سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە كاتى گريانى منداڵ چى بكرێ بۆ نوێژ.؟
منداڵەم زۆر دەگری ئەگەر جێی بهێڵم، چ کارئاسانییەك هەیە بۆ ئەنجامدانی نوێژەکەم ؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3781


منداڵەم زۆر دەگری ئەگەر جێی بهێڵم، چ کارئاسانییەك هەیە بۆ ئەنجامدانی نوێژەکەم ؟!

بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین.

لەوەچێ لەکاتی خوێندنەوەی ئەم پرسیارە بەجۆرێك بزەیەك بێتە سەر لێوەکانت، ئاخۆ واتای چییە کارئاسانی بکرێت بۆ شتێکی لەوجۆرە. بۆخۆت نوێژەکەت بکە و منداڵەکەت با بگری یان چاوەڕێ بکە یان شتێکی لێ بکە یان .....

بەڵام بێگومان نەخێر خۆشەویستان، چەندێك نوێژ گرنگە کە گەورەترین کۆڵەکەی دینە ، بەڵام دواجار ئەوەندە وردەکارە ئەم ئیسلامە تەنانەت چارەسەر و ڕوخسەتی ئەوەشی داناوە تەنانەت مافی منداڵیشی نەخواردووە لەکاتی جێبەجێکردنی گەورەترین ئەرکی خوای پەروەردگارا ! پێغەمبەرەکەمان ﷺ هیچ شتێك نییە لەم دینە کە کارئاسانی بێت و فێری ئێمەی نەکردبێت، ئەمەش ڕەحمەت و سۆزی خوای پەروەردگارە.
..
چارەسەری یەکەم /
دانانی منداڵەکەیە لەنزیکی خۆتدا و کردنی نوێژەکەتە ئیتر ئەگەر یاریشت لەگەڵ بکات یان خۆیت پێوە هەڵبواسێت یان بچێتە کۆڵت لەکاتی سوژدەدا هیچ ڕێگریەك نییە و ئاساییە.

(بەداخەوە زۆرجار کە دایك یان باوك نوێژدەکات کە منداڵەکەی کە قەڵەمی عەفووی لەسەرە کە دێتە بەردەمی دەنگ بەرزدەکاتەوە یان پاڵی پێوەدەنێ! ئەم کارانە هیچی شەرعی نین، ئەو منداڵە هیچ کاریگەری نییە بۆ پچڕانی نوێژەکەی تۆ!)

چارەسەری دووەم/
(ئەویش ئەوەیە دەتوانیت منداڵەکەت بەخۆتەوە هەڵبگریت لەکاتی نوێژدا دوای ئەوەی کە دڵنیابویەتەوە لەوەی کە منداڵەکەت خاوێنە، ئیتر ئایا دەیکەیتە باوەشت ئایا بەشتێك منداڵەکەت بەکۆڵتەوە هەڵدەواسی یان هەرجۆرێك کە دەزانی ئەگەر منداڵەکەت پێ بێت و دەتوانی نوێژەکەت بکەیت. هەمووی درووستە.

ئەگەر منداڵەکەت بەخۆتەوە نەبەستبووەوە دەتوانیت لەکاتی رکوع و سوژدەکان دایبنێیت پاشان کە هەستایتەوە هەڵیبگریتەوە لەگەڵ خۆتدا.

بەڵگە بۆ چارەسەری یەکەم :

جارێکیان پێغەمبەری خوا (ﷺ) کاتی نوێژی نیوەڕۆ یان عەسر بوو حەسەن یان حوسەینی لەباوەش بوو، پاشان هاتە پێشەوە بۆ پێشنوێژی کردن، لەبەردەم خۆی ئەوی دانا و نوێژی دابەست، لە یەکێك لە سوژدەکاندا زۆر مایەوە هاوەڵەکان وایان زانی وەحی بۆ هاتووە یان شتێك ڕووی داوە دوای نوێژەکە پرسیاریان لێ کرد چی ڕوویدا ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ؟ ئەویش فەرمووی : منداڵەکە لەسەر پشتم مابویەوە پێم خۆش نەبوو پەلەی لێبکەم و هەستمەوە هەتا خۆی لادەچێت. ①

بەڵگە بۆ چارەسەری دووەم :

پێغەمبەری خوا (ﷺ) کچی کچەکەی خۆی واتە کچەزاکەی کە ناوی ئومامە بوو هەڵیگرتبوو لەناو نوێژدا جا ئەگەر هەڵسابایەتەوە بۆ رکعاتێکی تر ئەوە هەڵیدەگرت لەگەڵ خۆیدا و ئەگەر چوبایەتە سوژدە دایدەنا. ②

کەواتە بۆمان ڕووندەبێتەوە کەئەمە کارئاسانی و ڕوخسەتێکە خوای گەورە دایناوە لەناو نوێژدا، تۆی بەڕێزیش ئازادیت لەوەی کە ئایا ئەنجامی دەدەیت یاخود نا.
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق

① : (📗الصحيح المسند - 475) ② : (📗صحيح البخاري - 5996)


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود   رحمه الله

www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

  ژمارەی بینین 501

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram