سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دەستنوێژ لە خێزانی خۆت دەشكێ.؟
ئايا ئەگەر دەستت بەردەستی خێزانت بکەوێت بە ئەنقەست یان بەبێ ئاگا دەست نوێژ دەشکێت؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 911

ئەگەر دەستت بەردەستی خێزانت بکەوێت بە ئەنقەست یان بەبێ ئاگا دەست نوێژ دەشکێت.؟

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەستى بەر قاچى دایكە عایشە كەوتووە هەروەكو دایكە عایشە بۆمان دەگێڕێتەوە كە: كنت أنام بين يدي رسول الله صلى الله عليه وسلم ورجلاي في قبلته فإذا سجد غمزني فقبضت رجلي وإذا قام بسطتهما (متفق عليه)

واتە: لە بەر دەستى پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) دەخەوتم و پێكانم لە ڕێگەكەیدا بوون لە پێش قیبلەكەى، جا ئەگەر بیویستایە سوژدە بەرێت، قورنجگێكى لێ دەگرتم منیش پێكانم هەڵدەكێشا، كە سوژدەكەى تەواو دەكرد جارێكى تر ڕام دەكێشانەوە.

یان دەستى دایكە عایشە بەر قاچى موبارەكى پێغەمبەرى خوا كەوتووە (صلى الله عليه وسلم)، هەروەكو بۆمان دەگێڕێتەوە كە: فقدت رسول الله صلى الله عليه وسلم ذات ليلة من فراشه فالتمسته فوقعت يدي على بطن قدميه وهو في المسجد وهما منصوبتان وهو يقول: اللهم إني أعوذ برضاك من سخطك وبمعافاتك من عقوبتك وأعوذ بك منك لا أحصي ثناء عليك أنت كما أثنيت على نفسك (صححه العلامة الألباني في صحيح سنن بان ماجه: 3841).

واتە: لە جێگەى خەوتندا بووین هەستم كرد كە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لە جێكە نەماوە، كە دەستە كوتەم كرد دەستم بەر ناو ژێر پێكانى پێغەمبەر كەوت (صلى الله عليه وسلم)، بینیم لە سوژدەدایە، بە زەویدا چەقاندوونى، ئەم زیكرە دەخوێنێ:.... هتد.
كەچى لە هەردوو بارەكەدا نوێژەكەى نەبڕیوە و دەستنوێژى تازە نەكردووەتەوە، بۆ ئەوەى ئێمەش ئەوە ئەنجام بدەین.

وە لەوەش زیاتر دایكە عائیشە سەبارەت بە كردەوەى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆمان دەگێڕێتەوە كە: كان يتوضأ، ثم يقبل و يصلي و لا يتوضأ (صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع برقم: 4906).
واتە: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەستنوێژە دەگرت و پاشان ماچى خێزانەكانى دەكرد،و نوێژى دەكرد بێ ئەوەى دەستنوێژ بگرێتەوە.

وە لە فەرموودەى ترى (صحيح)ى پێغەمبەرى خوادا هاتووە (صلى الله عليه وسلم) كە: كان يقبل بعض أزواجه، ثم يصلي و لا يتوضأ (صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع برقم: 4997).‌
واتە: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ماچى هەندێك لە خێزانەكانى دەكرد و پاشان نوێژى دەكرد و دەستنوێژى نەدەگرتەوە.
لە هەموو ئەو فەرموودانەى پێشەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە دەست پێوە دانى خێزان،تەنانەت ماچكردنیان بۆ یەكتر دەستنوێژ ناشكێنێت.

بۆیە ھیچ کات دوودڵ مەبەو بە دەست کەوتن لە خێزانت دەست نوێژ ناشکێت ئەگەر ماچیشی بکەیت...

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.. وصلی اللە وسلم علی نبینا محمد.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

  ژمارەی بینین 7196

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram