سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دروستە نوێژ كردن پێش تەواوبونی بانگ.؟
ئایا دروستە ئەنجامدانی نوێژ پێشتەواوبونی بانگ.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3775


ئایا درووستە ئەنجامدانی نوێژ پێش تەواوبوونی بانگ ؟!

بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین.

ئەگەر هێشتا بانگنەدرابێ بۆ نوێژکی فەرز، واتە پێش بانگدانەکە نوێژە فەرزەکە بکرێت ئەوە ئەو نوێژە بەتاڵە و واجبە دوای بانگ دووبارە بکرێتەوە بەبێ هیچ ڕاجیاوازییەك چونکە مەرجی یەکەمی نوێژ ئەوەیە کە کاتی هاتبێت.

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا درووستە هەر لەگەڵ کاتی بانگدانە نوێژ بکرێت؟! واتە هەر لەسەرەتای (اللە اکبر) ی بانگەکە یاخود لە ناوەڕاستی بانگەکە یاخود لەکۆتایی بانگەکە پێش ئەوەی بانگەکە تەواو بێت؟!

لە ڕاستیدا بانگدان ئاماژەیە بۆ کاتی هاتنی نوێژەکە هەرکاتێکیش کاتی نوێژ هات درووستە ڕاستەوخۆ نوێژ بکرێت لەبەرئەوەی کاتی هاتووە مەبەستی سەرەکی بانگیش هەر ئەوەیە ، لەبەر ئەوە بەڵێ درووستە لەکاتی بانگداندا نوێژ بکرێت کاتێك نوێژخوێنەکە دڵنیابووەوە لەوەی کە کاتی نوێژەکەی هاتووە و بانگدراوە، وە هیچ ڕێگریەکیشی لێ نەکراوە.

هەرچەندە بێ گومان واباشتر و چاکترە کە نوێژخوێن چاوەڕێ بکات و وەڵامی بانگەکە بداتەوە تا ئەجر و پاداشتی ئەوەشی بۆ بنووسرێت، بەڵام دواجار وەڵامدانەوەی بانگ سوننەتێکی گەورەیە و واجب نییە لەسەر ڕای جمهوری زانایان، بەوازهێنان لە سوننەتێکیش موسوڵمان تاوانبار نابێت بەڵام پاداشتێکی لەدەست دەڕوات.

_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق

(📗المغني - 2/45) (📗المجموع - 3/79 ، 3/119) (📗لجنة الفتوى بالشبكة الإسلامية - 11/5233).


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 138

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram