سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی بە ڕۆژوو بوون و شەو نوێژ لە ـ27-ی رجب (اسراء و معراج).؟
حوکمی بە ڕۆژووبوون و شەو نوێژ لە ـ27_ی رجب(اسراء و معراج).؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1421




حوکمی بە ڕۆژووبوون و شەو نوێژ لە ـ27_ی رجب(اسراء و معراج).؟

بسم اللە الحمد لله و الصلاة والسلام علی رسول اللە و علی آلە وصحبه اجمعین

ئیسراو ومیعراج یەکێکە لە موعجیزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) کە خوای پایەدار جل جلاله شەو ڕەوی پێ کرد و خەڵاتێکی هەرە گەورە و شەرەفێکی هەرە گەورە پێ بەخشی و شەوێكە کە پڕ جێی بایەخە هەرە گرنگت لە لای مسوڵمانان 

جا لێرە باسی ئەوەی دەکەین حوکمی عیبادەت تایبەت کردن چییە بەم ڕۆژە وەك بە ڕۆژووبوون تێیدا و شەونوێژ کردن لە شەوەکەیدا .

هیچ بەڵگەیەك نە لە قورئان نە لەسوننەت نەهاتووە کە ئەم ڕۆژەیان تایبەت کردبێت بە ڕۆژوورگرتن و شەونوێژ و حەیوان سەربڕین و هتد .. نە لە تابعین و نەلە هاوەڵان و نە لە پێغەمبەری خواشەوە (صلی الله عليه وسلم) نەبینراوە کە ئەو کارەیان کردبێت کەواتە هیچ ئەسڵێکی نییەو یەکێکە لە داهێنراوەکان 

پێغەمبەری خواش (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی :

" هەرکەسێك شتێك دابهێنێت و فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە " ①

وەی خوای پەروەردگاریش دینی کامل و تەواو کردووە شتێک لەو سەردەمە دین نەبووبێت ئەوە ئیمڕۆش دین نییە و نایەتە ناو دینەوە و بەڵکو دینی خوا تەواوە و کاملە
هەروەك فەرموویەتی 

(( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ )) ②

بەڵام ئەگەر کەسێك وەك شەوان و ڕۆژانی ئاسایی شەونوێژی تێدا بکات و عیبادەتی تێدا بکات یان عادەتی کردبێت ڕۆژ ناڕۆژێ بە ڕۆژوو بێت و بکەوێتە ئەم ڕۆژەوە ئەوە ئاساییە و درووستە .. بەڵام تایبەت کردنی خێر و خێرات و عیبادەتی تایبەت لەو ڕۆژە بە نییەتی ئیسراو ومعراج هیچ ئەسڵێکی نییە نە لە قورئان و نە لەسووننەتی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) وە یەکێکە لە داهێنراوەکان 

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ ___ _ 
① : (📗صحيح البخاري - 2697) (📗 صحيح مسلم - 1718) (📗صحيح الجامع - 5970)

② : (📗 القرآن الكريم - 5/سورة المائدة - 3)



  ژمارەی بینین 844

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram