەی ئایە ئەو کوڕە یان ئەو کجە دێتە خوازبێنیم یان نا ،
یان ئەو کوڕە بۆمن دەبێت یان نا ،
یان ئیستخارە بکات تا بێتە داوام ،
کاتێ کە نوێژەکەت کرد لە سەر بەرمالەکە دائەنیشیت و دوعای ئیستخارەکە ئەخوێنیت و پاشان بەردەوام ئەبیت لەو کارەی کە نیازتە ئەنجامی بدەیت و هەولی بۆ ئەدەیت ،
ئەگەر خێری دوونیاو قیامەتی تێدابێت ئەوە خوا بۆت ئاسان ئەکات و گەر خێریشی تێدانەبێ ئەوا خوا دووری ئەخاتەوە لێت ،

ــ دووعای ئسیتخارە ،
پاش کردنی دوو رەکعات نوێژەکە لەسەر بەرماڵەکە یەك جار ئەم دووعایە ئەخوێنیتەوە
( اللهم أنی أستخیرك بعلمك و أستقدرك و بقدرتك و أسألك من فضلك العظیم ، فأنك تقدر و لا أقدر و تعلم و لا أعلم و أنت علام الغیوب ،
اللهم أن کنت تعلم أن هذا الامر ( ناوی ئەو کارە ئەهێنی کە بەنیازیت بیکەیت ) خیر لي فی دیني و معاشي و عاقبة أمري فیسرە لي و أقدرە لي ثم بارك لي فیه ، وأن کنت تعلم أن هذا الامر ( ناوی ئەو کارە ئەهێنی کە بەنیازیت بیکەیت ) شر لي فی دیني و معاشي و عاقبة أمري فأصرفە عني و أصرفني عنە و أقدر لي الخیر حیث کان ثم أرضني بە .

ــ دووعاکە بە کوردی بەم شێوازە دەکرێت 
خوایە گیان پرس و ڕای کارو باری ژیانی خۆم بە تۆ دەسپێرم تۆ تواناو دەسەلاتت زانیاریت لەسەر هەموو شتێک هەیە داوات لێدەکەم بە گەورەیی خۆت کە دەسەلات و تواناو پەنهانیەکان لای تۆیە ئەو کارەی من بە نیازم بیکەم ( ناوی کارەکەت بێنە ) ئەگەر خێری دوونیاو قیامەتی تێدایە بۆم ئەوە بۆم ئاسان بکەیت و لەبەر جاوم جوان بکەیت و لەبەر دلم شیرین بکەیت ،
ئەگەر خێری دوونیاو دوا ڕۆژی تێدا نیە لەبەر جاوم ناشرین بکەیت و لەبەر دلم ڕەش بکەیت و لەو باشترو جاکترم پێ ببەخشیت ،

ــ دووعاکە دوای سەلام دانەوە لە نوێژ دەکرێت هەندێ لە زانایان دەلێن لە پێش سەلام دانەوە لە نوێژ دوای تەواو بوونی تەحییاتیش دەکرێت دووعاکە بکرێت بەلام باشتر وایە دوای سەلام دانەوە لە نوێژ بیکەیت ،

ــ ج کاتێک ئەو نوێژە دەکرێت ؟
هەرکاتێک بکرێت ئاساییە بەلام وا بــاشترە شەوان پێش خەوتن بکرێت ،
ــ جەند جار دەکرێت ؟
دەتوانـــی تا حەوت جار بیکەیت ،
ــ دەکرێت کەسێکی تر ئیستخارەت بۆ بکات ؟
ئیبن بازو عوسەیمن دەلێن هیج بەلگەیەک نیە کە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کەسێکی تر ئیستخارەت بۆ بکات ئەو فەرموودانەی دەربارەی ئیستخارە هاتوون ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت هەر کەسەو بۆخۆی دەبێت بیکات .

ــ وەلامەکەی جۆن وەردەگریت ؟
ئەوەی زۆر پرسیاری دەربارەی دەکرێت ئەوەیە جۆن وەلامی ئەو نوێژە وەردەگرین
بەڕێزان بە سێ ڕێگاوە وەلامـــی ئەو نوێژە وەردەگریت
❶ ـ بــینینــی خەون ،
دوای ئەنجام دانی نوێژەکە کە خەونت بینی پێویستە لای کەسێکی پسپۆڕو شارەزا خەونەکەت باس بکەیت و پێی بلێ کە نوێژی ئیستخارەم کردوە بە نیەتی ……… ئەو خەونەم بینیوە ،
❷ ـ دڵ خۆش بوون یان ڕەش بوونی کارەکە ،
دوای ئەنجام دانی نوێژەکە ئەوکارەی بەنیازیت ئەگەر خوای پەروەردی گار فەرمانی لەسەر بێت بۆت ببێت و خێری دوونیاو دوا ڕۆژی تێدابێت ئەوە لەبەر جاوت جوان دەبێت و لەبەر دلت شیرین دەبێت و دلت زیاتر بۆئەنجام دانی دەجێت ،
ئەگەر خوای پەروەردی گار فەرمانی لەسەر ئەوەبێت بۆت نەبێت لەبەر ئەوەی خێری دوونیاو دوا ڕۆژی تێدا نەبێت بۆت ئەوە لەبەر جاوت ڕەش دەکات و لەبەر دلت ناشرین دەکات و دلت لەسەری نامێنێت ،
❸ ـ کار ئــاسانــی یان قورس بوونی کارەکە ،
ڕێگایەکی تر بۆ وەرگرتنی وەلامی ئیستخارە دوای ئەنجام دانی نوێژەکە ئەوەیە کە ئەگەرکارەکەت بۆ ببێت ئەوە کار ئاسانی زۆرت بۆ دەبێت ،
ئەگەر خوای پەروەردی گار فەرمانی لەسەر نەبوونی بێت ئەوەکارەکەت قورس و زەحمەت دەبێت و بۆت نابێت ،

ــ ئایە نوێژی ئیستخارە بۆ مناڵ بوون یان کوڕ و کج بۆ ئەوەی قسمەت یان هەلسێت دەکرێت ؟
بێگۆمان نەخێر بۆ ئەوە ناکرێت ئێمە ووتمان ئەو نوێژە بۆ هەلبژاردنە لە نێوان دوو شت دا ئایە بیکەم یان نەیکەم ئەمەیان داوا کردنە نەک هەلبژاردن ،

ــ خوای پەروەردی گار هیواو ئاوات و ئومێدی هەموو لایەکتان بەدی بێنێت و کارو کردەوەکانــی ژیانتان بۆ ئاسان بکات ،
ــ خۆشحاڵ دەبین بە شێر کردنــی ئەم بابەتە .



  ژمارەی بینین 965

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram