سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەو نوێژەی 8 ڕكات و 1 سەلامدانەوی هەیە.؟
ئەو نوێژە ڪامەیە ڪە 8 ڕکاتەو 1 سەلامدانەوەی ھەیە، 332 ســـاڵە ئەنجام نەدراوە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3850


ئەو نوێژە ڪامەیە ڪە 8 ڕکاتەو 1 سەلام دانەوەی ھەیە، 332 ســـاڵە ئەنجام نەدراوە.؟

نوێژێك کە پێغەمبەری خودا ﷺ ئەنجامی داوە، بەڵام ئەوە موسڵمانان 332ساڵە دەرفەتی ئەوەیان بۆ نەڕەخساوە تا ئەو نوێژە پیرۆزە بكەن ..!
نوێژێکە پێی دەوترێت نوێژی سەركەوتن (صلاة الفتح)، کە لە کاتی رزگاركردنی وڵاتێك یان شارێك لەلایەن پێشەوای موسڵمانانەوە ئەنجام دەدرێت... بە شوێنکەوتنی نمونەی پێغەمبەری خودا ﷺ .

پێغەمبەری خودا محمد ﷺ لە ڕۆژی فەتحکردنی شاری "مەککە"دا، چووە ناو ماڵی ئامۆزایەکی بەناوی (ئوم هانی) و حەمامێکی کرد، پاشان 8ڕکات نوێژی کرد تەنها یەکجار سەلامی دایەوە.

لەدوای پێغەمبەری خوداش ﷺ لە دیارترین ئەو سەرکردانەی کە نوێژی سەركەوتنیان ئەنجام داوە ئەمانە بوون:
- (سعد بن أبي وقاص) دوای فەتحکردنی "قادسیە".
- (أبوعبيدة بن الجراح) دوای جەنگی "یەرموك".
- (عمر بن الخطاب) دوای فەتحکردنی شاری "قودس".
- (عەمری کوڕی عاص) دوای فەتحکردنی "ئەسکەندەریە".
- (محمد الفاتح) دوای فەتحكردنی شارب "قوستەنتینیە" واتە "ئەستەنبوڵ"ی ئێستا. ... هەروەها فەتحکارانی تریش لە مێژوودا .

ئەم نوێژە تەنها لەلایەن سەرکردەی ڕزگارکەرەوە ئەنجام دەدرێت، نەك هەموو موسڵمانان.
شێخ الاسلام (ابن تەیمیە_رحمە اللە) دەفەرموێت:
❞ كانوا يستحبون عند فتح مدينة أن يصلي الإمام ثماني ركعات شكرًا لله، وكانوا يسمونها صلاة الفتح ❝.
واتە: (پێشتر پێشنیاریان دەکرد ئیمام لە کاتی رزگاركردن و فەتح كردنی شارێکدا 8ڕکات نوێژ بکات بۆ سوپاسیكردنی خودای گەورە لەسەر ئەو سەركەوتنەی پێی بەخشیون، كە پێی دەوترێت نوێژی سەركەوتن.

نووسینی. د. إسلام عوض
وەرگێڕانی. عادل شاسواری


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

  ژمارەی بینین 334

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram