ئایا ئەگەر بەشێکی لاشەم بریندار یان شکاو بێت چۆن دەستنوێژی پێوە بگرم ؟! بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین. بێگومان مرۆڤ توشی برینداری و شکاوی و ئازار دەبێت لە جەستەیدا وە زۆر جار ئەو برینداری و شکاویە بەر ئەو ئەندامانە دەکەوێت کە پێویستە بشۆردرێن بۆ کاتی دەستنوێژ هەڵگرتن. ڕوونکردنەوەکە بەم شێوازەیە : ( برینێك یان شکاویەك کە [دانەپۆشرابێت] بە لەفاف یان باندج و برینپێچێك ) - وە ((شۆردنی ئەو ئەندامە)) (ئازار نەگەیەنێت) بە کەسی بریندار و زەرەری بۆی نەبێت لەم کاتەدا ئەوە واجبە لەسەری ئەندام بریندارەکەی بشوات هاوشێوەی کاتی ئاسایی ،، خۆ ئەگەر ((شۆردنی)] ( ئازاری پێگەیاند) ئەوە تەنها (مەسح) ی لەسەر دەکات و نایشوات واتە تەنها کەمێك دەستی تەڕ دەکات و دەیهێنێت بەسەر ئەندامە برینداربووەکەیدا ،، خۆ ئەگەر ئەو مەسحیش ئازاری پێ گەیاند ئەوە (تەیموم) تەنها لەسەر ئەندامە برینداربووەکەی دەکات. ئەگەر ( برینێك یان شکاویەك کە [داپۆشرابێت] بە لەفاف یان باندج و برینپێچێك ) ئەوە لەم حاڵەتەدا تەنها مەسح لەسەر لەفافەکە یان باندجەکە دەکات واتە تەنها کەمێك دەستی تەڕ دەکات و دەیهێنێت بەسەر لەفافەکەدا. داواکارین خوای پەروەردگار برینی دڵ و جەستەی هەموو لایەك سارێژ بکات. _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق (📗 المغني - 1/172 ) (📗 فقه السنة - 1/61 ) (📗الموسوعة الفقهية - 14/273) (📗 فتاوى اللجنة الدائمة - 5/357) (📗 مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين - 11/121 ) پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org