سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی ئاهەنگگێڕان و تایبەتکردنی عیبادەت لەشەوی 15ی شعبان -(بەرات).؟
حوکمی ئاهەنگگێڕان و تایبەتکردنی عیبادەت لەشەوی 15ی شعبان -(بەرات).؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1436




حوکمی ئاهەنگگێڕان و تایبەتکردنی عیبادەت لەشەوی 15ی شعبان -(بەرات).؟


بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه اجمعین


مانگی شعبان بە گشتی مانگێکی پڕجێی بایەخە لە لای مسوڵمانان لەبەر ئەو ڕوودانەوەی ڕوویان داوە وەك گۆڕینی قیبلە و واجب بوونی ڕۆژوو ... وە هەروەها ڕۆژووگرتن تێدا و خۆ ئامادەکردن بۆ ڕەمەزان


وە بابەتی چۆنیەتی و شێوازی سونەتی ڕۆژووگرتن لەم مانگە پێشتر بە وردی تیشکمان خستووتە سەری و دەتوان
سەردانی ئەم پۆستەمان بکەن :


https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=1776518039106355&id=303702429721264


بەڵام تایبەتکردنی 15 ی شعبان زۆر باوە لای خەڵکی وەك شەونوێژ و ڕۆژووگرتن تێدا و ئاهەنگ گێڕان .. .هتد


تایبەتکردنی تەنها ئەو شەوە لەمانگی شعبان بە شەونوێژوە .. وە تایبەتکردن و گەورەکردنی ئەو ڕۆژە بەتەنها بە ڕۆژووبوون تێدا بە نییەتی تایبەتی 15 شعبان کە وابزانی خێری و فەزڵی جیاوازی هەیە ئەمە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نییە و یەکێکە لە داهێنراوەکان (بدعة) بۆیە مسوڵمانان دەبێت ئا ئەلەمە خۆیان بپارێزن 


پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : " هەرکەسێك شتێك دابهێنێت و فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە " ①


وە بەهیچ شێوەیەك نەهاتووە لە هاوەڵانەوە کە ئەو شەوە بەچاوێکی جیاواز سەیر کرا بێت وە بەهیچ شێوەیەك ئاهەنگی تێدا نەگێڕاوە و هیچی تیانەخشراوەتەوە بۆیە دەبێت مسوڵمانان خۆیانی لێ بپارێزن و ئەنجامی بدەن ئەمە هیچ بنەمایەکی نییە لە دیندا نە لە قورئان نەلەسوننەت وە هەرکەسێکیش لە دیندا شتێك بکات و بەگوێرەی ئەو دووانە نەبوو ئەوە ڕەت ئەکرێتەوە و لێی قبوڵ ناکرێت بۆیە زۆر گرنگە کە ئاگاداری بن 


بەداخەوە لەم شەوە هەموو پڕ ئەبێت لە تەقەمەنی و داچڵەکاندنی مناڵان و مسوڵمانان کە ئەمەش دیسان نەهامەتیەكی ترە بۆخۆی کە بە دەرەجەی یەك دایکان و باوکان بەرپسیارن و هەمووی لە ئەستۆیانە


هەرکەسێك تەنانەت بە دڵۆپە ئاوێك لەخۆڕا مسوڵمان دابچەڵەکێنێت ئەوە تاوانبارە ئەو کارە ناشرینترین و کارە و کارێکی قێزونە 
بۆیە تکامان وایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن لەم شەوە 


#واللە_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ _ _ _ 


① : (📗صحيح البخاري - 2697) (📗 صحيح مسلم - 1718) (📗صحيح الجامع - 5970



  ژمارەی بینین 1635

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram