ئایا خوێن لێ ڕۆشتن دەبێتە هۆی شکاندنی دەستنوێژ ؟! بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین. سەبارەت بەخوێن دووجۆر خوێن هەیە : جۆری یەکەم / ئەو خوێنەی لە پێش و پاشی ئینسانەوە دەرچێت واتە لە (( کۆم )) و (( ئەندامی زاوزێ )) ەوە، ئەوە بێگومان دەبێتە هۆی شکاندنی دەستنوێژ ئیتر جیاوازی نییە ئایا پیاوبێت بەهۆی نەخۆشیەوە بەسەریدا بێت، یان ئافرەت بێت و بەهۆی سرووشتی مانگانەیەوە بێت کە ئەمەیان زۆر ڕوونە، بۆیە هەر ڕەگەزێکیان بێت کە خوێن لەو دوو شوێنەوە دەرچوون ئەوە دەستنوێژ دەشکێت بەپێی ڕای جمهوری زانایان بەبێ جیاوازی. جۆری دووەم / دەرچوونی خوێنە لە هەموو لاشە (جگە لەو دوو شوێنەوەی کە لە پێشترا باسکرا)، وەك خوێنی (لوت، سەر، دەست، قاچ، پشت، ... ) بێگومان ئەمەیان نابێتە هۆی شکاندنی دەستنوێژ، لەبەر ئەوەی هیج بەڵگەیەکمان نییە نە لەقورئان نە لەسوننەت کە بەشکاندنی دەستنوێژ لەقەڵەمیان دابێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە بەڵگەمان هەیە کە دەستنوێژی پێ ناشکێت. " عومەری کوڕی خەتاب " خوا لێی ڕازی بێت (برینی هەبوو وە خوێنی لەبەردەڕۆی و نوێژیشی دەکرد ) ① کەواتە ئەگەر خوێن لێ ڕۆیشتنکە خوێنی جەستە بێت بەگشتی و (خوێنی دوو شوێنەکە نەبێت) ئەوە نابێتە هۆی شکاندنی دەستنوێژ. _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق ① : اسناده صحيح (📗 إرواء الغليل - 209) ② : (📗 شرح العمدة لإبن تيمية - 334) (📗 تخريج شرح السنة - 330) پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org