به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پاساوی نه‌زانین و نه‌فامی(الجهل) یه‌کێکه له پاساوانه‌ی که له‌زۆر حوکمه شه‌رعییه‌کاندا حیسابی بۆ ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌فام بوو له وتنی قسه‌یه‌کی کوفریدا، به‌کافر دانانرێت مه‌گه‌ر که‌سێک به‌به‌ڵگه‌وه بۆی ڕوون بکاته‌وه، ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر په‌شیمانی و ته‌وبه‌ی ده‌رنه‌بڕی کوفره‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت.. هه‌ندێ له‌زانایان پێیان وایه که نه‌زانین بۆ فه‌رزبوونی شتێک قه‌بووڵه له‌لای خوای گه‌وره به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سانێکی وه‌ها نه‌بوون شاره‌زاییان هه‌بێت له دینی خوا و ئه‌رکه‌کانی شه‌ریعه‌ت هه‌تا خه‌ڵکی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه، واته جه‌هل و نه‌زانین سه‌رتاپای ناوچه‌یه‌ک بگرێته‌وه.. یه‌کێک له‌وانه، شێخی ئیسلام یتبن ته‌یمییه‌یه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- که‌له‌و باره‌یه‌وه فه‌توایه‌کی هه‌یه ده‌فه‌رموێت: ڕاستی ئه‌وه‌یه که له‌م باسانه‌دا گێرانه‌وه(القضاء) واجب نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی خوای گه‌وره لێبوردنی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵه به‌نه‌زانین و هه‌روه‌ها له‌بیرچوونه‌وه، دیسان له‌به‌رئه‌وه‌ش خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً[الإسرا‌ء:15] واته/ ئێمه سزای که‌سان و میلله‌تێک ناده‌ین هه‌تاوه‌کو نوێنه‌ریان بۆ نه‌نێرین(مانای هه‌تاوه‌کو داخوازییه‌کانی خوایان پێبگه‌یه‌نن، ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی زانیان و نه‌یانکرد ئیتر سزا ده‌درێن) ، بۆیه ئه‌وه‌ی دینی پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) پێ نه‌گه‌یشتبێت فه‌رمانه فه‌رزه‌کانی له‌سه‌ر ناچه‌سپێت، له‌به‌رئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی نه‌دا به عومه‌ر و عه‌ممار به‌گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌کانیان کاتێک له‌شگرانیان(جنابة) تووش بوو، عومه‌ر نوێژی نه‌کرد و عه‌مماریش نوێژی کرد به‌وه‌ی بۆ پاکبوونه‌وه‌ی خۆی له‌خۆڵ گه‌وزان(چونکه نه‌یانده‌زانی)، هه‌روه‌ها فه‌رمانی نه‌دا به ئه‌بوو زه‌ڕ تا نوێژه‌کانی بگێڕێته‌وه له‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له‌به‌ر له‌شگرانی نوێژی نه‌ده‌کرد، هه‌روه‌ها فه‌رمانی نه‌دا به‌و هاوه‌ڵانه‌ی که له‌دوای ده‌رکه‌وتنی خه‌تی سپی له‌خه‌تی ڕه‌ش لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وامبوون له خواردن بۆ ئه‌وه‌ی ڕؤژووه‌کانیان بگێڕێنه‌وه... هه‌تا ده‌فه‌رموێت: من(ئیبن ته‌یمییه) بۆم ده‌رکه‌وتووه به‌به‌ڵگه‌ی ده‌ماوده‌می(نقل) چه‌ندجاره که زۆر له‌ئافره‌تان و پیاوانی ده‌شت(لادێی) و غه‌یری ئه‌وانیش باڵه‌غیش بوون و هێشتا نازانن که نوێژ واجبه له‌سه‌ریان، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر به‌ژنێک(له ئه‌و تاقمه) وترا نوێژ بکه، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هه‌تاوه‌کو گه‌وره ده‌بم و ده‌بمه پیره‌ژن ئه‌وکاته ده‌یکه‌م، گومانی وایه که ئه‌و داوای نوێژی لێ نه‌کراوه مه‌گه‌ر ژنێکی به‌ته‌مه‌نی وه‌ک پیر و هاوشێوه‌ی. له‌و پێڕی پیرانه کۆمه‌ڵێکی زۆر هه‌ن نازانن که نوێژ واجبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه له‌ڕاستیدا پێویست نابێت نوێژه‌کانیان بگێڕنه‌وه ئه‌وجا ئه‌گه‌ر بوترێتیش ئه‌وانه کافرن یاخود موسوڵمانی نه‌فامن(مه‌به‌ستی وایه که نوێژنه‌که‌ر ئه‌گه‌ر کافریش بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی نوێژ ناکات ئه‌گه‌رته‌وبه‌ی کرد ئه‌وا نوێژه له‌ده‌ستچووه‌کانی پێویست ناکات بگێڕێته‌وه). "والصحيح في جميع هذه المسائل عدم وجوب الإعادة لأن الله عفا عن الخطأ والنسيان ولأنه قال: وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً {الإسرا‌ء:15}، فمن لم يبلغه أمر الرسول في شي‌ء معين لم يثبت حكم وجوبه عليه؛ ولهذا لم يأمر النبي صلى الله عليه وسلم عمر وعمارا لما أجنبا، فلم يصل عمر وصلى عمار بالتمرغ أن يعيد واحد منهما؛ وكذلك لم يأمر أباذر بالإعادة لما كان يجنب ويمكث أياما لا يصلي؛ وكذلك لم يأمر من أكل من الصحابة حتى يتبين له الحبل الأبيض من الحبل الأسود بالقضاء.. إلى أن قال: وقد ثبت عندي بالنقل المتواتر أن في النساء والرجال بالبوادي وغير البوادي من يبلغ ولا يعلم أن الصلاة عليه واجبة، بل إذا قيل للمرأة صلي تقول: حتى أكبر وأصير عجوزة ظانة أنه لا يخاطب بالصلا‌ة إلا المرأة الكبيرة كالعجوز ونحوها، وفي أتباع الشيوخ طوائف كثيرون لا يعلمون أن الصلاة واجبة عليهم. فهؤلاء لا يجب عليهم في الصحيح قضاء الصلوات سوا‌ء قيل كانوا كفاراً أو كانوا معذورين بالجهل". که‌واته له‌مه‌وه برای به‌ڕێز؛ ئه‌گه‌ر نه‌فام بووی به‌فه‌رزبوونی نوێژ، ئه‌وا واز له‌وه‌ی پێشوو بهێنه و ئێستا به‌رده‌وام به و گرنگی ته‌واو به‌نوێژه‌کانت بده و ته‌وبه‌ش بکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ ئیستغفار هه‌روه‌ها هه‌وڵبده نوێژی سوونه‌ت زۆر ئه‌نجام بده‌ی به‌ڵكوو خوای گه‌وره له‌وه‌ی ڕابردووت خۆش بێت و به‌و سووننه‌تانه‌ش بۆتی پڕ بکاته‌وه. باسی ئه‌وه‌ش که نوێژنه‌که‌ر ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌کی زۆر نوێژی نه‌ده‌کرد و پاشان هاته‌وه سه‌ر نوێژه‌کانی چییه و چۆنه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نوێژنه‌که‌ر و کافربوون ده‌توانی سوود له‌م وه‌ڵامانه وه‌رگری http://dangiislam.org/faq/262/catid/6/ و http://dangiislam.org/faq/644/catid/6/ وhttp://dangiislam.org/faq/224/catid/6/ . ڕۆژووش هه‌ر وه‌ک نوێژه‌کان، ئینشاء الله خوای گه‌وره پاساو و هه‌نجه‌تی قه‌بووڵ کردووی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.