گەورەیی مانگی_شعبان و حوکم و شێوازی بەڕۆژوو بوون تێیدا.؟ بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه اجمعين خۆشەویستان وا لە مانگی (شعبان)ین بە پێویستمان زانی ئەم بابەتە بخەینە ڕوو تاوەكو لێی ئاگادار بن چۆنیەتیەکەیتان بۆ ڕوون ببێتەوە گەورەیی مانگی شعبان / یەکێكە لەو مانگانەی کە تایبەتمەندی خۆیی هەیە و پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- زۆرترین ڕۆژی تێدا بەڕۆژوو بووە وە مانگێکە مسوڵمانان خۆیان حازر ئەکەن بۆ پێشوازی لە مانگی پڕ ڕەحمەت و بەرەکەت کە ڕەمەزانە شێوازی بەڕۆژووبون لەم مانگە / ئەم مانگە یەکێکە لەو مانگانەی کە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆرترین ڕۆژی لێ گرتووە دایکە عائشە - خوا لێی ڕازی بێت - فەرمووی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) لە مانگی شعبان بەڕۆژوو دەبوو تەنها کەمێکی نەبێ ① - واتە زۆرترین ڕۆژووی تێدا دەگرت تەنها کەمێك لە ڕۆژەکانی نەبێ کە بەڕۆژوو نەبوبێ - (ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سوننەتە زۆرینەی مانگەکە ڕۆژووی تێدا بگیرێت) حوکمی بەڕۆژووبونی 15 ی شعبان و شەونوێژ کردن تێیدا بە تایبەت / وەك وتمان بەڕۆژووبون بە نییەتی شعبان لە ڕۆژە جیاوازەکان و زۆرینەی ڕۆژەکان سوننەتە بەڵام تایبەت کردن و گەورەکردنی ڕۆژی 15 بە تایبەت کە ڕۆژووی تێدا بگیرێت و شەوەکەی شەونوێژی تێدا بکرێت بە تایبەت وبە چاوێکی جیاواز و فەزڵێکی جیاواز سەیربکرێت ئەمە کارێکی داهنێراو و(بدعه)یە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە -کە فەرموودەیەکی هاتووە لەوبارەیەوە زۆر لاوازە و کاری پێ ناکرێت - ② حوکمی بەڕۆژووبونی 15 ی شعبان بە نیەتی ایام البیض وات ( 13 و 14 و 15) مانگی عەرەبی / سوننەتە زۆرترین ڕۆژ تێدا بگیرێت ئەم مانگە گەورەیە جا ئایا دووشەممان و پێنج شەممەکانی لەگەڵ بگرێت یان ڕۆژەکانی (13 , 14 , 15) بگرێت ئەوە ئاسایە مادەم 15 شعبانی بەنیەتی ایام البیض بووە ئەو 13 و 14 شی لەگەڵ گرتووە ئەوە زۆر ئاسایە و هیچ ڕێگریەك نییە بەڵکو زیندوو کردنەوەی سوننەتێکی گەورەیە - (کە سوننەتە 13 و 14 و 15 هەموو مانگێکی عەرەبی ڕۆژووی تێدا بگیرێت) - ③ حوکمی بەڕۆژووبون لە دوای 15 ی شعبان (دوای نیوەی شعبان) / فەرموودەیەك هاتووە لەوبارەیەوە کە ڕۆژوو نەگیرێ لە دوای 15 شعبان بەڵام ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی لاوازە لەسەر ڕای زۆرینەی زانایان ④ وە پێچەوانەی فەرموودەکانی ترە ئەوەتا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وەك وتمان زۆرترین ڕۆژی تێدا گرتووە ئیتر چۆن ڕێگری دەکات لە دوای 15 شعبان ڕۆژوو بگیرێ وە ئەمە زەقی دەردەکەوێت لە فەروودەیەك کە دواتر ئاماژەی پێ دەدەین بۆیە ئاساییە ڕۆژووگرتنی دوای 15 شعبان حوکمی بەڕۆژووبونی تەواوی مانگی شعبان هاوشێوەی ڕەمەزان / سوننەتە زۆرترینی ڕۆژەکانی بگیرێ بەڵام باش نییە تەواوی بگیرێ لەبەرئەوەی لە پێغەمبەری (صلی الله عليه وسلم) نەبینراوە کە تەواوی شعبان بەڕۆژووی بوبێت بە کاملی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) لە مانگی شعبان بەڕۆژوو دەبوو تەنها کەمێکی نەبێ ⑤ - واتە تەواوی مانگەکە بەڕۆژوو نەبووە - پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) هیچ مانگێك بەتەواوی بەڕۆژوو نەبووە جگە لە ڕەمەزان ⑥ حوکمی بەڕۆژووبونی دوو ڕۆژی کۆتایی مانگی شعبان / پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی (ڕۆژێك و دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان بەڕۆژوومەبن - مەگەر کەسێك عادەتی کردبێت -)⑦ هەروەك زانایان وا شیانکردووەتەوە کە نابێت ڕۆژێ یان دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان ڕۆژوو بگیرێ مەگەر کەسێك عادەتی کردبێت ڕۆژ نا ڕۆژێ بەڕۆژوو بێت ئەوە درووستە بۆی بەڵام غەیری ئەوە درووست نییە هەروەك ئیمامی نەوەوی لە ڕاڤەی ئەم فەرموودەیە وای فەرمووە ⑧ وە حیکمەت لەمە ئەوەیە کە ئەو کەسە پشوویەك بدات بۆ ڕەمەزان بحەوێتەوە وە ئەم فەروودەیە دیسان بەڵگە بوو لەسەر ئەوەی ڕۆژووی دوای 15 ی شعبان درووستە چونکە ڕۆژێ و دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕێگری لێ کرد نەك لە دوای 15 ەوە ڕێگری لێ بکات #پوختەی_بابەت / گرتنی زۆرترین ڕۆژوو لە مانگی شعبان سوننەتێکی گەورەیە چ لەسەرەتا بێت یان ناوەڕاست یان دوای ناوەڕاستی مانگەکە بێت ئاساییە وە درووستە لە دووشممان و پێنج شەممانکەی وە دروستە ایام البیض یش بگرێت کە 13 و 14 و 15 ی مانگەکە دەکات بەتەنها تایبەت کردنی ڕۆژی 15 بە ڕۆژوو و شەونوێژی تایبەت هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نییە و بیدعەیە وە نابێت تەواوی مانگەکە ڕۆژوو بگیرێت وە دەبێت ڕۆژێك و دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان دەست هەڵبگیرێت لە ڕۆژوو مەگەر کەسێك عادەتی کردبێت ڕۆژ ناڕۆژێ بە ڕۆژوو بێت ئەوە درووستە #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق __ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ ① : (📗 صحيح مسلم - 782) ② : اسناده ضعيف (📗تخريج الٳحياء - 1/273) (📗 بحر الزخار - 1/157) (📗 تحفة الذاكرين - 241) (📗ضعيف الجامع - 654) (📗شعب الٳیمان - 3/1405) (📗 الفوائد المجموعة - 51) ③ : (📗صحيح البخاري - 1874) (📗صحيح مسلم - 1159) ④ : اسناده ضعيف (📗الٲجوبة المرضية - 1/333) (📗 تهذيب التهذيب - 8/178) (📗الکامل في الضعفاء - 2/219) (📗ذخيرة الحفاظ - 1/290) (📗لطائف المعارف - 259) (📗 شرح بلوغ المرام لابن عثيمين - 3/171 ) (📗شرح مسلم لابن عثيمين - 4/29) ⑤ : (📗 صحيح مسلم - 782) ⑥ : (📗صحيح البخاري - 1971) (📗صحيح مسلم 1157) ⑦ : (📗صحيح البخاري - 1914) (📗صحيح مسلم 1082) ⑧ : (📗 المجموع - 6/400)