ئایا ئەوکەسانەی بەهۆی بارێکی تایبەتەوە بەردەوام دەستنوێژیان دەشکێت چۆن نوێژەکانیان بکەن ؟! بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین. زۆرجار بارگرانی درووست دەکەن لەسەر خۆیان ئەوکەسانەی کە بەهۆی بارێکی تایبەتەوە بەردەوام دەستنوێژیان دەشکێت و لەدەسەڵاتی خۆیاندا نییە. کە هەموو چەند خولەکێك جارێك دەستنوێژدەگرنەوە یان بەردەوام لە نادڵنیایی دا دەبن ئایا ئاخۆد بڵێی دەستنوێژم مابێت بڵێی نەشکابێت ... لە فیقهدا بەدڵنیاییەوە ئەم حاڵەتە دەستیشانکراوە و چارەسەری بۆدانراوە ئێمەش پشتیوان بەخوای گەورە باسی لێوەدەکەین. ((( نموونەی ئەو بارە تایبەتە باوانەی کە دەبێتە هۆی شکاندنی دەشتنوێژ بەبەردەوامی ))) باری یەکەم (میزەچرکێ) : ئەو حاڵەتەیە کەسێك (بەبەردەوامی) لەدوای تەوالێت هەست بە چەند دڵۆپێك لە میز دەکات. کە ئەم بارەش لە دوو ئەگەر دەرناچێت : ئەگەری یەکەم : (کاتی) واتە ماوەیەکە و دواتر نامێنێت کەسەکە کاتی دەستپێك و کۆتایی میزەچرکێکەی دەزانێت بۆنموونە کەسێك 10 خولەك دوای تەوالێت توشی ئەم حاڵەتە دەبێت کە تا 5 خولەك بەردەوام دەبێت دواتر نامێنێت. (چارەسەر بۆ ئەم کەسە لێرەدا ئەوەیە مادەم (کاتەکەی دەزانێت و کاتیە و دواتر نامێنێت ئەوە واجبە لەسەری چاوەڕێ بکات هەتا ئەم حاڵەتەی نامێنێت و پاشان دەستنوێژ هەڵبگرێت ) ئەگەری دووەم : (بەردەوام) کەسەکە لەبەر زۆر حاڵەتەکەی بەبەردەوامی لەگەڵیەتی و کاتی دیاریکراوی بۆ نییە. ( چارەسەر بۆ ئەم کەسە لێرەدا ئەوەیە یەکجار دەستنوێژ هەڵدەگرێت دواتر گوێ ناداتێ هەرچەند دڵۆپ ببینێ ئەوە دەستنوێژەکەی هەر دەمێنێت چونکە بەردەوامە حاڵەتەکەی بۆیە گوێی پێنادات و نوێژەکەی خۆی پێوە ئەنجام دەدا - بەڵام لەگەڵ هاتنی هەر نوێژێکی تر ئەوە دەستنوێژ بۆ نوێژە تازەکە هەڵدەگرێت و تازەی دەکاتەوە ) 2- باری دووەم ( ئافرەتی مستحاضة) : حاڵەتێکە تایبەتە بە ئافرەتان ئەویش ئەوەیە ئافرەتێکە خوێنی بەردەوامی هەیە لەدوای تەواوبوونی سوڕی مانگانەی خۆی. لەم بارەشدا کە بەم شێوازەیە : کە ئافرەتەکە ماوەی سوڕی مانگانەی سرووشتی خۆی دەزانێت کەچەند ڕۆژە لە مانگەکەدا ( بەڵام لەدوای ئەوە ماوەیەی خۆی هەر خوێنی هەیە ئایە چی بکات ؟! ) (( چارەسەر لێرەدا ئەوەیە ئافرەتەکە ماوەی ڕۆژەکانی سوڕەکەی خۆی دەزانێت کە چەندێك دەمێنێتەوە ئەوە (ئەو ماوەیەی ڕۆژەکانی خۆی) حوکمی [(حيض)] ی هەیە واتە خوێنی سوڕی مانگانەیە و نوێژ و ڕۆژووی لەسەر نامێنێت .. خۆ ئەگەر دوای تەواوبوونی (ماوەی ڕۆژەکانی خۆی) هەر خوێنی بەردەوامی هەبوو ئەوە لێرەدا حوکمی [( مستحاضة )] ی هەیە واتە ئافرەتەکە پاك بووەتەوە وە ئەو خوێنەی کە هەیەتی بە خوێنی نەخۆشی هەژماردەکرێت نەك سوڕی مانگانە لەم بارەدا خۆی دەشوات و نوێژ و ڕۆژووەکانی خۆی ئەنجام دەدا وە بۆ هەر نوێژێك یەکجار دەستنوێژ هەڵدەگرێت و خۆ ئەگەر دوای دەستنوێژ چەند دڵۆپێکی بینی گوێی پێ نادات و بۆ هەر نوێژێك کە لە دواتردا دێت پێویستە دەستنوێژ تازە بکاتەوە )) _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق (📗صحيح البخاري - 226) (📗 صحيح مسلم - 333) (📗رسالة في الدماء الطبيعية للنساء لإبن عثيمين - ص 44) (📗 فقه السنة لسيد سابق - 1/66,67). پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org