سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئایا نوێژ نەكەر كافرە.؟
پرسیار: ئایا نوێژ نەكەر كافرە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2638


پرسیار: ئایا نوێژ نەكەر كافرە.؟

وەڵام
: زانایان ڕاجیان لەسەر حوكمی (تارك الصلاة – واتە نوێژ نەكەر)، بەشێك لە زانایان ڕایان وایە كە ئەو كەسەی نوێژ تەرك بكات (جیاوازی نیە لەبەر تەممەڵی تەركی بكات یاخود بڕوای پێ نەبێت) لە هەردوو حاڵەتەكەدا كافر دەبێت و لە ئیسلام دەچێتە دەرەوە، لەبەر ئەو فەرموودە ڕاشكاوانەی كە لەم بابەتەدا هاتوون، وەكو ئەو فرموودەیەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت :"العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة، فمن تركها فقد كفر" واتە :"پەیمانی نێوان ئێمەی (موسوڵمانان)و بێباوەڕان نوێژە، هەر كەسێك تەركی بكات كافرە".
بەمەش (لە دەوڵەتی ئیسلامیدا) كەسی نوێژنەكەر هەموو ئەحكامی كافری بەسەردا جێبەجێدەكرێت وەكو (لەكاتی مردنیدا ناشۆردرێت، كفن ناكرێت، نوێژی لەسەر ناكرێت، لەگۆڕستانی موسوڵماناندا نانێژریت، میراتەكەی دابەشناكریت بەڵكو دەگەڕیتەوە بۆ بیت المال ی موسوڵمانان، وەئەگەر زیندوش بێت میرات وەرناگرێت لە باوانی خۆی، ....هتد).
 جمهوری زانایان دەفەرموون ئەگەر كەسەكە بڕوای بە نوێژ نەبێت كافر دەبێت، بەڵام ئەگەر بڕوای بە نوێژ و واجب بوونی نوێژ هەبێت وە لە تەمەڵیدا نەیكات ئەوە پێی كافر نابێت بەڵكو گوناهباری گەورەیە و یەكێك لە تاوانە گەورەكانی ئەنجامداوە.
ئەم بەشەی زانایان سەبارەت بەو فەرموودەیەش (العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة، فمن تركها فقد كفر) دەفەرموون: وشەی (ترك) لە فەرموودەكەدا مەبەست پێی (ترك الأعتقاد – واتە تەرككردنی بیروباوەڕی)یە، واتە هەر كەسێك نوێژ تەرك بكات لەبەر ئەوەی باوەڕی بە نوێژ نەمێنێت، ئەوكات كافر دەبێت. بەڵام ئەگەر تەنها بەهۆی تەممەڵییەوە نوێژ نەكات، پێی كافر نابێت و ئەحكامی كافری بەسەردا جێبەجێناكرێت (واتە: كە مرد دەشؤردرێت، كفن دەكرێت، نوێژی لەسەر دەكرێت، لە گۆڕستانی موسوڵمانان دەنێژرێت، میراتەكەی دابەش دەكرێت، وە ئەگەر زیندووش بێت میرات وەردەگرێت لە باوانیەوە و دروستە دوعای خێری بۆ بكرێت، ....هتد).
تیبینی: گومان لەوەدا نیە كە نوێژ نەكردن یەكێكە لە تاوانە هەرە گەورەكان و خاوەنەكەی نزیك دەكاتەوە لەكافربوون، وە كەسی نوێژنەكەر شایستەی سزای ئاگری دۆزەخ دەبێت، وەكو خوای گەورە دەربارەیان دەفەرموێت:
 " كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ (38) إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ (39) فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءَلُونَ (40) عَنِ الْمُجْرِمِينَ (41) مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ (42) قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ (43)" (المدثر)
واتە: " له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خۆیه‌تی و کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه ڕێی )38) جگه له ده‌سته‌ی ڕاستان و ئیماندارانی کرده‌وه چاك. (39) له‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن (40) له تاوانباران (41) پێیان دەڵێن: ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟! (42) به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژكه‌ران نه‌بووین (43)"
بۆیە پێویستە لەسەر ئینسانی موسوڵمان زۆر بە توندی پابەندی نوێژەكانی بێت و لە كاتی خۆیاندا جێبەجێیان بكات و هەرگیز تەممەڵی ئیهمالی تێدا نەكات.

سەرچاوە: فتاوی اللجنة الدائمة (6/49)
--------------------------------------------------------------------------------
وەڵامدانەوە ليژنەى فەتواى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام

مامۆستا سەعد عبدالكريم



  ژمارەی بینین 74

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus