سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دروستە ئافرەت پێشنوێژی بۆ ئافرەتانی تر بکات.؟
ئایا درووستە ئافرەت پێشنوێژی بۆ ئافرەتانی تر بکات ؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3794


ئایا درووستە ئافرەت پێشنوێژی بۆ ئافرەتانی تر بکات ؟!

بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین.

بەڵێ درووستە ئافرەت پێشنوێژی بۆ کۆمەڵێك لە ئافرەتانی تر بکات هەم بۆ نوێژی سوننەتەکان هەم بۆ نوێژە فەرزەکان کە (ئیجماع) ی سەرجەم هاوەڵە بەڕێزەکانی لەسەرە بەبێ ڕاجیاوازی.

ئەوەی کە ناسراو بوو بە ئیمامی ئافرەتان لەسەردەمی هاوەڵاندا هەردوو خێزانی پێغەمبەری خوا ﷺ و دایکی ئیمانداران (خاتوو عائشە) و (خاتوو ئوم سەلەمە) بوون (خوا لێیان ڕازی بێت)

ئەوەی کە کەمێك جیاوازترە لە پێشنوێژی ئافرەتاندا ئەوەیە ئەو کەسەی کە پێشنوێژیان بۆ دەکات پێویستە لەناوەڕاستی ڕیزی یەکەم لە ئاست ئافرەتەکانی ترەوە بوەستێت و وەستانەکەی هاوتای ئافرەتەکانی تر بێت بەبێ ئەوەی پێشیان بکەوێت.

وە بەهەمان شێوە جیاوازی نییە لەگەڵ پێشنوێژی پیاواندا ئەو نوێژانەی کە بەدەنگەوە بوون بۆ قورئان خوێندن وەك نوێژی (بەیانی،مغریب، عیشا) ئیمامە ئافرەتەکەش بەدەنگەوە دەیانخوێنێت، وە ئەونوێژانە کە بێ دەنگ بوون بو قورئان خوێندن وەك نوێژی (نیوەڕۆ،عەسر) ئیمامە ئافرەتەکەش بەبێ دەنگی قورئان دەخوێنێت.
زانایان فەرموویانە ئەگەر نوێژەکە لە نوێژە بە دەنگەکان بوون وە لە چواردەوری ئافرەتەکان پیاوانێكی بێگانە هەبوون ئەوە ئیمامە ئافرەتەکە بە دەنگی نزم نوێژەکەیان بۆ دەکات.

جارێکیان کاتی نوێژی مغریب هات خاتوو عائشە (خوا لێی ڕازی بێت) پێشنوێژی بۆ کۆمەڵێك لە ئافرەتان کرد و لەناوەڕاستی ڕیزەکە وەستا و قورئانەکەشی بەدەنگەوە خوێند ①

وەهەروەها خاتوو ئوم سەلەمە (خوا لێی ڕازی بێت) جارێکیان پێشنوێژی نوێژی عەسری بۆ کۆمەڵێك لە ئافرتان کرد و لە ناوەڕاستی ڕیزەکە وەستا ②

کەواتە بۆمان ڕووندەبێتەوە بەڵێ درووستە بۆ ئافرەت پێشنوێژی بۆ ئافرەتانی تر بکات، وە پێشنوێژەکە لە ناوەڕاستی ڕیزەکە دەوەستێت.

_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق

( ① : 📗 خلاصة بدر المنير - 1/198) ( ② : 📗 سنن الدارقطني - 1/405 ، 📗 تمام المنة - 154) (📗 فتح القدیر - 1/353) (📗 المجوع - 4/199 ، 3/389) (📗 اسنی المطالب - 1/209) (📗 الانصاف - 2/187) (📗 المغني - 2/148) (📗 الشرح الممتع - 4/275) (📗 الاوسط - 4/258) (📗 المحلی - 3/137 ، 4/209) (📗 روضة الطالبين - 1/248) (📗 تصحيح الفروع - 2/186) (📗 الفتاوی الکبری لٳبن تيمية - 5/335) (📗 مراتب الٳجماع - 33) (📗 تبیین الحقائق - 1/135 )

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 492

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram