سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا قەترەی چاو، گوێ، لوت، ڕۆژوو دەشکێنێت.؟
ئایا قەترەی چاو یان گوێ یان لوت ڕۆژوو دەشکێنێت.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2597


ئایا قەترەی چاو یان گوێ یان لوت ڕۆژوو دەشکێنێت.؟

سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین هەر شتێک لە هەر ئەندامێکی مرۆڤەوە بچێتە ژورەوە بۆ ناو لاشەی مرۆڤ، ئەوە جێگەی مشت و مڕی زانایانە بۆیە مرۆڤ تا بۆی کرا ئەو شتانە بەکار نەهێنێت کە ترسی گەشتنی بە گەدەی یاخود قوڕگی یاخود هەر جێگەیەکی ناوەوەی مرۆڤ هەیە.

جا لێرەدا قسە لەسەر ئەو سێ باسە دەکەم کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ کردوە:

یەکەم قەترەی چاو:

زانایانی ئیسلام دوو بۆچونیان هەیە دەربارەی بەتاڵ بوونەوە ڕۆژوو بۆ کەسێک بەکاری بێنێت و بەڕۆژوو بێت، بەشێک لە زانایان پێیان وایە بەهیچ جۆرێک ڕۆژوو بەوە ناشکێت چونکە چاو توانای جێ بونەوەی زیاتر لە یەک دڵۆپی نیە بەهۆی کەمی بۆشایی پێڵوی چاوەوە، بۆیە ئەو دڵۆپە هێندە کەمە بەهیچ جۆرێک ناگاتە گەدەی مرۆڤ، وە ئەگەر بەشێکی کەمیشی بگاتە گەدەی مرۆڤ ئەوە زۆر کەمەو چاوپۆشی لێ کراوە، وەک چۆن چاو پۆشی لە ئاو لە دەموەردان کراوە کە بەشێکی کەمی هەر لە دەمدا دەمێنێتەوەو پاشان لە قوڕگدا وون دەبێت. بەشێکی تر لە زانایان پێیان وایە بەکارهێنانی قەترەی چاو ڕۆژوو بەتاڵ ئەکاتەوەو زانستی پزیشکیش ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە هەر شتێ شلەمەنی لە ڕێگەی لوت یاخود چاوەوە بەکار بێت ڕاستەو خۆ ئەگات بە گەروی مرۆڤ، هەر چیش گەشت بە گەروی مرۆڤ ئەبێتە هۆی شکاندنی ڕۆژوەکەی.
بەڵام خوا زاناترە قسەی یەکەم بەهێزترە کە ئەفەرموون ڕۆژو ناشکێنێت.

دووەم قەترەی لووت:

بەکورتی زانایان دوو قسەیان هەیە لەسەر ئەم بابەتە.
١- ئەفەرموون ڕۆژوو ئەشکێنێت ئەگەر خودی قەترەکە یاخود تامی بگاتە قوڕگ یان گەروو، ئەمە بۆچونی ئیمامی مالیک و پەڕەوانێتی.
٢- حەنەفیەکان و شافعیەکان و حەنبەلیکان ئەڵێن: کاتێک ئەشکێت کە بگاتە قوڕگ یان مێشکی کەسەکە، بەڵگەیان ئەم فەرمودەی پێغەمبەرە درودی خوای لێ بێت کە ئەفەرمووێت( وبالغ في الاستنشاق الا ان تكون صائما)٠ واتە زۆر ئاو لە لوتان وەردەن مەگەر کاتێ بەڕۆژوو بن.
٣- هەندێکی تر لە زانایانی سەردەم پێیان وایە بەکار هێنانی قەترەی لووت بەهیچ جۆرێک ڕۆژوو ناشکێنێت.
بۆچونی ڕاست و دروست بەلای منەوە ئەوەیە هەرکات تامی گەشتە قوڕگ کە زۆرکات وایە ئەوە ڕۆژووەکە ئەشکێنێت، بەڵام هەرکات نەگەشتە قوڕگ ئەوە ڕۆژی پێ ناشکێت، وە ئەمە بۆچونی کوڕبەندی فیقهی ئیسلامیشە کە بە ژمارە(٩٣)دەریان کردوە.

سێهەم قەترەی گوێ:

دەربارەی بەکار هێنانی قەترەی گوێ بۆ کەسی ڕۆژوەوان، کە ئایە ئەبێتە هۆی بەتاڵ بونەوەی ڕۆژوەکەی یاخود نا، زانایان و شەرع زانانی ئیسلام سێ بۆچونیان هەیە لەم بابەتەدا، کە بەم شێوەی خوارەوەیە:
١- ڕۆژوو ناشکێنێت قەترەی گوێ.
ئەم بۆچونە قسەی هەندێک لە پەیڕەوانی مەزهەبی ئیمامی شافعی و ئیمامی ئەبوو حەنیفەن، وە ئیمامی ئەوزاعی و ئیبن و حەزمی زاهیری و ئیبن و تەیمیەش لەسەر ئەم بۆچونەن، وەهەروەها کۆڕ بەندی فیقهی ئیسلامیش هەمان بۆچونیان بە بەهێز هەژمار کردوە.
٢- ڕۆژوو دەشکێنێت کاتێک بگاتە گەروو.
ئەم بۆچونەش بۆچونی ئیمامی مالک و پەیڕەوانێتی.
٣- ڕۆژوو دەشکێنێت کاتێک تامی بگاتە قوڕگ یان مێشک.
ئەم چۆنە هەریەک لە ئیمامی ئەبوو حەنیفەیە و ئیمامی شافعی و ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل، پەیڕەویان کردوەو لەسەری ڕۆشتوون.
خوای گەورە زاناترە، ئەوەی بە من بۆم ڕوون بوەتەوە لەم بارەوە ئەوەیە بەکار هێنانی قەترەی گوێ ڕۆژوو ناشکێنێت.

وەڵامدانەوەی: دكتۆر شاخوان سيامنصوري.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

  ژمارەی بینین 676

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram