سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دروستە نوێژی تاك بە دەنگەوە بخوێنرێت.؟
ئایا درووستە نوێژی تاك بە دەنگەوە بخوێنرێت هاوشێوەی نوێژی بەکۆمەڵ ؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3707


ئایا درووستە نوێژی تاك بە دەنگەوە بخوێنرێت هاوشێوەی نوێژی بەکۆمەڵ ؟!

بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه أجمعین

ئەو نوێژانەی کە بەدەنگەوە دەخوێنرێن لەنوێژی بەکۆمەڵ بەهەمان شێوە درووستە بخوێنرێن بەدەنگەوە لە نوێژی تاكیشدا

ئەو نوێژانەی لە تاریکاییدا بوو وەك نوێژی (بەیانی ، دوو ڕکاتی سەرەتای مەغریب و عیشا)

نوێژخوێن ئەگەر بە تاك نوێژەکەی ئەنجامدا و جۆری نوێژەکەی لەو نوێژانە بوون کە لە سوننەتدا و لە نوێژی بەکۆمەڵ دەنگیان تێدا بەرز دەکرێتەوە ئەوە سەرپشك کراوە کە ئایا بە دەنگەوە بیخوێنێت یان نا هەردووکیان درووستە

بەڵام باشتر وایە کە بەکامەیان (خشوع) و (ملکەچی) زیاتر بوو بەوەیان نوێژەکەی بکات ①

ئایە ئافرەت و پیاو یەك حوکمیان هەیە ؟! /

بەڵێ یەك حوکمیان هەیە ئافەرەتیش هاوشێوەی پیاو دەتوانێت لە نوێژە دەنگیەکاندا بە دەنگەوە بیخوێنێت بەڵام ئەگەر پیاوی نامەحرەمی لێ بوو ئەوە نابێت بە دەنگەوە بیخوێنێت بەڵام ئەگەر وانەبوو ئەوە درووستە ②

وەڵامدانەوەى: ليژنەى تايبەتى ماڵپەرى دەنگى ئيسلام.

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ _ _ _ _ __ _
① : (📗 مجموع الفتاوى لابن عثيمين - 13/73)

② : (📗 الشرح الكبير على متن المقنع - 2/82)



  ژمارەی بینین 55

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus