سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاڕاستەی قیبلەم نەزانی لەسەفەردا چۆن نوێژ بکەم.؟
ئەگەر ئاڕاستەی قیبلەم نەزانی لەسەفەردا چۆن نوێژ بکەم ؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3792


ئەگەر ئاڕاستەی قیبلەم نەزانی لەسەفەردا چۆن نوێژ بکەم ؟!

بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین.

لەکاتی چوونە شوێنێك یان سەفەرێك زۆرجار ئاڕاستەی قیبلە نازانین، هەرچەندە ئێستا زانینی ئاڕاستەی قیبلە کارێکی گران نییە کە لەناو موبایلی زۆربەماندا بەرنامە هەیە ڕاستەوخۆ شوێنی قیبلەمان پێ دەڵێت.

بەڵام ئەگەر کەسێك لە سەفەرێکدا موبایلەکەی قیبلەنمای تێدا نەبوو وە کەس نەبوو پرسیاری لێ بکات، وە هەروەها مزگەوتیشی لێ نەبوو وە چۆڵەوانی بوو تا بتوانێ قیبلەی پێ دیاری بکات، واتا هیچ هۆکارێك نەمابویەوە تەنها ئەوە نەبێت بە لێزانین و هەوڵی خۆی قیبلە دیاری بکات.،

ئەوە هەوڵێك دەدات کە شوێنێك بە ئەزموون و بەبڕوای خۆی دیاری بکات بەقیبلە کە لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادایە قیبلە، خۆ ئەگەر لەناو نوێژ کەسێك ئاگاداری کردەوە کە ئاڕاستەی قیبلەکەی هەڵەیە و ئاڕاستەی ڕاستی پێوت یان خودی خۆی بۆدەرکەوت کە ئاڕاستەیەکی تر ڕاستە ئەوە نوێژخوێن هەر لەناو نوێژەکەی بەبێ بڕینی نوێژەکە ڕوو وەردەچەرخێنێ بۆ ئاراستە ڕاستەکەی قیبلە.

خۆ ئەگەر دوای نوێژ بۆی دەرکەوت ئاڕاستەکەی هەڵە بووە ، و ئاڕاستەی قیبلە لە شوێنێکی ترە ئەوە نوێژەکەی درووستە و دووبارەی ناکاتەوە، بەڵام بۆ نوێژی دواتر ڕوودەکاتە قیبلە.

هاوەڵی بەڕێز (ابن عمر) - خوا لەخۆی و باوکی ڕازی بێت - بۆمان دەگێڕێتەوە کە نوێژی بەیانی بوو خەڵك لە مزگەوتی (قوباء) نوێژیان دەکرد، پاشان کەسێك هات وتی پێغەمبەری خوا ﷺ وەحی بۆهاتووە فەرمانی پێکراوە لەناو نوێژدا ڕووبکاتە (کەعبە) جا لەو کاتەدا نوێژخوێنان ڕوویان لە (شام) بوو لەناو نوێژەکە ڕوویان وەرگێڕا بۆلای کەعبە ①)

ئەمەش دەبێتە بەڵگەی ئەوەی درووستە لەناو نوێژدا ڕوو وەربچەرخێنی بەرەو قیبلە ئەگەر زانیت ئاڕاستەکەی خۆت هەڵەبووە
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق

(📗 احکام القرآن - 1/77) (📗 المجموع - 3/222) (📗 فقه السنة - 1/96) (📗 الهداية - 1/47) (📗 الفتح القدیر - 1/272) (📗 شرح مختصر خليل - 1/296) (📗 کشاف القناع - 1/312) (📗 المغني - 1/325) ، ① : (متفق عليه) (📗 صحيح البخاري - 4493) (📗 صحيح مسلم - 526 ).

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 465

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram