ئایا درووستە لەکاتی بیستنی بانگدا ڕاستەوخۆ نوێژ بکرێت بەبێ ئەوەی بانگەکە کۆتایی هاتبێت ؟!
بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین. هەرچەندە وەڵامدانەوەی بانگبێژ لەکاتی بانگدا بۆ خۆی سوننەتێکی گەورەیە .. بەڵام بانگدان لە لایەن بانگبێژەوە واتای ئاگادارکردنەوەی موسوڵمانان دەگەیەنێت کە (کاتی نوێژە) هاتووە و نوێژەکانتان بکەن ئەی موسوڵمانان. بۆیە بەڵێ ڕاستەوخۆ درووستە لەگەڵ بیستنی بانگی نوێژە فەرزەکە خودی نوێژە فەرزەکە ئەنجام بدرێت ئەگەرچی بانگبێژیش لە بانگەکەی تەواو نەبووبێت هێشتا. خۆ ئەگەر درووست نەبوایە ئەوە بێگومان خوای پەروەردگار ﷻ لە شەریعەتەکەیدا بە ئایەتێك یاخود پێغەمبەری خوا ﷺ بە فەرموودەیەك لەوبارەیەوە ئێمەیان ئاگاداردەکردەوە .. وە بێگومان لە (اصول الفقه) یشدا هەموو شتێك ڕێگەپێدراوە مەگەر بەڵگەیەك هاتبێت لەسەری کە ڕێگەپێنەدراوە. ـ#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق. _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ سەرچاوەکان / ـ (📗 القرآن الكريم - سورة الأنعام - 119) (📗 حاشية ابن عابدين 1/399) (📗حاشية الطحطاوي على مراقي الفلاح - 135) (📗مجمع الأنهر - 1/116) (📗مواهب الجليل للحطاب - 2/98،97) (📗شرح مختصر خليل للخرشي - 1/233) (📗المجموع - للنووي (3/117) (📗مغني المحتاج للشربيني - 1/140) (📗كشاف القناع للبهوتي - 1/245) (📗المغني - لابن قدامة 1/309) (📗القواعد الفقهية الأساسية - 1/190). پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org