سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا نوێژی سوننەت لە ناو سەیارەدا ئەنجام دەدرێت.؟
ئایا درووستە نوێژی سوننەت لەسەفەردا لەناو سەیارە ئەنجام بدرێت ؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3771


ئایا نوێژی سوننەت لە ناو سەیارەدا ئەنجام دەدرێت.؟

ئایا درووستە نوێژی سوننەت لەسەفەردا لەناو سەیارە ئەنجام بدرێت ؟!

بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحب اجمعین.

بەڵێ درووستە بۆکەسێك لەسەفەردا بێت نوێژە سوننەتەکانی لەناو سەیارەکەیدا بکات بەبێ ئەوەی مەرج بێت لەسەری کە پێوە بوەستێت وە ڕووی لە قیبلە بێت (ئەو دوو ڕوکنە لادەچن لەسەری)

" (ابن عمر) هاوەڵی بەڕێز بۆمان دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺ نوێژی سوننەتی لەسەر وشترەکەی دەکرد ڕووی لە هەرشوێنێك بکردایە، وە نوێژی ویتریشی لەسەر دەکرد، بەڵام نوێژە فەرزەکانی لەسەر وشتەرەکەی نەدەکرد " ①

کەواتە بۆمان دەردەکەوێت ئەگەر کەسێك لە سەفەردا بێت دەتوانێت نوێژە سوننەتەکانی لەناو سەیارەدا ئەنجام بدات جا ڕووی لە قیبلە بێت یاخود نا هەر درووستە

بەڵام ئەمە تەنها بۆ نوێژە سوننەتەکانە نەك فەرزەکان هەروەك ابن عمر لە گێڕانەوەکەیدا فەرموویەتی پێغەمبەری خوا ﷺ نوێژی فەرزی بەوجۆرە نەکردووە

( ئایا سوجدە و ڕکوعەکانی چۆن بەرێت کە لەناو سەیارەدا بێت ؟! )

بۆ سوجدە و ڕکوعەکان بەگوێرەی پێویست تەنها خۆی دەچەمێنێتەوە بەڵام چەماندنەوەی سوجدەکانی دەبێت زیاتر بێت لە ڕکوعەکان.

_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق

① : متفق علیە (📗صحيح البخاري - 999) (📗صحيح مسلم - 700)

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله

www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 457

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram