سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چ کاتێك درووستە نوێژ دووبارە بکرێتەوە.؟
چ کاتێك درووستە هەمان نوێژ دووبارە بکرێتەوە بە مەبەستی خێری زیاتر ؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3828


چ کاتێك درووستە هەمان نوێژ دووبارە بکرێتەوە بە مەبەستی خێری زیاتر ؟!

بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین.

هەروەك ئەوەی کە زانراوە ئەو نوێژە فەرزانەی کە هەمانن هەر یەکێکیان یەك جار ئەنجام دەدرێن، وە هیچ نوێژێکی فەرز لە ڕۆژێکدا دووجار ناکرێت.

تەنها یەك حاڵەتمان هەیە کە درووست بێت نوێژێك دووبارە بکرێتەوە بەمەبەستی دەستکەوتنی خێر و پاداشتی زیاتر ئەویش : ئەگەر کەسێك نوێژێکی فەرزی ئەنجامدابوو ( جا ئیتر بەتەنها ئەنجامی دابوو یان بەکۆمەڵ) پاشان ڕێی بکەوێتە مزگەوتێكی تر یان نوێژی بەکۆمەڵێکی تر کە ( هەمان نوێژ بکەن )

ئەوە لەو حاڵەتەدا کەسەکە نوێژەکەی دووبارە دەکاتەوە لەگەڵ ئەوەی پێشتر کردوویەتی تا خێری نوێژە بەکۆمەڵە نوێیەکەی لەدەست دەرنەچێ ( نییەتەکە نییەتی نوێژی سوننەتی لێ دەهێنێ ) چونکە ئەو پێشتر فەرزەکەی خۆی ئەنجام داوە

بەڵگە بۆ ئەم کارە چییە ؟!

هاوەڵی بەڕێز (ابو ذری غەفاری) - خوا لێی ڕازی بێت - دەگێڕێتەوە کە : هاوڕێکەم واتە پێغەمبەری خوا ﷺ وەسیەتی بۆ کردم کە نوێژ لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەم، خۆ ئەگەر دوای ئەوە گەیشتم بە نوێژێکی بەکۆمەڵ (دوای نوێژەکەی خۆم) ئەوە نوێژەکە ئەنجام بدەم لەگەڵیان و دەبێتە نوێژی سوننەت و خێری زیاتر بۆم - وە نەڵێم من پێشتر نوێژم کردووە و نوێژیان لەگەڵ ناکەم - ①

وە زانایان لە شیکردنەوەی ئەم فەرموودەیەدا فەرموویانە جیاوازی نییە ئەگەر هات و نوێژی یەکەمی کەسەکە بە تاك بـووبێت یان بەکۆمەڵ ئەوا هەر درووستە بۆی نوێژەکەی دووبارە بکاتەوە لەکەڵ نوێژە بەکۆمەڵە نوێیەکە لەبەر ئەوەی دەبێتە نوێژی سوننەت ②

وە ئەمەش ڕای زۆرینەی زانایان و مەزهەبی پێشەوایانی فیقهــ (مالك) و (شافعی) و (احمد) ە ③
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق

① : (📗صحيح مسلم - 648) (📗سنن ابي داود - 431) (📗سنن الترمذي - 176) (📗سنن النسائي - 778) (📗سنن ابن ماجة - 1256) (📗سنن الدارمي - 1263) (📗 مسند احمد - 21306)

② : ( 📗 تحفة الاحوذي بشرح جامع الترمذي - 3/3-4)

③ : (📗الكافي لابن عبد البر - 1/218) (📗 المدونة الكبرى - 1/179)(📗روضة الطالبين للنووي - 1/343) (📗أسنى المطالب - 1/212) (📗الإنصاف - 2/154) (📗 المغني - 2/82)

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

  ژمارەی بینین 488

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram