ئایا جوڵان و ڕۆشتنێکی کەمی پێویست لەناو نوێژدا چۆنە ؟! بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە اجمعین. درووستە و بۆ نوێژ خوێن بڕێکی کەم بە ڕێگادا بڕوات لەکاتی پێویستیەکی گرنگدا، بەبێ ئەوەی نوێژەکەی ببڕێت وە بەبێ ئەوەی ڕووی وەربگێڕێت لە قیبلە. دایکە عائشە (خوا لێی ڕازی بێت) بۆمان دەگێڕێتەوە کە : " پێغەمبەر (ﷺ) لە ماڵدا نوێژی دەکرد ، وە دەرگایشی لێ داخرا بوو ، جا منیش هاتم لە دەرگام دا، ئەویش ڕێی کردم بۆی کردمەوە ، پاشان گەڕایەوە بۆ شوێنی نوێژەکەی ، وە دەرگاکە ڕووە و قیبلە بوو " وە پێویستە لەکاتی جووڵە کەمە پێویستەکەدا ڕوو لە قیبلە وەرنەگێڕی ئەمەش نابێتە ڕێگر، بۆ نموونە ئەگەر واپێویستی کرد بەلای چەپ یان ڕاست یان پێش و پاشت جووڵەیەکی کەم بکەیت ئەوە بەلاتەنیشتەکان دەڕۆیت یان بە پشتا دەگەڕێیتەوە یان ڕاست کەمێک دەچیتە پێشەوە بەهەمان ئاڕاستەی قیبلە نەك بەتەواوەتی لاشەت وەرچەرخێنی بۆلایەکی تر و ئاڕاستەیەکی تر چونکە ڕووکردنە قیبلە ڕوکنە وەرچەرخانی لاشە بەتەواوەتی بۆ ئاڕاستەیەکی تر نوێژی پێ بەتاڵ دەبێتەوە بەڕای جمهوری زانایان. بۆیە ئەم جوڵەیە جوڵەیەکی درووست و ئاساییە بەڵام پێویستە کەم بێت، وە لەکاتی پێویستدا بێت. #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ (📗 الصحيح المسند - 1625) (📗 صحيح ابي داود - 922) (📗 المحلی - 3/95) پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org